به‌سره ده‌روازه‌ی تینووی خوارووی عێراق
بورهان شێخ ڕەئوف
شاری به‌سره ناوه‌ندی پارێزگای به‌سره كه دووه‌م گه‌وره شاری عێراقه ئه‌گه‌ر جاران مووسڵ به دووه‌م گه‌وره شاری عێراق ده‌هاته ژماردن ئێستا دوای كاول وێرانبوونی به‌شێكی زۆری ئه‌و شاره له شه‌ڕی داعشدا له ئێستادا به‌سره به دووه‌م گه‌وره شاری عێراق دێته هه‌ژماردن له دوای به‌غدادی پایته‌خت .
به‌سره له ئێستادا نه‌ك هه‌ر تاكه ده‌روازه‌ی ده‌ریایی عێراقه بۆسه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌بی و هه‌موو ده‌ریاكانی جیهانیش به‌ڵكو پایته‌ختی ئابووری عێراقه و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌سه و ده‌وڵه‌مه‌نترین پارێزگای عێراقه له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غازی سروشتی كه زۆرترین سه‌رچاوه‌و كێڵگه‌و بیری نه‌وت و غازی لێ یه به ڕاده‌یه‌ك 59% له سه‌دی یه‌ده‌كی نه‌وتی عێراق پێكده‌هێنێت له‌كۆی 115 ملیار به‌رمیل یه‌ده‌كی خه‌مڵێنراوی عێراق .
هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی به‌سره‌وه به‌شی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری نه‌وتی عێراق هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه و بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت كه ڕۆژانه نزیكه‌ی( 3.5) سێ ملیۆن و نیو به‌رمیله كه داهاته‌كه‌ی 95% له‌سه‌دی بوودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌تی عێراق دابین ده‌كات .
ئه‌وه‌ی ئاماژه‌م پێدا به كورتیه‌كی زۆر پێگه‌ی ستراتیجی به‌سره‌یه بۆ عێراق به‌گشتی به‌ڵام با حاڵی ئه‌و شاره به‌یان كه‌ین بۆ تان كه ده‌بوو ئێستا یه‌كێك له جوانترین و ڕازاوه‌ترین شاره‌كانی جیهان بووایه ده‌سته خووشكی پاریس و نیویورك و دوبه‌ی و ئه‌سته‌نبووڵ و تۆكیو شاره جوانه‌كانی تری جیهان بووایه , به‌ڵام به داخه‌وه پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕوویداوه ئێستا ئه‌و شاره‌و له چه‌ند ساڵ پێشووتریشه‌و ده‌ناڵێنێت به ده‌ست كه‌می و نه‌بوونی زۆرێك له خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌كو ئاوی خواردنه‌وه كاره‌با ته‌ندروستی په‌روه‌رده هاتوچۆ كێشه‌ی نیشته‌جێبوون و ئاوه‌ڕۆ و پێویسته‌كانی تری ڕۆژانه. هه‌روه‌ها دانیشتووانه‌كه‌ی ئه‌و شاره به هه‌ژارترین به‌شی گه‌لی عێراق دێنه هه‌ژماردن هه‌ربۆیه له ساڵی 2010 ه‌وه جارجاره خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره‌و تووڕه‌ییان ده‌ربڕیووه به‌رامبه‌ر به‌و ژیانه تاڵه‌ی كه تێیدا ده‌ژین به‌لاَم هیچ ئاكامێكی نه‌بووه ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره درێژترین خۆپیشاندان و مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه كه‌وا زیاتر له دوو مانگه درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی كه‌مئاوی‌به‌رزبوونه‌وه‌ی سوێری‌و ڕاده‌ی خوێ له ئاوی شه‌تولعه‌ره‌ب هه‌موو ئه‌و ڕووبارانه‌ی كه ده‌ڕژێنه ناوی به جۆرێك كه بۆ خواردنه‌وه‌و و ئاودێری و كشتوكاڵیش ده‌ستنادات له هه‌مانكاتدا نه‌بوونی سیسته‌می ئاوه‌ڕۆی ڕێكخراو به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ئاوی به‌سره زۆر پیس بووه و واته ژه‌هراوی بووه به شێوه‌یه‌ك ئاماره‌كان باسی زۆر حاڵه‌تی نه‌خۆشی تووشبوون به په‌تای سامناك ده‌كه‌ن له ڕێگه‌ی كۆئه‌ندانی هه‌رسه‌وه كه تائێستا 18 هه‌زار حاڵه‌ت تۆمار كراوه‌له نه‌خۆشخانه‌كانیدا .
قه‌یرانی گه‌وره‌ی به‌سره‌و عێراق به گشتی خۆی له لاوازی حكومه‌ت و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا ده‌بینێته‌وه له ناو كاربه‌ده‌ستانی پله باڵای وڵات‌دا كه نه پلان و نه خه‌می وڵاتیان نیه به‌ڵكو سه‌رگه‌رمی ژیانی تایبه‌تی و پله‌و پۆست و ئیمتیازات و پاراستنی به‌رژه‌وندییه تایبه‌تیه‌كانی خۆیان و حزبه‌كانیانن ئه‌گینا چلۆن ساڵانێكه وڵاتانی دراوسێ خه‌ریكی دروست كردنی به‌نداو و گۆڕینی ڕێڕه‌وی ڕووباره‌كانن كه ده‌ڕژێنه خاكی عێراقه‌وه ئه‌م كاره‌به ده‌ستانه‌ی عێراقیش مێشێك میوانیان نیه و بێ ده‌ربه‌ستن .
ئه‌گه‌ر قه‌یرانی سوێری و كه‌م ئاوی به‌سره به‌نمونه وه‌ربگرین سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه توركیا‌و سوریا به‌نداوی زۆریان له سه‌ر هه‌ردوو ڕووباری دیجله‌و فورات بنیاتناوه و ئاوی پێویستی به‌شی عێراقیش به‌رناده‌نه‌وه و ئێرانیش به هه‌مان شێوه به‌نداوی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و ڕووبارانه بنیاتناوه كه ده‌ڕژێنه شه‌تولعه‌ره‌ب وڕووبار ی دیجله‌وه و بگره ئاوی پیسیش به‌رده‌داته ناویانه‌وه كه ده‌بێته هۆكاری ژه‌هراوی بوون و زیاتر سوێر بوونی.
له كۆتاییدا بۆ هه‌ر كه‌س و توێژه‌رێك كه له‌م بابه‌ته هه‌ستیاره بكۆڵێته‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موو حزب و گرووهه تائیفیه‌كان شكستیان هێناوه له به‌ڕیوه‌بردنی وڵات وتیوه‌گلاون به دۆسییه‌ی زه‌به‌لاح و حه‌یابه‌ری گه‌نده‌ڵی دیارترینیان تێوه‌گلانی پارێزگاری پێشووی به‌سره‌و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و زۆر ی تریش به گه‌نده‌ڵی كارگێڕی و مالی و هه‌روه‌ها هه‌ڵاتنی ئه‌و پارێزگاره له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه و ده‌ربازبوون له داداگاو جێبه‌جێ نه‌كردنی یاسا‌و سه‌روه‌ر نه‌بوونی و ده‌ركردنی یاسای لێبووردنی گشتی و تایبه‌ت بۆ تاوانباران زیاتر ڕێ خۆشگكه‌رن بۆ ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی.
له ئێستاشدا كه عێراق له دووڕییانێكی سامناكدایه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ئه‌گه‌ر به هامان ستایڵی پێشوو كه به‌شبه‌شێنه‌ی تائیفی و حزبیه به‌رده‌وام بێت و ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كرێت و پێكهاته‌یه‌ك له هه‌وڵی سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیدا بێت به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی دی ئه‌واعێراق ناتوانێت وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو بمێنێته‌وه ده‌بێت بازنه‌یه‌كی داخراودا بخولێته‌وه و سامان و داهاتی وڵات له شه‌ڕو گه‌نده‌ڵیدا خه‌رج بكرێت و به‌سره‌و شاره‌كانی تری عێراقیش به تینووێتی و برسێتی بمێنێته‌وه و و بگره ئاوه‌ره‌و ده‌ربه‌ده‌ری زیاتری وڵاتانیش بن .
PM:05:33:09/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1329
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی