جارێكی تر قه‌یرانی ئاو له عێراقدا
بورهان شێخ ڕەئوف
ئاو و ئاوه‌دانی زۆر له مێژه كورد ئه‌م ده‌سته‌واژه‌و په‌نده ده‌ڵێته‌وه بێگومان ئه‌مه به‌ڵگه‌نه‌ویستێكی زۆر دروسته , ساڵانێكی درێژیشه وڵاتانی دراوسێ ی عێراق به تایبه‌تی توركیا و ئێران باس له كارتی ئاو ده‌كه‌ن و به تایبه‌تی تر توركیا له چه‌ند بۆنه‌ی جیاوزدا وتویانه خه‌ڵكی چۆن نه‌وته‌كه‌یان ده‌فرۆشن ئێمه‌ش ئاوه‌كه‌مان ده‌فرۆشین .
به‌رایی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یران
ئه‌گه‌ر له ساڵانی پێشوودا هه‌ر له چوارچێوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و گووشارو لێدواندا فاكته‌ری ئاو له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه باس كرابێت ئه‌و ا ئه‌مڕۆ به پراكتیكی و به‌كرده‌وه خه‌ریكه ده‌بێته دیفاكتۆیه‌ك كه له ساڵانی داهاتوودا توركیا‌و ئێران به وردی كۆنترۆڵی هه‌موو سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن كه بێگومان به پله‌ی یه‌كه‌م هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه دواتر ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق كه ئه‌مه‌ش به ته‌واو بوونی به‌نداوی ئه‌لیسۆ له توركیا كه ئێستا ده‌ستیانكردووه به گلدانه‌وه‌ی ئاو وته‌واو بۆنی زۆرێك له به‌نداوه‌كانی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و ڕووبارانه‌ی كه ئاوه‌كه‌یان ده‌ڕژێته خاكی عێراقه‌وه .
ئاو ئه‌و سامانه سروشتیه‌گرنگ و پڕبه‌هایه كه كاریگه‌ری و ڕۆڵه‌كه‌ی به هیچ شتێك قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه بۆ مرۆڤ و ژیان به‌گشتی به تایبه‌تی بۆ وڵات گه‌لێك كه كه‌ش و هه‌واكه‌ی وشك بێت یان خاكه‌كه‌ی بیابان بێت , به‌ڵێ ئاو كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دابه‌شبوونی دانیشتوان له سه‌ركارو پیشه‌و چالاكیه‌كانیان هه‌روه‌ها فاكته‌رێكی گرنگی گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانی ئابوری وڵاته .
سه‌رچاوه‌كانی ئاو
به‌شی زۆر ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ئاوی ژێر زه‌وی یه به ڕاده‌یه‌كی كه‌م و ئاوی باران و ڕووباره‌كانه كه سه‌رچاوه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و دراوسێكانی جواگرافیا توركیا و ئێرانه كه خۆی له هه‌ردوو ڕووباری دیجله‌و فوراتدا ده‌بینێته‌وه كه ڕووباری فورات سه‌رچاوه‌كانی له چیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیاوه‌یه واته له باكوری كوردستانه‌وه و هه‌روه‌ها ڕووباری دیجله‌ش له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیاوه به هه‌مان شێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت و هه‌ر باكوری كوردستانه به‌ڵام له ناوخاكی عێراقدا واته له هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ند ڕووبارێكی تر ده‌ڕژێته ناوی كه له وڵاتی ئێرانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن كه ئه‌ویش بێگومان خاكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه ئه‌و ڕووبارانه‌ش زێ ی گه‌وره‌و زێ ی بچووك و ڕووباری سیراوان كه عێراقی عه‌ره‌بی پێده‌ڵێن ڕووباری دیاله .
یاسا‌و ڕێسای نێو ده‌وڵه‌تی ئاو
هه‌رچه‌نده هه‌ردوو ڕووباری دیجله‌و فورات به دوو ڕووباری نێو ده‌وڵه‌تی داده‌نرێن چونكه سنووری وڵاتان ده‌بڕن به تایبه‌تی فورات كه سنووری سێ وڵاتی توركیا‌و سووریا وعێراق ده‌بڕێت و دیجله‌ش سنووری توركیا‌و عێراق ده‌بڕێت , بۆیه به گوێره یاسای نێو ده‌وڵه‌تی له ئاوا بارودۆخێكدا ده‌بێت ئه‌و وڵاته‌ی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوه‌كه‌یه نابێت تاك لایه‌نه هیچ پڕۆژه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات به‌بێ ڕێكه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ وڵاتانی تر كه ڕووباره‌كی پێدا ده‌ڕوات كه هاوبه‌شن تێیدا كه توركیا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌و ڕوبارانه نێوده‌وڵه‌تی بن .
فاكته‌ره‌كانی قه‌یرانی ئاو له عێراقدا
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عێراق خاوه‌نی چه‌ندین ڕووبار‌و سه‌رچاوه‌ی ئاوی گرنگه به‌ڵام وا ساڵانێكه خه‌ریكه گیرۆده‌ی قه‌یرانێكی سه‌ختی ئاو ده‌بێت سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه قورسه‌كانی تری حوكمڕانی كه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیفی ده‌بێت له‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراق به‌ڕاده‌ی جیاواز له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر چ له بواره‌كانی ئابوری و كشتوكاڵ و پیشه‌سازیش كه پێشبینی ده‌كرێت له ساڵانی داهاتوودا كارێگه‌ری زۆری هه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆسیه به زانستی و به ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا نه‌كرێت ,دیارترینی ئه‌و فاكته‌رانه‌ش ئه‌مانه‌ن :
1.گۆڕانكاری له كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه‌و جیهان .
2. دیارده‌ی ( احتباس الحراری ) ئه‌وه‌ش به‌رزبوونه‌وه پله‌ی گه‌رمای زه‌وی كوونبوونی چینی ئۆزون و ئه‌وه بابه‌تێك و قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی جیهانیه .
3. نه‌بوونی ستراتیجیه‌تێكی كارا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی ئاو له عێراقدا به هه‌رێمیشه‌وه .
4. هه‌روه‌هازۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی عێراقن كه وڵاتانی توركیا‌و ئێران هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌كو كارتی فشار بۆ ئامانجی سیاسی به‌كاری بهێنن .
PM:01:59:08/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی