وزه‌ی ئه‌تۆم و وزه‌ی ژن
بورهان شێخ ڕەئوف
وزه‌ی ئه‌تۆم یان ناوكی ئه‌و وزه كۆكراوه‌و شاراوه‌یه كه له‌ناو گه‌ردیله‌دا یه وبه‌هۆی هێزی ناوكه‌كه‌ی یه‌كیان گرتووه , هه‌ربۆیه كاتێك ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین كاری له‌سه‌ر بیردۆزه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ( نسبیی ) ده‌كرد ئه‌و هاوكێشه ماتماتیكیه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت : E=MC2 .
ئه‌م شێواز و هاوكێشه ئه‌وه ڕاستییه‌ی بۆ ده‌رخست كه ماده ده‌كرێت بگۆڕێت بۆ وزه هه‌رچه‌نده ئه‌مه وته‌یه‌كی ئاسایی و ئاسانه به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه ده‌كرێت له بڕێكی كه‌می ماده بڕێكی زۆری وزه به‌رهه‌م بهێنرێت ده‌كرێت ئه‌م پرۆسیسه له ڕێ ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردن و شكاندن و له‌تكردنی گه‌ردیله ئه‌نجام بدرێت .
به‌ڵێ دۆزینه‌وه‌و ئاشكراكردنی ئه‌م وزه شاراوه له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی ڕابردوو شۆڕشێكی گه‌وره‌ی له هه‌موو بواره‌كانی زانست و سیاسه‌ت و ته‌رازووی هێز له جیهاندا گۆڕی ئه‌گه‌رچی ئه‌م وزه تازه‌یه ئه‌گه‌ر له ده‌ستی ئه‌مین و قایم و یاسادا نه‌بێت ده‌كرێت كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێبكه‌وێته‌وه به له ناوبردنی جیهانیشه‌وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر له بنده‌ستی سیستم ویاسای دادوه‌رانه‌دابێت ده‌كرێت ببێته فاكته‌ری ئارامی و سه‌قامگیری له جیهاندا .
تائێره بابه‌س بێت ئه‌تۆم و وزه و توانا سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ئه‌و بابه‌تێكی زانستی درێژه و با لێ ی گه‌ڕێن بۆ پسپۆڕانی ئه‌و بواره به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئێستاداجێگه‌ی سه‌رنجی من و زۆرێك له چاودێرانه ده‌ركه‌وتنی وزه‌و تووانای ژنانه له ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌و ژن‌و كچانه‌ی كه له پێنج ساڵی ڕابردووی شۆڕشی كورد و به‌تایبه‌تی پێكهاته‌كانی باكوری سوریا ڕۆڵ و كاریگه‌ریه‌كی هێجگار گه‌وره‌و له ڕاده‌به‌ده‌ریان پیشانی جیهان دا ئه‌و تێكۆشه‌ر و قاره‌مانه‌ی كه‌له شه‌ڕی 130 ڕۆژه‌ی كۆبانی دا له گه‌ڵ پیاواندا حه‌ماسه‌یه‌كیان خوڵقاند كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی له ئاستیاندا سه‌رسامه‌و ده‌ست له‌سه‌ر سنگ سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازشی دانه‌واند .
به‌ڵێ ڕۆڵی ژنان له‌ناو بزوتنه‌وه‌و شۆڕشه‌كانی كوردا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ سه‌ره‌تاكانی ساڵه‌كانی هه‌شتاكان له‌ناو شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش له‌وبه‌شه‌ی كوردستاندوای نكوڵی كردنی ڕژێمی تازه له ئێران له مافه نه‌ته‌وایه‌تی و دیموكراتیه‌كانی كورد, كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ئه‌و سه‌رده‌قه‌ی شكان و ژنانی به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ڕێكخست له ناو هێزه‌كانیدا من ئه‌و هۆنراوه شاعیری مه‌زن شێركۆ بێكه‌سم له بیره كه‌بۆ كچه پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی كۆمه‌ڵه (به‌یان ) نوسی بووی له جوانترین وه‌سفدا وتبووی تائه‌و كات مریشكه كونجه‌ی ماڵه‌كه‌یان و به‌یان هیچ جیاوازیه‌كیان نه‌بوو به‌ڵام ئیتر و له ئێستا به‌دواوه‌من كاسكێتێك ده‌كه‌مه سه‌ر كچی شیعرم من حه‌ت حه‌تۆكه ده‌كه‌مه مل كچی شیعرم ...تد درود بۆ گیانی نه‌مری شێركۆ .
له باشوریش له نێو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و له‌شۆڕشی نوێ دا دانه دانه‌ژن هه‌بوو ناكرێت باسی ڕۆڵ سه‌رمه‌شقی ئه‌وانه به‌رچاونه‌گیرێت به‌ڵام هه‌رله چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سك و پۆشینی جل و به‌رگی پێشمه‌رگه و پیاوانه‌دا مایه‌وه‌و پێش نه‌وكه‌وت.
له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره كورته‌ی من بوو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و وزه‌و توانا‌و ئینرجیه شاراوه‌ی ژنانه له ڕۆژئاوای كوردستان كه تا ئێستا ئاكامێكی زۆر باش و به‌كه‌ڵكی بۆ ئه‌و شۆڕش به‌رخۆدانه‌ی ئه‌وێ هه‌بووه‌و چاوه‌ڕوانی شتی زۆر مه‌زنتری لێده‌كرێت به تایبه‌تی شه‌ڕی به‌رنگاری و به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ئه‌فرین جارێكی تر ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماند ئه‌مانه چ هێزێكن و به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و سه‌روه‌ری و قاره‌مانێتیه بۆ ئه‌وان تۆمار ده‌كرێت .
بۆیه چۆن ئه‌تۆم دوو ڕووی باش و خراپی هه‌یه ئه‌م هێزه تازه دۆزراوه‌و شاراوه‌ی پێشووش ده‌بێت بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و یه‌كسانی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری ئاوه‌دانی به‌كاربهێنرێت نه‌ك شتی تر.ناكرێت ئه‌م وتاره كۆتایی پێبهێنم ئاماژه به‌و بیر‌و هزره و قوتابخانه نه‌كه‌م و نه‌ڵێم ده‌ستانخۆش بۆ ئه‌م شۆڕش و به‌رخۆدان و داهێنانه و ده‌ڵێم یه‌په‌ژه واته‌یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن دیاری ئه‌وان و كورده بۆ مرۆڤایه‌تی .
PM:03:17:07/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1246
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی