یه‌مه‌ن دوای عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵه‌ح
بورهان شێخ ڕەئوف
یه‌مه‌ن ئه‌و وڵاته‌عه‌ره‌بییه‌یه كه ده‌كه‌وێته‌باشووری خۆرئاوای نیمچه دوڕگه‌ی عه‌ربیه‌وه‌وه و هه‌روه‌ها خۆرئاوی ئاسیاوه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی 527.968 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه و مێژووه دێرینه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش زایین كه‌به شانشینه‌كانی سه‌به‌ئو معین وقتبان وحه‌زره‌مه‌وت و جمێر به دوای یه‌كدا ده‌ستی پێكردووه و خاوه‌نی پێشخستن و داهێنانی یه‌كێك له كۆنترین ئه‌لفوبێ و ئه‌بجه‌دییه‌كانن له بواری زانست‌دا كه‌ناسراوه به خه‌تی ( ئه‌لمه‌سنه‌د).
هه‌ربه هۆی ئه‌مه‌شه‌وه بوو یه‌مه‌ن بووه خاوه‌نی زۆرترین ده‌قی نووسراو كتێب و سه‌رچاوه‌ی گرنگ له هه‌موو هه‌رێمه‌كانی تری نیمچه دوڕگه‌ی عه‌ره‌ب، ئه‌گه‌ر له مێژووی ئه‌و وڵاته‌ش بڕوانی هه‌ر له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه خاوه‌نی چه‌ندین ده‌وڵه‌ت بوون هه‌ر له ده‌وڵه‌تی زیادییه‌وه‌و ده‌وڵه‌تی یه‌عفه‌ری وئیمامه‌ی زه‌یدی و ده‌وڵه‌تی تاهیری و كه به‌هێزترینیان ده‌وڵه‌تی ڕه‌سوولی بوو.
دواتریش باكوری یه‌مه‌ن سه‌ربه‌خۆیی خۆی له ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌ده‌ستهێنا ویه‌مه‌نی باشوریش وه كۆلۆنیالیه‌كی به‌ریتانیا مایه‌وه تاوه‌كو له ساڵی 1967 كۆماری دیموكراتی گه‌لی یه‌مه‌ن ڕاگه‌یه‌نرا و دواتر له ساڵی 1990 هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی یه‌مه‌ن یه‌كیانگرته‌وه.
عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵه‌ح ئه‌و سه‌رۆكه‌ی یه‌مه‌ن كه بۆ ماوه‌ی 33 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و وڵاته‌ی كرد له ته‌مه‌نی 36 ساڵیه‌وه كه له سه‌ربازێكی پله‌نزمه‌وه چووه ڕیزه‌كانی سوپای یه‌مه‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی خوێندن ته‌واو بكات , تا ساڵی 1990 سه‌رۆكی یه‌مه‌نی باكوور بوو له‌وه به دواشه‌وه دوای یه‌كگرتنی هه‌ردوو به‌شی یه‌مه‌ن بووه سه‌رۆكی هه‌موو یه‌مه‌نی یه‌كگرتوو 33 ساڵ به هاوپه‌یمانی و فرت‌و فێڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی كرد.
عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵه‌ح هه‌ر له خۆه‌وه ئه‌و سیاسه‌تی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و بێ په‌یمانی و پابه‌ند نه‌بوون به پرنسیبه‌كانی ڕێككه‌وتن و هاوپه‌یمانیه‌وه‌وی به‌سه‌ردا نه‌بڕابوو به‌ڵكو میدیای عه‌ره‌بی به‌وه ناویان ده‌هێنا كه سه‌ما له‌سه‌ر سه‌ری ماران ده‌كات و ئه‌مریكیه‌كان به كه‌سێكی زۆر نامۆ نه‌گونجاو ناوزه‌دیان ده‌كرد و دواجاریش گۆڤاری ( زه ئه‌تلانتیك ) تازه‌ترین ناو و ناوبانگی نوێ سینه‌ماییان پێوه‌نا ئه‌ویش ( فرانك ئه‌ندروود ) ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه كه‌ئه‌ویش پاڵه‌وانی زنجیره درامای سیاسی ئه‌مریكی (هاوس ئۆڤ كاردز ) وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ پاڵه‌وانی ئه‌و فلیمه له‌مه‌ڕ ئه‌و ڕێكار و ڕه‌فتاره ناله‌به‌رو نابه‌جێ و نا موَراڵانه‌ی كه به‌كاری هێناوه له گه‌ڵ دۆست و دوژمن و یارونه‌یاره‌كانی دا.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له ژیاننامه‌ی ساڵه‌ح بده‌ینه‌وه زۆرێك له‌و شتانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ه‌و وترا به پراكتیك جێبه‌جێ ی كردووه، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ به‌شی باشووری یه‌مه‌ن كه پێشتر ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بوو به ناوی كۆماری دیموكراتی گه‌لی یه‌مه‌ن و یه‌كیان گرته‌وه‌و دواتر لێیان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و یه‌مه‌نی باشووری داگیركردوو سه‌ركرده‌كانی وه‌ده‌رنا، له گه‌ڵ ئه‌م حووسییانه‌ی ئێستا كاتی خۆی برای ئه‌م سه‌ركرده‌ی ئێستای حوسییه‌كانی ی كوشت و شه‌ڕی له گه‌ڵدا كردن و دواتر هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ كردن وا سێ ساڵه وه‌كو كوده‌تایه‌ك سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌نیان داگیركردووه‌و وا له دوو ڕۆژی ڕابردوودا جارێكی تر له‌گه‌ڵ ئه‌مانیشدا هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان تێكچوو و دواتر سه‌ریان خواردوو وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بینیمان له میدیاكانی جیهانه‌وه كوژراو لاشه‌كه‌ی شێوێندراو بوو به قوربانی هه‌موو ئه‌و بێباری وبێپه‌یمانی و فرت و فێڵه ,له‌لایه‌كی تریشه‌وه له ساڵانی پێشووتردا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌داكرد و دواتر دوای هه‌وڵی تیرۆركردنی له 2011 له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌وێ چاره‌سه‌ری بۆ كرا به‌ڵام دواتر له‌وانیش هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه بوو به دوژمنیان.
ئێستا یه‌مه‌ن له‌دوای ساڵه‌ح له دووڕێیانیكی مه‌ترسیداردایه، دوای ئه‌وه‌ی ساڵح په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ میلیشیاحوسییه‌كان كه ئێستا ناوی خۆیان ناوه ئه‌نساروڵا بچڕاند و وتی ئه‌وانه كوده‌تاچی و له یاساده‌رچوون رووداوه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و ئاكارێكی تر چوون و له‌دوای ته‌نها دوو رۆژ عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح خۆی بووه قوربانی به ده‌ستی حوسیه‌كان له‌ناوبراو و خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره ڕویدا‌و هه‌موو خێڵه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری ساڵه‌ح و حزبی كۆنگره‌ی نیشتمانی یه‌مه‌ن ڕاینگه‌یاند به هاوكاری لایه‌نه‌كانی تر‌و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ گه‌مارۆدانی حوسییه‌كان و ڕزگاركردنی سه‌نعای پایته‌خت.
هه‌روه‌ها له دوای كوژرانی ساڵه‌ح هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ده‌ستگیركردن وڕاوه‌دوونانی لایه‌نگرانی له‌لایه‌ن حوسیه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكردووه‌و له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌مه زه‌مینه خۆشده‌كات بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی زیاتری ڕێكخراوه توند ئاژۆ و تیرۆریسته‌كانی وه‌كو قاعیده‌و داعش دوای ئه‌وه‌ی له عێراق و سوریا شكستیان خوارد ده‌كرێت قورسایی كرده‌وه‌كانیان له یه‌مه‌ن فراوانتر بكه‌ن.
PM:06:25:17/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1542
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی