شكستی داعش یان داعشیزم؟
توانا ئەحمەد
كاتێک ڕۆژ به ڕۆژ له ڕزگاركردنی موسڵ نزیك ده‌بینه‌وه، هاوكات له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره قورسه‌ش نزیك ده‌بینه‌وه كه‌ئایا شكستی داعش له‌و شاره و دواتریش له ڕه‌ققه ته‌نیا شكستێكی سه‌ربازی، یان شكست و پاشه‌كشه‌ی ئه‌و كلتور و فه‌رهه‌نگه‌شه كه داعش و هێزی هاوشێوه‌ی داعش له‌م ناوچه‌یه به‌رهه‌م ئه‌هێنێت.
چونكه بێ پاشه‌كشه به‌كلتوری توندوتیژی و به‌دڵخۆشكردن ته‌نیا به‌كۆتایی سه‌ربازی داعش ڕه‌نگه زیاده‌ڕەویی نه‌بێت گه‌ر بڵێین دڵخۆشیه‌كی ساویلكانه‌یه، به‌تایبه‌ت كه ئێمه نمونه‌ی قاعیده‌مان له‌به‌رده‌مه، كه‌شكستی ئه‌و هێزه یه‌كسان نه‌بوو به كه‌وتنی تیرۆر و توندوتیژی، بگره ده‌رنجامی شكستی سه‌ربازی و مه‌یدانی قاعیده بوه سه‌ره‌تای له‌دایكبوونی داعش وه‌كو هێزێكی كاریگه‌رتر له‌شه‌ڕی مه‌یدانی و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی جوگرافیا و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك كه تیرۆر و تۆقاندن به‌رێوه‌ی ببات.
گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بۆ ناوچه‌كه به‌گشتی گرنگ بێت، ئه‌وا بۆ كورد یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، چونكه ئێمه له ژینگه‌یه‌كی ئیقلیمی ئه‌وتۆدا ئه‌ژین، كه سیستمێكی سیاسی گه‌نده‌ڵ به‌هۆی نادادی و پێنه‌دانی ده‌رفه‌تی یه‌كسانی ژیان و ده‌سكه‌وتی پاره‌یه‌كی بێشوماری نه‌وت، ڕێگه بۆ گه‌شه‌ی هێزی توڕه‌و و ناڕازی خۆشده‌كات، لەڕوروی ئایدیۆلۆژیشه‌وه ناوچه‌كه به‌هه‌مان شێوه سه‌رزه‌مینی ئایدیۆلۆژیای توندڕه‌وی ئیسلامییه كه‌ره‌گی ده‌چێته‌وه سه‌ر زیاتر له‌سه‌دان ساڵ، بۆیه پێویسته كورد له‌پاڵ كه‌وتنی مه‌یدانیی و سه‌ربازی داعش، ئامرازی به‌رگرتن له‌و كلتوره توندوتیژه بخاته مه‌یدانی ئه‌و جه‌نگه‌وه، به‌تایبه‌تی به‌رێگه‌گرتن له‌و ناوه‌ند و ڕه‌وتانه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ خزمه‌تی داعشیزم ئه‌كه‌ن.
ڕه‌نگه له‌و بواره‌وه كۆمه‌كی دینی عاده‌تی كه‌دینی كۆمه‌ڵگای كوردی بووه، یه‌كێكبێت له ڕێگه‌كان، هاوكات به‌دورگرتنی منداڵ و هه‌رزه‌كاران له كاریگه‌ری فیكری دینی به‌گشتی تا ته‌مه‌نی ١٨ ساڵی ڕێگایه‌كی گرنگه بۆ به‌رگرتن له په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی توندوتیژ و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م لێبورده‌یی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕه‌نگه پێشنیازی ده‌رچوونی قانونێك كه ڕێگه له‌وه بگرێت منداڵ به‌بێ ئیراده‌ی خۆی و وه‌كو نه‌ریت و میرات دینی بۆ دیاریبكرێت، كۆمه‌كێكی باش بێت به‌لێبورده‌یی و به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دوور له زه‌بروزه‌نگ، چونكه گه‌مارۆدانی منداڵ له‌ناوه‌نده دینیه‌كان ئه‌شێت سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ په‌روه‌رده‌كردنی توندڕه‌وی نموونه‌شمان له‌وباره‌یه‌وه زۆرن.
PM:07:39:06/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3099
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی