ئامارەكان چیمان پێ دەڵێن؟

‌شوان بەرزنجی


دووساڵی پڕلە قەیران و داتەپینی ئابوری لە كوردستان و هەڵوەشانەوەی ژێرخانی وەبەرهێنان و بەرزبونەوەی بێكاری و هەژاریی تەنگی بەهەموومان هەڵچینیوە ئەگەرچی خۆڕاگری  زۆرمان بووە بەڵام بەهەموومانەوە دیارە و دەكرێت بۆ ئەوەش ئامارەكان قسە بكەن.

ئەگەربەهۆی خۆشگوزەرانی بەرلە قەیرانی دارایی لە ساڵی 2013 تێكڕای داهاتی  مانگانەی خێزان لە  كوردستان ملیۆنێك و 979 هەزار بوبێت ئەوە ئێستا بەهۆی  قەیران تێكڕای  داهاتی خێزان لە مانگێكدا بۆ 770 هەزار دینار دابەزیووە، هەرلە ساڵی 2013  تێكڕای خەرجی خێزانەكان لە مانگێكدا ملیۆنێك و 263 هەزار و 800 دینار بوو بەڵام ئێستا بۆتە هەشت سەدوو42 هەزاردینار.

لەسەرێكی تر تاوەكوساڵی 2014  تەنها 3%ی  دانیشتوانی كوردستان لە ژێر هێڵی هەژاریەوە بوون بەڵام لە ساڵی 2016  بۆتە 13% و رێژەی بێكاریش  تەنها 6% بوو بەڵام ئێستا بۆتە 14%.

ئەگەر ئەوە حاڵی داهات و خەرجی و رێژەی بێكاری و هەژاریی بێت ئەوەش كە  دۆخەكەی  خراپتر كرد ئەوەبووپێشووتر لە ماوەی  10 رۆژدا زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلار دەچووە بازاڕ بەڵام ئێستا 50 رۆژ جارێك 450 ملیۆن  دۆلار دەچێتە بازاڕ ئەویش بەهۆی  پاشەكەوتی مووچە و دواكەوتنی مووچەیە.

ئەگەر دوكاندارێك پێش 2014 رۆژانە 100 هەزاری  دەست كەوت بێت ئێستا 10%بۆ 25%ی ئە داهاتەی دەست دەكەوێت بۆیە گەشەی بازاڕ كەمی كردووە و بێكاری زۆر بووە.

لە ماوەی  دوو ساڵی رابردوودا گەشەسەندنی ئابوری و كۆمەڵایەتی و مرۆی پاشەكشەی گەورەی كردوە بۆ نمونە  ماوەی  10 ساڵی رابردوودا بایی 47 ملیار دۆلار وەبەرهێنان كرابوو بەڵام لەودوو ساڵە 20 ملیار دۆلار  وەبەرهێنان پاشەكشەی  كردووە و تەنها 27 ملیار دۆلار ماوەتەوە.

ئەو ئامار و بەراوردكاریانەی لەم  ووتارە ئاماژەم پێداون ئامارە فەرمی  دەستی ئاماری هەرێمی كوردستانن و حەقە ئابوریناسان و شارەزایان بە وردی كاریان لەسەر بكەن و بۆ خەڵكیش روون بێتەوە كێشە و قەیرانی دارایی و شەڕی داعش چی لە ئێمە كردووە.


PM:05:02:24/11/2016

ئه‌م بابه‌ته 2841 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی