‌ماڵی مەرجەعیەت ئاوا بێ !
PM:08:32:29/11/2019
پەيمان عيزەدين


سەیرە لە سیستمێکی بەناو پەرلەمانیدا ، لە عیراقێکی بریندار و توڕە و بێکاردا، لە عیراقێکدا کە دوو مانگە خوێنی لێئەچۆڕێ و سەدان گەنج و پیری تیا کوژراوە و هەزاران برینداربون ، کەچی سەرۆک وەزیران دوای ئەوەی بەوردی گوێی لەوتاری مەرجەعیەی دینی گرتوە ، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوە دەدات و لە کۆتایی نامەی دەست لەکاڕکێشانەوەکەیدا کۆڵێ دوعای خێر بۆ مەرجەعیە دەکات و داواکارە ئەو چەترە بەسەریانەوە بێ.

عادل عبدالمهدی لەسەر هیچ دادگایی نەکرێ ، مەفروزە لەسەر ئەو نامەیە دادگایی بکرێ، گەورەترین بێڕێزی بەرامبەر گەلی عیراق و کەسوکاری کوژراوەکان و بریندارانی خۆپیشاندەران  پیشاندا، ناڕەزایی گەل و خۆپیشاندانیان و کوشتن و برێندار  کردن و ڕفاندنی هەزاران هاوڵاتی عیراق نەبوە هۆکار بۆ گوێگرتنی عبدالمهدی ، بەڵام وتاری مەرجەعیەی دینی لە سیستمێکی پەرلەمانیدا سەرۆک وەزیران ملکەچ ئەکات.

پێویستە گەلی عیراق ئەوە بزانن کە حکومەت و پەرلەمان نیە باری ئەوانی گران کردوە ، ئەوە ئەو مەرجەعیە دینیەیە کە ناتوانێ لەم شێوازە لە حکومەت و پەرلەمان زیاتر و باشتر بەرهەم بێنێ ، ئەوە مەرجەعیەیە کە هەر پەرلەمان و حکومەتێک پێک بێت ئەیخاتە خزمەتی ئێران و سیاسەتی ئەو وڵاتەوە بۆیە گرنگە دروشمەکانیان بگۆڕن بۆ دژایەتیکردن و ڕەتکردنەوەی مەرجەعیەت کە ئەوە تاکە چارەسەری ڕیشەیی کێشەکانە لە عیراق .


هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.