مه‌یلی ڕاماڵین
ستران عەبدوڵا
یه‌خه‌ی كه‌س مه‌گرن له تێكچوونی به‌ڵانسی هێز یان شه‌مزانی دیموكراسی كوردی و شێوانی په‌یوه‌ندی نێوان حزبه‌كان. خه‌تای حزبێكی دیاریكراو، یان به‌ره‌یه‌كی دیاریكراوی سیاسیی نییه. خه‌تای شتێكی له‌وانه یه‌كلاكه‌ره‌وه تر، خه‌تای مه‌یلی راماڵین و سڕینه‌وه‌ی ئه‌ویتره.
حزبی سیاسی له كوردستان له وێستگه‌ی زۆر هه‌ستیاردا تووشی ئه‌م مه‌یل و ئه‌م ده‌رده ده‌بێت، مه‌یلی ڕاماڵین و وه‌تاقخستن. مه‌یلێكه په‌یوه‌ندی به دیموكراسیی و گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه نییه. به‌ڵام هێزه‌كان دیموكراسی و ئامرازی هه‌ڵبژاردن به‌كار دێنن بۆ جێبه‌جێكردنی ڕاماڵین.
ڕه‌گی خۆسه‌پاندن و مه‌یلی ڕاماڵین خوشك و برای دیكتاتۆری و سته‌من، په‌یوه‌ندیان به دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنه‌وه نییه.
راماڵینخوازه‌كان ئۆقره ناگرن تا مه‌یلی خۆسه‌پاندن و خه‌ڵك خه‌ساندن و حزب راماڵین سه‌ر نه‌خه‌ن و جێبه‌جێی نه‌كه‌ن.
حزبه‌كان وه‌ختێك سیاسه‌ت ده‌كه‌ن گه‌ره‌كه ئه‌وانی تر قبوڵ بكه‌ن و بزانن ئه‌مه به‌شێكی جه‌وهه‌ری پرۆسه‌ی دیموكراسییه، حزب له‌ناو خۆیدا دیموكراسی ناوخۆیی نه‌بێ ناتوانێ په‌ستانی ناوخۆیی خۆی به مه‌یلی راماڵینی ئه‌وانی تر پاساو بداته‌وه.
بوونی پرۆگرامی چاكسازی، یان خیتابی ریفۆرم و گۆڕانخوازی، یان بوونی خیتابی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی چاره‌نووسساز پاساو ناده‌نه هیچ حزبێك كه به مه‌یلی ڕاماڵین و تێكشكاندنی ئه‌وانی تر له‌ناو كایه‌ی دیموكراسیدا ره‌فتار بكات. چونكه دیموكراسیی وه‌ك ئامراز كاتی و ماوه‌ییه، شێوازی گوناهو بێ وه‌ی سیاسه‌تكردنه، قه‌ت له‌گه‌ڵ مه‌یلی (مێژوویی) و (شۆڕشگێریی) ڕاماڵینی ئه‌وانی تردا ناگونجێت. چونكه ئه‌وانی تریش به‌شێكن له دیمه‌نه ره‌سه‌نه‌كه.
خیتابی دینی دوو به‌ره‌ی خێر و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ واقیعی دونیایی سیاسه‌ت و واقیعی كه‌رنه‌ڤاڵی دیموكراسیی یه‌ك ناگرێته‌وه.
هه‌ر حزب و ره‌وت و گروپێك په‌یدا ده‌بێ وا ده‌زانێ وێستگه‌یه‌كی مێژوویی گرنگه له مێژووی میلله‌ته‌كه‌یا. كه پێشتر نه‌بووه و پاشتریش هه‌ر نابێ.
وایه كه: ئه‌چمه شارێ كه‌س نامناسێ، خۆم هه‌ڵده‌كێشم پڕ به كراسێ
مه‌یلی ڕاماڵین كه ده‌خوازێ هه‌موو شتێك له شه‌ڕێكی خاچپه‌رستانه‌دا خه‌رج بكات له نێوه‌ی رێدا تووشی به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌بێ له‌گه‌ڵ واقیعی ئاڵۆز، یان هه‌ندێك جار نه‌رم و نیان. بۆیه دواجار ته‌نزولی گه‌وره ده‌كات و هه‌ڵدێ له زۆرانبازییه‌كه.
بنمێچی به‌رزی پێشبینی سه‌ر ده‌شكێنێ و مل لار ده‌كاته‌وه و دواجاریش سه‌ر نه‌وی ده‌كات به هه‌موو هیواخواز و ئاواتبه‌رزێك كه شێوه‌ی كاره‌كه‌ی ڕاماڵین بێت.
چونكه ئاواتی به‌رز هیچ په‌یوه‌ندی به لوتی به‌رزه‌وه نییه.
له وه‌ختی شێنه‌یی و گه‌شه‌دا ته‌نها سه‌یری به‌رنامه جوان و ڕه‌واكان مه‌كه‌ن، به‌ڵكو سه‌یری مه‌یلی ڕاماڵین بكه‌ن. له وه‌ختی تێكشكانی غروری مه‌یلی ڕاماڵیندا توشی نائومێدی مه‌بن، گوایه به‌رنامه جوان و ڕه‌واكان تێك‌شكاون و دۆڕاون. نه‌خێر! ئه‌وی تێكشكاوه مه‌یلی ڕاماڵینه، نه‌ك ئامانجی ڕه‌وای گۆڕانكاری و نوێخوازی و دیموكراسی و عه‌داله‌تخوازی.
مه‌یلی ڕاماڵین برای دیكتاتۆری و مه‌یلێكی غه‌یبییه. قوربانی و ته‌له‌فی زۆری به‌دواوه ده‌بێ، بێ ئه‌وه‌ی ده‌سكه‌وت و به‌رهه‌مێكی هه‌بێت.
مه‌یلی ڕاماڵین دوو به‌ركی ده‌نێته‌وه له سایه‌ی مه‌یلی وادا زۆر دزێوی و گه‌نده‌یی و ناشیرینی وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رده‌چن. زۆر كاره‌كته‌ری خێر و باش و چاكه‌خواز پێوه ده‌بن و ده‌بنه قوربانی.
مه‌یلی ڕاماڵین ته‌نها له شۆڕشی رزگاری نیشتمانیدا ره‌وایه‌تی هه‌یه، ئه‌ویش له ڕاماڵینی داگیركه‌ردا، نه‌ك له ڕاماڵینی برای گیانی به‌گیانی ناوخۆیی، به پاساوی ئایدیۆلۆژی، یان جیاوازی ته‌رزی بیركردنه‌وه.
نا بۆ مه‌یلی ڕاماڵین، به‌ڵێ بۆ مه‌یلی پێشكه‌وتن و ده‌سكه‌وت كه‌ڵه‌كه‌كردنی دیموكراسیی و داد و دادپه‌روه‌ری.
PM:12:28:22/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی