یەکێتی بوون لەرێی خوادا
ستران عەبدوڵا
واز لەو یەکێتیانە بێنن کە پاشەکشە دەکەن و تووشی ھەڵدێرانی فیکری وسیاسیی دەبن و دەکەونە دژایەتی ماڵە باوان . خەفەتیان بۆ مەخۆن و ئەوە بژاردەی خۆیانە.
ئەگەر راست دەکەن و راست دەکەین با پەرۆشی ئەو یەکێتیانە بین کە لە مەیدانەکەدا ماون و خەبات دەکەن و قوربانی دەدەن کەچی دەستخۆشیان لێ ناکرێ و ئینساف ناکرێن. خەم لەوانە بخۆن و رەنجی خەباتیان بە فێرۆ مەدەن .
ھەیە لە رێی خوا و خەڵک و خاکی کوردستاندا ، بێ چاوچنۆکی و چڵێسی کوردە و کوردستانییە و گیانفیدای رێبازی ئاوەدانی مامن کەچی بە فەقیر و بەلەنگاز و سینەساف لە قەلەم دەدرێن گوایە نازانن لێی بخون و پەندە عێراقییەکە جێبەجێ بکەن کەدەڵێ (عوافی الی یجیب نقش.
كاكه هەموومان شوێن و ماڵی یەکێتییە دڵسۆزەکان دەناسین . چاوتان و چاومان لەوان بێت باشترە نەک ھەر خەفەت لەوانە بخۆن کە لە قیتارەکە دادەبەزن.
لە بیرمە کاتی خۆی زۆر کەس بە پەرۆشییەوە دەیان گوت شریھان کوردە ، مەحمود ملێجی کوردە. راستییەکەی ئەگەر پەرۆشین و راست دەکەین خۆ گەزیزە کوردە و ھونەرمەند و داھێنەرە بۆ ئیحتفا بەو ناکەن کە کوردی بێ غلو غەشە ؟ بۆ ئەشھەدو مابیلا بۆ عەلی کەریم و تەھا خەلیل ناکەن کە ھونەرمەندن و داھێنەرن و کوردی خاڵس و خاسیشن؟
چونکە ماڵین، خۆماڵین و خۆمانین؟
PM:01:58:29/12/2018
ئهم بابهته 2042
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی