ده‌وڵه‌تدارییه یان ماڵه باجێنه؟
ستران عەبدوڵا
ده‌گوترێ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق مووچه‌ی (11) هه‌زار پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوكی راگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك‌و ناچاری بكات ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه، وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ ده‌یخوازێت. یانی یانزه هه‌زار كه‌س به بارمته‌گیراون بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێك بسه‌پێنرێت!.
له‌وه ئاسانتر نییه بگوترێت جا چییه با به‌ڕێوه‌به‌ر وازبێنێت، با ئیداره‌ی كه‌ركوك، بهئهنجومهنو پارێزگاوه، واز له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان بێنن‌و له‌به‌ر خاتری یه‌كێك، با یانزه هه‌زار كه‌س ماڵ‌وێران نه‌بن، به‌ڵام به‌ڕاست بۆچی ده‌بێت ناوخۆی عیراق به‌مجۆره سزادانه بڕیار‌و راسپارده‌ی خۆی بسه‌پێنێت؟
رێوشوێنی ئیداری دیكه شك نابه‌ن تا گرفتێكی ئیداری پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌وه نه‌بێت مووچه‌ی یانزه هه‌زار پۆلیس گل بده‌نه‌وه.
به‌غدا ده‌خوازێت به‌م هه‌نگاوه چ په‌یامێك په‌خش بكات: كێ بڕیاری منی ناوێت با مووچه‌كه‌شم وه‌رنه‌گرێت؟ ده‌یه‌وێت بڵێ هه‌ر ویلایه‌تێك، هه‌ر والیو صاحیب شورتهیهك به قسه‌ی وه‌زیرو حاجبـی مه‌ركه‌زی نه‌كات ملی مووچه‌ی ده‌په‌ڕێنم؟
له‌كوێی دنیا شتی وا روویداوه؟ ئه‌ی ده‌ستوورو قانوون‌و كیتابوناو كیتابوكم، یاداشت‌و دادگا له‌كوێیه؟ به‌غدا ده‌یه‌وێ ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیارێك له كه‌ركوك به‌وه چاره‌سه‌ربكات (11) هه‌زار پۆلیس له به‌هه‌شتی حكومه‌ت به‌ره‌و دۆزه‌خی بێ مووچه‌یی‌و بێ ده‌ره‌تانی ده‌ربكات؟ ئه‌ی لامهركهزیو فیدرالی، ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و دادگای ئیداری‌و ئیتیحادی‌و عهلهمو ده‌ستوورو چه‌كوشی ده‌ستی حاكم له‌كوێن؟
به‌غدا ده‌یه‌وێ چی به‌م پۆلیسانه بڵێ؟ له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌تان هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه كه باعیسی مووچه بڕینتانه؟ زوویر ببن‌و له‌به‌ر بێ مووچه‌یی كلیلی ده‌رگای شار ته‌سلیمی داعش بكه‌ن؟ هه‌ڵكوتنه‌سه‌ر پارێزگا‌و پۆلیسخانه‌و سه‌ر بۆ ئێمه‌و سه‌رمووچه بۆ ئێوه؟
بۆ به‌غدا به مووچه‌بڕینی هه‌رێمی كوردستان چی چنگ كه‌وتووه تا كه‌ركوكی دابڕاو بخاته‌سه‌ر هه‌رێمی مووچه‌بڕاو؟
كوردستانى نوىَ
AM:10:24:01/12/2015
ئه‌م بابه‌ته 4854
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی