تەگبیر لە ئیدارەی موسڵی دوای داعـش
ستران عەبدوڵا
كێ ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتداری موسڵی داهاتوو. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه چ چینێكی سیاسی حوكمی ئه‌م شاره ده‌كات. بێگومان وه‌ك ناونیشانی سه‌ره‌كی ئه‌وی حوكمی موسڵ ده‌كات و بڕیاری سه‌ره‌كی له چاره‌نووسیی ئه‌دگاری حوكمی خۆجێی ده‌دات له‌و شاره‌دا، عه‌ره‌بی سوننه‌یه.ئه‌وانی تر نفوز‌و دهسهڵاتو هێزیان به پله‌ی دووه‌م دێت.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كام عه‌ره‌بی سوننه‌ن؟ ئالی نجێفی یان عه‌ره‌بێكی سوننه‌ی په‌یڕه‌و شیعه‌یی لایه‌نگری حكومه‌تی مه‌ركه‌زی، یان عه‌ره‌بی سوننه‌ی دۆستی هه‌ولێر؟ ئایا ئه‌زموونی داعش‌و ههڵبهزودابهزهكانی ئیداره‌ی شاره‌كه له‌نێوان 2003-2014 به‌رچاو روونی داوه‌ته موسڵاوییه‌كان كه چۆن هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره نه‌كه‌نه‌وه‌و رێیه‌كی تازه بگرنه به‌ر؟
(ماوه‌ی پێش 2003)
تا پێش هاتنی داعش، ئه‌زموونی ئیداره‌دانی پارێزگاكه ئه‌زموونێكه له نیگهرانیو ناسه‌قامگیری.
ساڵی 2003 موسڵ به‌سه‌ر ره‌وشێكی سه‌یردا كه‌وته‌وه. به درێژایی مێژووی هاوچه‌رخی موسڵ له‌ناو ده‌وڵه‌تی عیراقدا، ئه‌م شاره مه‌یلێكی شۆڤێنی عهرهبیو خودپهرستییهكی موسڵاوی هه‌بوو. له سه‌رده‌می پادشایی‌دا موسڵ چه‌ند جار خۆی له به‌غدای پایته‌خت لالووت كرد. جارێكیان كه عه‌ره‌به سوننه‌كه‌ی ئالی نوجه‌یفی ده‌نگیان بۆ بهعیراقیكردنی موسڵ نه‌داو ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ی یه‌كلاییكرده‌وه كوردی ویلایه‌ته‌كه بوو. له زه‌مانی مه‌لیك غازیدا موسڵ له به‌غدا یاخی بوو‌و به هه‌زار نالی عالی بكوژه‌كانی ژه‌نه‌راڵ به‌كر سدقی ته‌سلیمی دادگا كرد. له سه‌رده‌می حوكمی عه‌بدولكه‌ریم قاسمدا په‌ستانی خوێنی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌ب له‌ژێر هه‌ژموونی شیوعییهكانو عیراقێتی قاسمدا گه‌یشته ئاستێك، له 1959دا. ساڵێك دوای ڕاگه‌یاندنی جه‌مهوریه‌ت، شۆڕشی شه‌واف له موسڵ قه‌وما كه (شۆڕشێكی) ناسریو قه‌ومییه‌كانی ئه‌و شاره بوو. له سه‌رده‌می حوكمی به‌عسییه‌كاندا موسڵ مه‌كۆیه‌كی قه‌ومییه‌تی عه‌ره‌بی بوو. له حوكمی دره‌نگ وه‌ختی به‌عسییه سهدامییهكاندا موسڵ هه‌روه‌كو قه‌ڵایه‌كی عروبه مایه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌دام حسێن كه‌یفی به چالاكی سیاسیی نه‌ده‌هات با ته‌نانه‌ت هی قه‌ومییه وفادارهكانی وه‌ك به‌عسییه‌كانی موسڵیش بوایه. بۆیه قه‌ومیه‌تی موسڵ‌و سه‌نگیان وه‌ك دووه‌م پارێزگای گه‌وره‌ی عیراق رووی له كه‌رتی سه‌ربازی كرد ئه‌فسه‌ره‌كانی موسڵ له‌ناو سوپای عیراقدا په‌رۆشترین بوون بۆ بهعهسكهریكردنی حوكمڕانی له عیراق‌و ته‌ماهی كردن له‌گه‌ڵ ره‌وتی عروبه‌ی سیاسیی بهعسو سه‌دامدا. ته‌نانه‌ت تكریت‌و ناوچه سونییه‌كانی تر ئه‌گه‌رچی ئیمتیازی زیاتری حوكمیشیان له‌به‌رده‌ست بوو، به‌ڵام قه‌ت نه‌یانتوانی له رووی مهعنهویو پرهستچی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ناوبانگی خۆیان بخه‌نه سه‌رووی ناوبانگی موسڵه‌وه. تكریت به ڤیاگرای به‌عس كێرفی ناسیونالیستییهكی لادێی پێش خستبوو، به‌ڵام عروبه‌ی مووسڵاوی شارستانییو ڕهگداكوتراوتر بوو، چونكه هی سه‌رده‌می پێش هاتنی به‌عسیش بوو.حوكمی به‌عس ئه‌وه‌نده مه‌ركه‌زی‌و بڕیارده‌ر بوو كه دوای پارێزگاری موسڵی به‌عس پێش 2003 به‌عسییه‌كی شیعه بوو به ناوی عه‌بدولواحد شناز ئال ربات.
له 2003-2014
كه‌وتنی به‌عس بۆ موسڵ كه‌وتنێكی ئاسایی رژێمێكی مه‌ركه‌زیی نه‌بوو كه چه‌تری سوننی‌و عروبی‌و سه‌ربازكردنی حوكمڕانی بوو، به‌ڵكو كه‌وتنی رژێمێكیش بوو كه له دوا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدا ئیسلامیی سیاسیی تێكه‌ڵ به عروبه كرد‌و ئه‌و شته‌ی پایه‌دار كرد كه موسڵاوییان هه‌ر له بنچینه‌وه باوه‌ڕیان پێ بوو: تێكه‌ڵه‌یه‌ك له عروبه‌و سوننی گهراییو ئیسلامه‌تی.له په‌نا شارچێتییهكی موسڵاوییهوه بۆیه ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌ره‌ڕای كۆششه زۆروزه‌وه‌نده‌كانی جه‌نه‌راڵ پاترۆیس كه ئه‌و كاته هێشتا هه‌ر جه‌نه‌راڵی موسڵ بوو‌و نه‌بووه ژه‌نه‌راڵی پایه‌داری ئه‌مه‌ریكا له ته‌واوی عیراقدا، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان پێكرا حكومه‌تێكی شپرزه له پاشماوه‌ی به‌عسییه‌كان پێك بێنن كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دوو ئیداره‌یی ئه‌و كاته‌ی كوردستان جۆرێك له ئه‌منیه‌تی سه‌ره‌تایی بۆ دابین بكرێت.
غانم ئهلبهسۆ، كۆنه ئه‌فسه‌ری عیراقی بووه پارێزگاری دانراوی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له موسڵ‌و وه‌كو پارێزگاره‌كانی تری دانراوی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی، ئه‌نجومه‌نێكی پارێزگای بۆ پێكهات كه هه‌م پشتیوانی پارێزگار بن‌و هه‌میش ئه‌دگاری پێكهاته‌ی حوكمڕانی له عیراقی داهاتوو نیشان بده‌ن كه ئیتر حوكمڕانی پارێزگاكان پێكدێت له پارێزگار(حكومه‌ت)و ئه‌نجومه‌نێكی پارێزگا (په‌رله‌مانێكی لۆكاڵی). هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی پارێزگاری دانراو ره‌وتی ئیسلامگه‌رایی كه‌وته جووڵه‌و بوونه ره‌وتێكی زاڵ له موسڵدا.موسڵی ئه‌وكات بووه ناوه‌ندێكی گرنگی چالاكی توندوتیژیو تیرۆر له زۆنی سوننه‌و نزیكه‌ی زۆربه‌ی ره‌وته سونییه‌كانی گرته‌وه. پێش یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق غانم ئهلبهسۆی پارێزگار لابرا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت پله‌دارێكی به‌عسییه، حوكمی داهاتووی پارێزگاكه به كاندیدی هه‌ڵبژێردراوی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن سپێردرا.
ئه‌وی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره بێ عه‌ره‌بی سوننه حوكم ناكرێت ئه‌وه‌یه له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا، دوای رووخانی سه‌دام كه هاوكاتی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مانیش بوو (سه‌ره‌تای ساڵی 2005) سوننه‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان نه‌كرد. هاوپه‌یمانێتی كوردستانیی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پارێزگای برده‌وه‌و به ناچاری عه‌ره‌بێكی سوننه‌ی دۆستی كوردی كرده پارێزگار‌و ئه‌م عه‌ره‌به دۆسته كه‌وته به‌ر هه‌ڵمه‌تی تیرۆریستی فه‌زای تیرۆری موسڵ‌و خۆی‌و ماڵباته‌كه‌شی قوربانی زۆریان دا(ئوسامه كه‌شموله تیرۆر كرا‌و له جێی ئه‌و درید كه‌شموله بووه پارێزگار).
له هه‌ڵبژاردنی دوای ئه‌وه عه‌ره‌بی سوننه به چڕی به‌شدارییانكرد، نه‌ك هه‌ر له موسڵ به‌ڵكو له كۆی پرۆسه‌ی سیاسیی عیراقدا. دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵێنیان پێدرا كه ده‌ستكاری ده‌ستوورو ده‌ستكاری پشكیان له حوكمرانیدا بكرێت. لیستی حه‌دبا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌سیل ئه‌لنجێفی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی برده‌وه (ساڵی 2009) تۆڵه‌ی به‌رودوایان له كورد كرده‌وه. ده‌ورانی یه‌كه‌می حوكمی ئال نجێفی په‌یوه‌ندی موسڵی حوكمڕان له‌گه‌ڵ كوردستان زۆر خراپ بوو، بۆیه له‌ناو موسڵیشدا پۆستیان نه‌دایه كوردی ناو چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، واتا لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانیی، پۆستیان دایه دۆستی عه‌ره‌بی سوننه له موسڵ.
ده‌ورانی دووه‌می دروستبوونی كهینوبهینی نێوان هه‌ولێر كه ئالی نجێفی له دژی به‌ره‌ی شیعه بوونه دۆستی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆیه دواجار كه ساڵی 2013 هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان كرایه‌وه، له موسڵ هه‌ر نجێفی ده‌رچووه‌وه، به‌ڵام به جۆرێك دۆستایه‌تییه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی كه به‌شی پارتیان دا له ئیداره‌ی موسڵداو یه‌كێتییان له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ڤاڵی ئێستا پارتی، عارف رشدی، كرده خانه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه.
له‌و ژینگه‌یه‌دا ئه‌سیل نجێفی به كاریگه‌ری ململانێی براكه‌ی له به‌غدا ئوسامه نجێفی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی شیعه‌دا، ئه‌ویش ئیداره‌یه‌كی خراپی شاره‌كه‌ی كرد، چاوپۆشی له تیرۆری سوننه كرد‌و ته‌جاوزاتی هێزه حوكمییهكانی زه‌قكرده‌وه. له‌م كه‌لێنه‌ی تا ده‌هات گه‌ورتر ده‌بوو، داعش موسڵی گرت‌و نجێفیش گوێزرایه‌وه بۆ مه‌نفای هه‌ولێر.
پێی وابوو وه‌ك پاڵه‌وانی رزگاركردنی موسڵ ده‌ناسرێت، به‌ڵام وا نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ سزایان دا‌و پارێزگارێكی نوێیان له مه‌نفا هه‌ڵبژارد كه ئه‌و پارێزگاره نۆفل حەمادی سوڵتان (ده‌بێته پارێزگاری موسڵی دوای داعش‌یش تا ته‌گبیری نوێ ده‌كرێت)، چ به هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و چ به ته‌گبیری ئیداری تازه.ئیداره‌ی تازه‌ی موسڵ له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئاساییه بكه‌وێته ژێرده‌ستی پارێزگای تازه هه‌ڵبژێردراو. به‌ڵام ئه‌وه به‌س نییه كه نها زیاتر له بیركردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئایندهی موسڵ هه‌یه. بیركردنه‌وه‌یه‌ك ڕه‌هه‌ندی ناوخۆیی‌و ئیقلیمیشی هه‌یه.
ئیداره‌ی موسڵ‌و ئه‌ندێشه‌ی عێراق
ڕه‌هه‌نده ئیقلیمییه‌كه بۆ كاتێكی تر به‌جێدێڵین، به‌ڵام له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده ناوخۆییهكهیه ده‌دوێین.
بیرۆكه زۆرن له‌سه‌ر ئیداره‌ی موسڵ، هه‌ر له بهههرێمكردنهوه تا دابه‌شكردنی، تا گرێدانه‌وه‌ی به هه‌رێمێكی گه‌وره‌تری سوننه. له‌ناو هه‌موو ئه‌م بیرۆكانهشدا بژارده‌ی مافی كوردستانیش هه‌یه كه ناوچه ناكۆكه‌كانی وه‌ربگرێته‌وه.له‌به‌ر مه‌یلی موسڵاوچێتی موسڵاوییه‌كان زه‌حمه‌ته موسڵ به‌وه رازی بێت بچێته ناو هه‌رێمێكی تری سوننه‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌مه ئه‌گه‌ری قرتداندنی هه‌ندێك ناوچه‌ی شیعهنیشینو مه‌سیحی نشین‌و كوردنشینی پارێزگاكه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. بۆیه ره‌نگه بژارده‌ی جێی ئاره‌زووی موسڵاوییه‌كان هه‌رێمی موسڵ بێت كه له چه‌ند پارێزگایه‌ك پێك بێت. له دوای مه‌یلی موسڵاوی، مه‌یلی عروبی‌و سوننیگهراییش رۆڵی هه‌یه كه هانده‌ره بێت نه‌هێڵێت پارێزگای كوردی یان هی كوردی ئێزدی، پارێزگای مه‌سیحی دروست ببێت‌و زیاتر بیر له دابه‌شكردنی ئیداریی (هه‌رێمه)كه‌یان بكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌رگا له‌به‌رده‌م كێشه‌ی ناوچه كوردییه‌كان‌و ئیستحقاقی فره‌یی موسڵ به كراوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی داخه حكومه‌تی عیراق، به‌تایبه‌تی زۆرینه‌ی شیعه‌ی حوكمڕان هیچ تێزێكی بۆ ئه‌م كێشه ئاڵۆزه ئاماده نه‌كردووه هه‌ر به بیركردنه‌وه‌ی تاك ڕه‌هه‌ندییه‌وه چۆته شه‌ڕی رزگاری موسڵه‌وه، هیچ مژده‌یه‌ك له‌ئارادا نییه كه ئه‌ندێشه‌ی سیاسی عێراقی ببێته ئه‌ندێشه‌یه‌كی موره‌كه‌ب به جۆرێك چه‌ند مۆدێلێك ئاوێته‌ی یه‌كتری بكات تا به‌سه‌رهاتی چه‌ندین ساڵه‌ی موسڵ ڕێگا له‌به‌رده‌م بژارده‌ی داعشێكی تر نه‌كاته‌وه.
PM:04:19:22/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 4322
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی