ئیسلامیەكان قەت گەورە نابن

‌عەزیز ڕەئووف


لە كوردستان ئیسلامیەكان زۆر جار هەڵوێستی سیاسیان نواندوە و شایەنی دەسخۆشی و ستایش بووە، بەڵام لەسەر هەندێ ئاستی سیاسی و كۆمەڵایەتی و دینی ئەم هێزانە ناتوانن گەورە بن و زۆر جار ڕوخساری خۆیان دەردەخەن. ئەوەی تورك بە كورد و بە موسوڵمانانی دەكا هەرگیز هیچ وڵاتێكی ڕۆژئاوا نەیكردووە. 

ئەوەندەی ئاردۆگان ئاگری بەسەر موسوڵماناندا باراندووە و مزگەوتی ڕوخاندووە و قورعانی سوتاندووە، نیو ئەوەندە ولاتانی ڕۆژئاوا نەك ئەوەیان نەكرد بەڵكو وڵاتێكی وەك فەرەنسا پشتیوانی دۆزی كوردەكان بووە هەر لەسەرەتای ڕاپەڕینەوە تا دەسەڵاتی خۆجێیی لە ڕۆژئاڤا. هەڵوێستی چەند پارلەمانتارێكی یەكگرتوو  و گۆڕان و كۆمەڵ لەسەر ئەم دۆزە نەك هەر مۆفەق نەبوو، بەڵكو بۆ دواجار بەناچاری هەڵوێستی هێمن هەورامی و سەرۆكایەتی پارلەمانە كارتۆنیەكەی ئێستا بۆ زۆرێك لە خەڵك لە هەڵوێستی ئیسلامیەكان باشتر و مۆفەقتر بوو. ڕۆژێك نەمانبینی ئەم خوشك و برایانە سەردانێكی سەفارەتی توركیا بكەن بۆ ڕوخانی ئەم هەموو مزگەوتە لە كۆبانی و عەفرین و كوردستانی باكور.

ماوەیەك پێش ئێستا لەسەر هەڵوێستی یەكگرتووی ئیسلامی لەسەر دەسەڵاتی خۆجێی دهۆك نوسیم " ئافەرین بۆ یەكگرتوو" بەڵام ئێستا بەناچاری دەڵێم: بەڕاستی ئیسلامیەكان قەت گەورە نابن.


PM:05:48:28/10/2020

ئه‌م بابه‌ته 1664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی