هەندێ قسە
عەزیز ڕەئووف
یەکەم: لە ئێستادا دنیای ئێمە پڕە لە کەلێن و خەم و برین، بۆ ئێمە گرنگە سەر بنێین بەسەر یەکەوە و لەم دۆخەی خۆمان بڕوانین، ئەرکی ئێمە نیە دوای ڕێڕەوی ئەم زێرابە بکەوین و تا بتوانین دەبێ لە بۆنی ئەم چڵکاوە خۆمان بەدور بگرین.
دووەم: ئەم شەڕە شەڕی بەرەیەکە فەرامۆش کراوە و دەیەوێت بێتەوە سەر شانۆ لەگەڵ بەرەیەکی تردا کە بەتاڵ بۆتەوە و ئومێدی خەڵکی دۆڕاندووە. هەردوو بەرەکە یەکتر تەواو دەکەن و دەتوانین بڵێین لە هەڵدانەوەی عەورەتی یەکتر هەردوکیان ڕاست دەکەن و بۆ لایەنگری و بەرگری کوێرانەش هەریەکیان ڕاستە و ئەوی تر هەڵە.
سێیەم: ئەگەر مەلا بەختیار خراپترین کتێبی بۆ کتێبخانەی کوردی نوسیبێ، ئەوا گۆڕانیش خراپترین و دەمپڕجنێوترین کادر و هەڵسوڕاوی بە دنیای ئێمە بەخشیوە. ئەم شەڕە هی ئێمە نیە و دۆخی وا نە پێکەنینی دەوێ نە گریان.
چوارەم: مێژووی خەباتی چەکداری ئێمە هەر ئەم دوو بەرەیە نیە، چیاکان پڕ بوون لەو مرۆڤانەی بۆ دنیایەکی باشتر و دوور لە دیکتاتۆریەت و ستەمکاری چوونە چیا، زۆر بوون بە خوێن قوربانیان بەو دۆخەی خەباتی چیاکان داوە. ئەوەی لە یادەورەی ئەم دوو بەرەیەدا هەیە بەفریشتەکردن و بە جەللادکردنی ئەوی ترە و دیوێکی تر فەرامۆشکراوە کە هەزاران مرۆڤی جوانی ئێمە قوربانیان بۆداوە.
پێنچەم: ڕای ئێمە دیارە و هەرگیز لە دۆخێکی ئاڵۆزدا لایەنداری پێوە دیار نیە و ناتوانم لەنێوان دوو بەرەی بەتاڵدا بەرەیەک هەڵبژێرم. من لەو کەسانە نیم پێم وابێت لەنێوان خراپ و خراپتردا خراپتر هەڵدەبژێرم. من خراپ و خراپتر ڕەت دەکەمەوە بە ئومێدی دنیایەکی باش و باشتر.
شەشەم: لە چەند پەیجێکەوە هەندێ شت بەناوی منەوە نوسراوە کە دوور و نزیک من ئاگاداری نیم. بۆیە لەم پەیجە (https://www.facebook.com/azizrauf75) و لەم ئەکاونتە https://www.facebook.com/aziz.rauf2 زیاتر هەر ئەکاونت و پەیجێک بەناوی منەوە بێت بەرپرسیار نیم و هەر شتێک بەناوی منەوە بنوسرێ من نەمنوسیوە.
PM:02:26:18/09/2020
ئهم بابهته 1836
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی