گۆڕینی ئاراسته سیاسییه‌كان دوای سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن
کەنعان بەهادين
ئیسماعیل بێشكچی لە چەند كتێبێكی خۆیدا و لە وتار و دیمانەكانیدا دەڵێت: بەگوێرەی بەدواداچوونه‌كانم، دەركەوتووە كە ئەتاتورك مامەڵەی لەگەڵ ئینگلیزدا كردووە، دەستبەرداری مووسڵ ببێت، لە بەرامبەردا ئەوانیش واز لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی بهێنن .
بێشكچی هه‌روه‌ها دەڵێت: بەریتانیا و توركیا ناكۆكیی دیپلۆماسی‌یان هەبوو، بە بۆچوونی من ئەوان بەو شێوەیە ڕێك كەوتن کە توركیا دەستبەرداری ولایەتی مووسڵ بێت، لە بەرامبەردا ئەوانیش دەستبەداری ئەوە ببن، كە فیدراڵی، یان حوكمی زاتی بۆ كورد بەدەست بهێنن.
بێشكچی هەمیشە داكۆكیی لەوە كردووە كە كورد مافی خۆیەتی ببێتە دەوڵەت، هەروەها ڕەخنەی زۆریش لە ئیمپریالیستی بەریتانیا و فەرەنسا گرتووه، بەوەی لەبەر بەرژەوەندیی خۆیان كوردیان فەرامۆش كردووە و مافی كوردیان بەلاوە گرنگ نەبووە.
بۆچوونه‌كانی بێشكچی بۆ قۆناغی ئێستای حاڵی كورد ده‌گونجێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ئێران ئه‌و له‌مپه‌ره‌ی به‌هاوكاری عێراق بۆ كورد دروستكردووه، ته‌نیا كورد نه‌بێته خاوه‌نی قوه‌اره‌ی خۆی، هه‌موو قوربانییه‌ك ده‌دات و ته‌واوی هێزی خۆی له‌ناوچه‌كه به‌هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ش له دوای ساڵی 2014ـه‌وه تاكو ئێستا به به‌رده‌وامی بۆ كورد دروست ده‌كرێن، كه بریتیین له هێرشی داعش و هاتنی ملیۆنه‌ها ئاواره‌ی عێراق و سووریا بۆ هه‌رێمی كوردستان و بڕینی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێم و تا بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی و و هه‌وڵدان بۆ كۆت و به‌ندكردنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆك بارزانی لە 14/3/2016 له گه‌شتێكی بۆ واشنتن رایگه‌یاندبوو، لەوەتەی ڕێككەوتنی لۆزان هەیە، كورد نەبووەتە خاوەن دەوڵەتی خۆی، نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانی بەسەردا دێت و دەبێت كورد ئەم جارەیان ڕۆڵی پێ بدرێت.
ئه‌و رۆڵه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی باسی لێوه كردووه، باسكردنی قۆناغ و پێگه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستانه، كاتێك له ساڵی 2014ـه‌وه تاكو ئێستا هه‌وڵی سنوورداركردنی رۆڵی كورد دراوه، به‌ڵام دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا و دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای ئه‌مه‌ریكا، خه‌ریكه هاوكێشه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردادێت و كورد له هه‌رێمی كوردستان رۆڵ و پێگه‌ی تۆخ ده‌كرێته‌وه و واشنتن پشتگیرییه‌كانی دووباره بۆ كورد به‌هێزه‌وه نیشان ده‌دات.
هه‌میشه به‌غدا به درێژایی 100 ساڵی رابردوو ئه‌وه‌ی باش زانیووه كه به‌بێ هه‌رێمی كوردستان، عێراق ناسه‌قامگیر ده‌بێت و ناتوانێت به ئارامی بژیت، جیا له‌وه‌ش ناكرێت هه‌وڵی نادیده‌بوونی كورد له عێراق بدرێت.
هاوكێشه‌كان به‌و ئاراسته ده‌بن، ده‌بێت كێشه‌ی كورد له عێراق ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت و ته‌واوی گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیان بۆ بدۆزرێته‌وه.
دوای هێرشه‌كانی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆسه‌ر پێگه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا و هه‌وڵی زیاتری هه‌یمه‌نه‌ی رووسیا و ئێران له ناوچه‌كه، واشنتن بڕیاریداوه كورد وه‌ك هاوپه‌یمانی خۆی له‌ناوچه‌كه ئه‌ژمار بكات و وه‌ك تاكه هێزی گه‌وره‌ی جیهانی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌هێزتر بكاته‌وه، وڵاتانی ناوچه و عێراق حیسابێكی جددی بۆ كورد بكه‌ن.
AM:10:36:02/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی