پێغەمبەریش لە پێگەی خۆی شار بەدەر كرا

‌کەنعان بەهادين

فەهد بن عامر ئەلئەحمەدی نووسەری دیاری سعودی لە رۆژنامەی ریاز نووسیوێتی و دەڵێ : لەنێو قوڵایی پیاسەیەكی بازاڕ ، لەپڕ گەنجێكی جوان و كەشخە رێگەی لێگرتم ، هەست و رای خۆی بۆ دەردەبڕیم، پێمی دەگووت: تۆ نووسەرێكی گەورەی، جوان دەنووسی، زۆر سەرسامم بە نووسینەكانت، لەپڕ گەنجێكی هار هاجی و كۆنە دراوسێكانی سەردەمی منداڵیم دەركەوت، دەستی كرد بە قسەی قۆڕ و تانە و تەشەر و كەمكردنەوەی من لەپێشی ئەو گەنجەی كە سەرسام بوو بە نووسینەكانم ..

ئەو گەنجە مۆبایلەكەی دەرهێنابوو سێلفییەكم لەگەڵ بگرێت، كە ئەمەی بینی، ووردە ووردە مۆبایلەكەی خستە گیرفانی و وێنەمی نەگرت و لێم كشاوەو تا بزر بوو بە سووكی سەیری دەكرد ..

لەناخمەوە لەخۆمم پرسی، بۆچی ئێمەی مرۆڤ لەنێو گەل و خەڵكی خۆمان بە سووكی سەیر دەكرێین، منیش ئەو ئیحساسەی فەهدم لەنێو كۆمەڵگەی كوردەواری بینیووە، كاتێ كەسێك بەتایبەت كوڕی هەژارێك دەگاتە لووتكە ، یەكڕاست دەست دەكرێ بە شكاندنەوەی یەكدی ..
ئەوەتا تا ئاستی پێغەمبەرێك لەنێو مەكە لەلایەن كەس و كارییەوە(ئەبو لەهەب)ی مامی شار بەدەر كرا و لە مەدینە گوڵباران كرا و خەڵكی مەدینە ماڵ و سەروەت و سامانیان لەگەڵی كردە نیوە..

دافنشی لە ئیتاڵیا رایكرد، تا رۆژی مردنی لە ژێر چاودێری ماڵی مەلیكی فەرەنسادابوو..
ئەم زنجیرە ئازاردانە بەردەوامە، تا بەرپێنە و شكاندنەوەی یەكتری هەبێت، پاڵپشتی و رێگەخۆشكردن بۆ یەكدی دەبێتە عەیبە..
دەبێت هەموومان كۆچ بكەین، تا تواناكانمان لە شوێنی دیكە ببینرێت..



PM:05:02:04/03/2021

ئه‌م بابه‌ته 2180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی