كۆڕۆنا مه‌ترسیدار نیه
کەنعان بەهادين
به پێى ئاماره‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بۆ تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا ، توشبوان گه‌یشته سه‌رووى نۆ ملیۆن كه‌س ، له‌و نۆ ملیۆنه چوار ملیۆن و نیویان چاكبوونه‌وه و ، 470هه‌زار كه‌س له ته‌ووى جیهاندا به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه مردوون..
له به‌رامبه‌ردا هه‌ر به پێى راپۆرته‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانى دڵ ساڵانه 15ملیۆن كه‌س له دوونیا كۆچى دوایی ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها 6ملیۆن كه‌سیش به‌هۆی جگه‌ره كێشانه‌وه ساڵانه ده‌مرن ، جگه له‌مانه ، ملیارێك مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستى گۆی زه‌وى به‌هۆی كێشه‌ى برسێتییه‌وه له‌نێوان مه‌رگ و ژیانن و هه‌موو رۆژێكیش 24000 مرۆڤ به‌هۆی برسێتییه‌وه كۆچى دوایی ده‌كه‌ن، وێراى ئه‌وه‌ى كه رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى باس له‌وه ده‌كات كه ساڵانه 7ملیۆن كه‌س له ته‌وى جیهان به‌هۆی پیسبوونى ژینگه ده‌مرن، هه‌روه‌ها هه‌شت ملیۆن مرۆڤیش له دونیادا ساڵانه به‌هۆی شێرپه‌نجه جیاوازه‌كان كۆچى دوایی ده‌كه‌ن..
جیا له‌مه‌ش راپۆرته سیاسییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ساڵانه ملیۆنه‌ها مرۆڤ له‌نێو ده‌چێت به‌هۆكاری ئاینى و تایفى و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و ره‌نگ و زمان و كلتور..
من لێره‌دا له شه‌ئنى كۆڕۆنا كه‌م ناكه‌مه‌وه ، چونكه ئه‌و ئه‌و ڤایرۆسه‌ش دیارده‌یه‌كى گه‌ردوونى تازه‌یه ، بێ ڤاكسینه، هه‌روه‌ها به‌پێى لێدوانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئه‌م ڤایرۆسه له رێگه‌ى هه‌واوه‌ش جوڵه ده‌كات و ده‌گوازرێته‌وه، هه‌روه‌ها خراپى كۆرۆنا له‌وه‌دایه كه له كاتى په‌یوه‌ندى مرۆڤ له‌گه‌ڵ یه‌كدى و له‌كاتى به‌ریه‌كه‌وتن ده‌گوازرێته‌وه..
بۆیه ده‌توانین وه‌ك ئه‌م هه‌موو مردنه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه باسم كرد، ته‌نها خۆ پارێز بین، به‌ریه‌كه‌وتنه‌كان كه‌متر بكه‌ینه‌وه، تا ئه‌و ساته وه‌خته‌ى كه ڤاكسینه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئاستى جیهان ئاماده ده‌بێت..
ترس له كۆڕنا باش نیه، ته‌نها خاڵێك هه‌یه ده‌بێ له‌به‌رچاوى بگرین، ئه‌میش رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین ، به‌ریه‌كه‌وتنه‌كان كه‌متر بكه‌ینه‌وه ، گوێ له سیاسییه‌كان نه‌گرین كاتێ ده‌رباره‌ى كۆرۆنا قسه ده‌كه‌ن ، ته‌نها پزیشكان بۆیان هه‌یه كۆڕۆنا شى بكه‌نه‌وه..
ئیجابیه‌كى تری كۆڕۆنا ئه‌وه‌یه كه له ماوه‌ى چوار مانگدا به شێوه‌یه‌كى خێرا بڵاو بۆوه، ده‌كرێ له‌خاڵێكدا كۆتایی هه‌بێت، چونكه ده‌ستپێكى هه‌بوو و هه‌روه‌ها نه‌خۆشیه‌كى مێژوویش نیه و تازه‌یه، ئومێد ده‌كه‌م له‌ناو بچێت و كۆتایی بێت..
PM:02:25:25/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی