مردن، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ماڵ
کەنعان بەهادين
مردن گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ماڵ ، ئه‌مه گووته‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ییه ، كاتێك هێشتا ئێمه هه‌ر به رێگاین بۆ گه‌یشتن به ماڵی گه‌وره‌مان..
بۆیه ئێمه هێشتا خۆمان هه‌ناسه ده‌ده‌ین، كه‌واته هێشتا به رێگاوهین.. ماڵ، ئه‌و شوێنه‌یه كه وه‌ك دارێكی به‌رز، له چله‌ی هاویندا له ژێری كه‌مێك دهحهسێینهوه، ئه‌گینا ماڵی گه‌وره خاكی به‌ر پێیه..
بۆیه دواجار هه‌موومان ده‌بینه خاكی به‌رپێیان..
ئێمه به جۆره‌ها شێوه ده‌مرین، مردن به‌هۆی جه‌نگ، مردن به‌هۆی برسیبوون، مردن به‌هۆی نه‌خۆشی و ده‌ردو په‌تا، كه‌واته ئه‌م جیهانه رێگایه‌كه به‌ره‌و مردنه، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی بمرین ده‌بێت رێ بكه‌ین و نه‌وه‌ستین..
كه‌وایه ترسی مرۆڤایه‌تی بۆ مردن ترسێكه له كه‌م زانستیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی دوای مردن ژیانێكی قه‌ره‌باڵغتره و زیاترینی مرۆڤان له‌وێن، ئه‌م رێكردنهی ژیان بۆ ئاوه‌دانی زێتری گۆی زه‌ویه بۆ نه‌وه‌كانی دیكه‌مان، كاتێك نابێت له رێگاوه ماندوو بین و چۆك بده‌ین..
كۆڤید نۆزده به‌هانه‌یه‌ك نیه بۆ مردن، ئه‌وه‌تا جگه‌ره و نه‌خۆشی دیكه زۆرتر مرۆڤی له‌به‌ین برد، هێشتا ئه‌م په‌تایه بۆ پێكووتهیه، ئه‌گینا ئه‌ویش وه‌ك سكچوون و كۆخه و هه‌ڵامه‌ت، به چه‌ند سه‌عاتێك مرۆڤ به‌هۆی پێكوته‌وه چاك ده‌بێتته‌وه.
به‌ڕای من كۆڤید نۆزده هێنده‌ی شێرپه‌نجه ترسناكتر نیه، ئه‌ویش بێ پێكوته و چاره‌سه‌ریه و ساڵانه به ملیۆنه‌ها مرۆڤی پێ له‌ناو ده‌چێت..
بۆیه، ده‌بێت هێشتا به رێگاوه بین، بۆ ئه‌وه‌ی بمرین، تا له رێگاش بین، گووڵ بچێنه و كتێب بنووسه و ئاشتی و ئازادی بڵاو بكه‌ن.. مه‌ترسن، مردن گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ماڵ...
PM:05:34:05/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 3008
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی