مولته‌قاى هه‌ولێر نه‌جه‌ف، پێكگه‌یشتنى ناوه‌خت..
کەنعان بەهادين
مولته‌قاى هه‌ولێر نه‌جه‌ف، پێگه‌یشتنێكى ناوه‌ختى هه‌ردوو لایه‌نى (كوردى –شیعى) به‌رێوه‌چوو، كه ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى رووداو ئاماده‌ى كردبوو..
بۆیه ده‌ڵێم ناوه‌خت، چونكه ئه‌و شێوه گفتوگۆیانه ناوه‌خت و دره‌نگ بوو، هه‌موو لا ئه‌وه ده‌زانین كه به‌غدا و باشوور ده‌كوڵێ و خه‌ڵكى دژى حكومه‌تى فیدڕاڵ له ئان و ساتى خۆنیشاندانن..
بۆیه هه‌موو لا ده‌زانین كه ئێستا عێراق غیابی سه‌رۆك وه‌زیرانى تێدا به‌رجه‌سته‌یه، واته غیابی بڕیار و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان له ئێستادا له عێراقدا بوونى هه‌یه ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا شێوازێك شه‌ڕی نێوه‌خۆیی له به‌شێكى شاره گه‌وره‌كانى عێراق به‌رێوه ده‌چێت، وێراى لاوازى په‌یوه‌ندى به‌غدا به ناوچه سووننیه‌كان و هه‌رێمى كوردستانیش، كه ئه‌مانه هۆكارى سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ى كه عێراق به‌و دۆخه‌ى ئێستاى گه‌یشتووه..
خالێكى گرنگ هه‌یه كه عێراق پێوه‌ى كه‌وتۆته نێو قه‌یرانێكى سیاسی و تایفى، ئه‌ویش ده‌ست تێوه‌ردانى ده‌ره‌وه بۆ نێو كاروبارى نێوخۆیی عێراق، له بواره‌كانى سیاسی و دارایی ..
ئه‌و ته‌شه‌نووجه‌ش كه له چوارچێوه‌ى پێكگه‌یشتنى (نه‌جه‌ف- هه‌ولێر) به زه‌قى هه‌ستى پێده‌كرێت، كاتێك لایه‌نى كورد و شیعه‌كان یه‌كتری به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌غدا ده‌ستووری به‌لاوه‌ناوه، پابه‌ند نابێت به به‌نده‌كانى، له‌ولاشه‌وه شیعه گله‌یی مه‌سه‌له‌ى ریفراندۆم ده‌كات كه به راى من یه‌كێك له پاڵنه‌ره‌كانى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم وه‌لاوه‌نانى ده‌ستور بوو..
نه‌ك ده‌ستور له به‌غداوه وه‌لاوه نراوه، به‌ڵكو ئه‌وان گله‌یی ئه‌وه له كورد ده‌كه‌ن كه كه‌ل و په‌لى سعودى و توركی له هه‌رێمى كوردستان زیاتر به‌كار ده‌هێنرێت ، كه ئه‌مه پرسێكى تری زه‌قى مه‌زهه‌بیه‌ت و سه‌پاندنى ئایدۆلۆژیاى شیعییه له ته‌واوى عێراق..
دووری مه‌وداى بیركردنه‌وه‌كانى (شیعى كوردى) به زه‌قى له ئێستادا به‌دى ده‌كرێت، كاتێك به باسكردنى مێژووى مه‌رجه‌عه‌كان و سه‌ركرده‌باڵاكان له عێراق له پێشوودا، به‌ڵام له ئێستادا متمانه له نێوان هه‌ردوو لا بوونى نیه..
له كۆنیشدا په‌یوه‌ندى شیعه و كورد په‌یوه‌ندییه‌كى باش و پته‌و بووه، له ئێستاشدا ویستى ئه‌وه هه‌یه كه كورد ده‌یه‌وێ بچێته‌وه به‌غدا و گیروگرفته‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌وان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێ هه‌ره‌س به‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه بێنێ هه‌ندێ كه‌سایه‌تى سیاسی ماڵى شیعه‌یه، كه كورد له‌و مولته‌قایه داواى كرد ئه‌و بیركردنه‌وانه كۆتایی پێ بێت، تاوه‌كو كورد به شێوه‌یه‌كى تر بگه‌رێنه‌وه به‌غدا، شیعه‌ش له‌مباره‌وه داواى له كورد كردووه كه ده‌ستپێشخه‌ری بكات بۆ بارودۆخى ئێستاى عێراق، چونكه كورد له ئێستادا زۆر یه‌كگرتوون و ده‌توانن یارمه‌تى عێراق بده‌ن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ده‌نگانه كپ بكرێن كه ویستى دوورخستنه‌وه‌ى كورد و شیعه‌ى هه‌یه..
PM:05:01:15/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی