عێراق به‌ره‌و شه‌رێكى ناوه‌خۆی مه‌ترسیدار ...
کەنعان بەهادين
عێراق به‌ره‌و شه‌رێكى ناوه‌خۆی مه‌ترسیدار ...
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بۆ وه‌زیره‌كان گووتى: مافى هه‌موو مرۆڤێكه خۆپیشاندان بكات، بهریشى لێناگرین، به‌ڵام په‌نا بردنه به‌ر تووند و تیژى و كووشتن، رێگه‌پێدراو نیه و به یاسا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
روونیشى كرده‌وه كه ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى دوایی ئاماژه‌ن بۆ دروست بوونى دۆخى نه‌خوازراو له داهاتوودا، هه‌روه‌ها په‌كخستنى ده‌وامى حكومه‌ت و قوتابخانه‌كان كاره‌ساتى گه‌وره دروست ده‌كات..
مه‌هدى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه گووتى: خه‌ڵك ده‌یه‌وێت بگه‌رێته‌وه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و كه‌سابه‌تى خۆی، ده‌وڵه‌ت نابێت ده‌سته‌وه‌ستان بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره..
مه‌هدى هه‌ره‌شه‌ى كردووه كه ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند رۆژى دیكه ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت، ده‌وڵه‌ت ده‌روخێت، ئه‌مه‌ش زیانه بۆ ته‌واوى گه‌لانى عێراق، بۆ ئه‌مه‌ش عێراق به‌ره‌و جه‌نگێكى ناوه‌خۆیی تووند هه‌نگاو ده‌نێت..
ئه‌م گوتانه‌ى مه‌هدى لێدوانى گووته‌بێژى حه‌شدى شهعبیشى هێنا پێش كه گووتی، له‌مه‌ودوا هێزه‌كانمان بێده‌نگ نابن له هێرشكردنه سه‌ر ماڵى سیستانى و كونسوڵخانه‌كانى ئێران له عێراق..
ئه‌م زانیارییه تازانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه عێراق به‌ره‌و دۆخێكى تازه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت ، ئه‌ویش دۆخى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى سوپاى فراوانى حه‌شدى شه‌عبی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى خۆپیشانده‌ر كه داواى نان و ئازادى ده‌كه‌ن..
باوى ئه‌وه نه‌ماوه به‌ناوى تایفییه‌ت و مه‌زهه‌بیت سته‌م له ژیانى خه‌ڵكى عێراق بكرێت كه ساڵه‌هاى ساڵه له‌نێو گۆمى خوێندا مه‌له ده‌كات، عێراق و عێراقییه‌كان پێویستیان به‌وه هه‌یه پشت به دیوار دابده‌ن و هه‌ناسه‌یه‌كى قوڵ هه‌ڵمژن و وه‌ك مرۆڤ بژین..
ته‌نها له 40 ساڵى رابوردوو، به ده‌یان و سه‌دان جه‌نگى ئیقلیمى و نێوخۆیی له‌و ووڵاته گوزه‌ری كردووه، هه‌ر له شه‌ڕى ئێران عێراقه‌وه بگره تاوه‌كو شهرهكانى كه‌نداو و ئازادى عێراق و هه‌موو ئه‌و شه‌رو به‌ره‌نگاربوونه‌وه نێوخۆییانه‌ى كه له پاش 2003 ه‌وه دروست بوو و پێوه‌ى سه‌دان هه‌زار عێراقى له‌به‌ین چوون ( كوژران و بریندار بوون)..
قۆناغى ده‌ركه‌وتنى هێزى تاریكى داعش و ده‌ست كردن به قهتڵو عامكردنى عێراقییه‌كان و رووخان و راكردنى سوپاى مالیكى له 2013، گورزێكى تری گه‌وره‌ى سیاسییه‌كانى به‌غدا بوو به‌رامبه‌ر گه‌لانى عێراق كه به هۆى هێرشه‌كانى داعش و شكانى سوپاكه‌ى مالیكى چه‌ندین ملیۆنله مرۆڤان رایانكردو ووڵاتیان جێهێشت..
له ئێستادا لاوانى عێراق بێزار بوونه له‌م هه‌موو مێژووه خوێناوییه ، به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى مه‌زهه‌بی و تایفى به‌غدا ، پێویسته گۆڕانكاری گه‌وره بكرێت له سیستمى ئیدارى و كارگێری و سیاسى ، كه وو‌ڵاتى پڕ كردووه له پیاوانى گه‌نده‌ڵ و مافیا..
بۆیه سیاسیه سمێڵ چه‌وره‌كان ، به‌رامبه‌ر گه‌نج و لاوه برسییه‌كان ئیدى چه‌ك هه‌ڵده‌گرن ، بۆیه‌شه مه‌هدى پێشبینى جه‌نگێكى قورسی خوێناوى ده‌كات له‌عێراق ..
PM:12:03:29/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3200
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی