دڵى پیاوى ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ریه‌تى
کەنعان بەهادين
مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان له دیبه‌یتی زانكۆی ئه‌مریكی –دهۆك رایگه‌یاند ، ئه‌گه‌ر دووفیل شه‌ر بكه‌ن گیاكه زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت ، نابێت ئێمه‌ش ببینه ئه‌و گیایه ..
ئه‌و گووته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ شڕۆڤه‌ی بارودۆخی عێراق ده‌گه‌رێته‌وه كه ململانێیه‌كی گه‌وره‌ی زلهێزان له ناوچه‌كه پاڵپشته بۆ ئه‌و ئاشووبه‌ی كه هه‌یه ، ..
له چوارچێوه‌ی ئه‌و خۆنیشاندانانه‌ی شاره‌كانی عێراق و ئێران ، به‌رای من جۆرێك له ململانێ قووڵه‌كانی تاران واشنتۆن نیشان ده‌دات ، كه پێم وایه ئێران به جۆرێك ده‌ستی خستۆته كاروباره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا گڕی له شاره‌كانی ئێران به‌رداوه، به‌و پێیه‌ی ئابوری هه‌ردوو ووڵات له خراپترین ئاستدایه و گه‌لان و مرۆۆڤانی ئه‌و دوو ووڵاته زیانبه‌خشی سه‌ره‌كین ..
كورد له‌و دۆخه ناهه‌مواره‌دا پێویستی به سه‌قامگیری و دروست كردنی كه‌شی دیالۆگ هه‌یه ، چونكه ئاڵۆز بوونی دۆخه‌كه پتر كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر ره‌وتی گه‌شه‌كردن و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری و ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان ، هه‌ر بۆیه‌شه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌و دیبه‌یته‌دا داوای كرد كه هه‌موو هێزه‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی عێراقییه‌كان ده‌بێت دابنیشن و گفتوگۆ بكه‌ن ..
وێرای ئه‌وه‌ی كه ده‌ست تێوه‌ردانی گه‌وره له‌نێو هه‌ردوو ووڵات بوونی هه‌یه ، به‌ڵام ده‌ره‌نجام خه‌ڵكانێكیش هه‌ن له‌و دوو ووڵاته برسی و بێ نانن ، بێگومان ئه‌و شێوه كه‌ش و هه‌وایه بۆ ئه‌و دڵخۆشكه‌ره..
دواجار ده‌بێت هاوڵاتی تێر بێت ، وێرای ئه‌وه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانیش له‌نێوان زلهێزان بوونی هه‌بێت ، به‌ڵام هه‌میشه پێویسته بیر له ژیانێكی ئارام و ئاسایشێكی باش بكرێته‌وه بۆ خه‌ڵك ، تاوه‌كو له بازارێكی پڕ له سه‌قامگیری هه‌بێت تا خه‌ڵكی كار و كه‌سابه‌تی خۆی ئه‌نجام بدات ..
بۆیه ئه‌و گوته‌ی ناپلیۆنم بیر هاته‌وه كه ده‌ڵێت (پێویسته دڵی پیاوی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ری بێت) ، وه‌ك هاوكارێك بۆ مێشكی مرۆڤ ، تاوه‌كو هه‌موو ئه‌و پێشهات و گۆڕانكاریانه‌ی كه دێنه پێش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و گه‌لان بێت ، واته سیاسه‌ت بۆ خزمه‌تی مرۆڤ بێت ، به‌تایبه‌تی سیاسییه‌كانی عێراقی كه فیعله‌ن ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن عێراقی ماندوو بحه‌سێننه‌وه .
PM:06:18:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی