سایكس بیكۆی دووه‌م
کەنعان بەهادين
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژئاوا و هێرشی توركیا بۆ ئه‌وێ و هاتنی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د بۆ هه‌ندێ ناوچه و ده‌ركه‌وتنی رووسه‌كانیش له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی دیكه ، ئاماژه‌ی زه‌قن بۆ دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی رۆژئاوا بۆ سه‌ر قه‌یسه‌ری رووس و والیه‌كانی تورك و ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی ئه‌مریكا و به‌عسیه‌كانی دیمه‌شق.
ئه‌مڕۆ دووباره هێزی دیكه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نبار ده‌ركه‌وتنه‌وه، له داهاتووی ئه‌و قه‌تڵ عامه‌ی باشووڕی عێراق و ناوه‌ڕاستی، له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌دا نزیكین كه سوپای ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی چڕتر له‌وێ ده‌ربكه‌ونه‌وه، بۆ لابردنی هه‌یمه‌نه‌ی ئێران و ده‌ستتێوه‌ردانی له سیاسه‌ته‌كانی عێراق.
وێنه‌كانی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له هه‌ولێریش په‌یامێكی تر بوو كه ئیدی قه‌واره‌ی هه‌رێم به كۆششی هیچ كه‌سێك لاواز نابێت، مه‌رجی ئه‌مریكاش ئه‌وه‌یه كه روو له به‌غدا بن و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سی دیكه‌دا نه‌كه‌ن.
هۆكاری به ده‌وڵه‌ت نه‌بوونی كورد له ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و میله‌ته خاوه‌نی نه‌فت و غازێكی زۆرن، له‌حاڵی به‌هێز بوونیان، وه‌ك ووڵاتێكی ناوچه‌یی به‌هێز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه ترسی تورك و فارس و عه‌ره‌ب له‌وه‌دایه.
بۆیه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ رووسه‌كان و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی رووئیای كورد نه‌كه‌ن (كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه)، له‌به‌رامبه‌ردا رۆژئاوا و عێراق به‌ش بكه‌نه‌وه.. ئه‌مه ئه‌گه‌ر له سه‌ر حیسابی خوێن و مومته‌له‌كاتی كوردیش بێت.
من گومانم له‌وه‌دا نیه خه‌ڵكانی دڵسۆز ده‌ست له بیرۆكه‌ی دروست كردنی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی كوردان هه‌ڵناگرن، به‌ڵام له ئێستادا پێویسته هێز یه‌كبخه‌ن و رووئیای كورد له‌به‌رامبه‌ر ده‌ره‌وه‌ش یه‌كگرتوو بێت، هه‌ر كه‌سێك ئه‌جێندایه‌ك ته‌ڕح نه‌كات، وا بكه‌ن كه زلهێزان ببنه پارێزه‌ری خاك و نیشتیمان.
ئه‌م ئاشووبه‌ی كه له عێراق هه‌یه، پێكهاتووه له ركابه‌ری هه‌یمه‌نه‌ی واشنتۆن و تاران، ده‌ره‌نجام له ئێستادا ئه‌مریكا براوه‌یه و ئێران به‌هه‌موو هێزێكه‌وه نه‌یتوانی له (هه‌ینی)دا عادل عه‌بدولمه‌دی لاببات.
PM:03:47:27/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی