داهاتووى عادل عه‌بدولمه‌هدى له عێراق ..
کەنعان بەهادين
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به كۆمه‌ڵێك نیازه‌وه عادل عهبدولمههدیان كرده سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ، ئه‌ویش دروست كردنه‌وه‌ى هاوسه‌نگى له‌نێوانى پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان له دواى جه‌نگى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌و ووڵاته ، هه‌روه‌ها واشنتۆن داواى له عادل عهبدولمهدی كرد كه هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنى چه‌كى نایاسایی له‌عێراق ، به‌تایبه‌ت داماڵینى چه‌ك به ده‌ستى گروپه نایاساییه‌كان كه له دواى هاتنى داعش دروست كران ..
جگه له‌وانه نیه‌تى ئه‌مریكا بۆ دانانى مه‌هدى بۆ ئه‌وه‌ش بوو كه داهاتى عێراق به‌تایبه‌ت (نه‌فت) به هاوسه‌نگى دابه‌شى سه‌ر خه‌ڵكى عێراق بكرێت و ئه‌مه له چوارچێوه‌ى بودجه‌ى گشتى عێراق رێك بخرێته‌وه ..
ئاڕاسته‌ى سه‌ره‌كى واشنتۆن بۆ دانانى عادل عه‌بدولمه‌هدى ، بۆ ئه‌وه بوو كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوین بپارێزێت ، به‌تایبه‌تى پاراستنى ژینگه‌ى ئه‌منى ناوچه‌كه كه به‌لاى ئه‌مریكاوه سوود به‌خش بێت ..
پلانى ئه‌مریكا بۆ دانانى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ ئه‌وه‌ش بوو كه ئه‌و پڕۆژه درێژ خایهنهى ئه‌مریكا له عێراق و ناوچه‌كه هه‌یه ، ببێته پاڵپشت بۆی ، ئه‌ویش (سه‌قامگیری درێژخایه‌ن) له دواى كۆتایی هاتنى شه‌ری داعش ، پارێزگاری له‌و گروپه تایبه‌ته‌ى كه نێردراوه بۆ عێراق وه‌ك راهێنه‌ران و راوێژكارانى سه‌ربازى و ئه‌منى ، كه له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى عێراق و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان ..
گرنگترین خاڵ كه ئاماژه‌ى بۆ كراوه له سیاسه‌تى تازه‌ى واشنتۆن له ئان و ساتى دانانى مه‌هدى ، ئه‌ویش پاڵپشتى كردنى گفتوگۆكانى نێوانى هه‌ولێر و به‌غدا ، بۆ ئه‌مه ئه‌مریكا به‌ڵێنى داوه كه پاڵپشتى مه‌هدى بكات و هه‌روه‌ها پاڵپشتى له حه‌زو ویسته‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كوردیش بكات كه بگه‌ن به رێكه‌وتنێك ده‌رباره‌ى بودجه و مووچه ..
جگه له‌وانه‌ش ، حكومه‌تى ئه‌مریكا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌موو كۆت و به‌نده‌كانى تایفیه‌ت و شۆڤێنیه‌ت له عێراق تێبشكێنێ ، ئه‌و بۆچوونه دروست بكات كه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك و تایفه‌یه‌ك نه‌بێته هه‌ره‌شه بۆ ئه‌ویتر ..
هه‌روه‌كو له ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكادا هاتووه كه واشنتۆن پاڵپشتى هیچ حزبێكى سیاسی دیار كرا‌و ناكات له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ، به‌ڵكو پاڵپشت ده‌بێت بۆ حكومه‌تى عێراقى و گهلهكهلهى ..
بۆیه ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌ى بۆ لێدانى حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌نێوخۆی عێراق بی هوده‌یه و سه‌ر ناگرێت ، چونكه مه‌هدى به پڕۆژه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه پاڵپشتى گه‌وره‌ى لێده‌كرێت ، ئه‌گه‌ر چى ده‌نگى زۆر به‌هێز هه‌یه بۆ لادانى ، یاخود هاندانى مه‌هدى بۆ بڕینى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه له ئایدیا و بیركردنه‌وه‌ى تازه‌ى ئه‌مریكا هه‌یه ، پاڵپشتى كردنى مه‌هدییه به‌و هه‌موو بۆچوونانه‌ى كه له سه‌ره‌تا باسم كرد ..
له‌مباره‌وه‌ش حكومه‌تى به‌ریتانیا له رێگه‌ى باڵیۆزخانهكهى له به‌غدا هاتۆته سه‌ر خه‌ت ، كاتێك بۆدجه‌ى گشتى عێراق دێته په‌رله‌مان ، لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتن ، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ..
كه‌وایه بوونى زلهێزان له به‌غدا ئهمانێكى تره بۆ كورد كه دووباره مافى نه‌فه‌وتێ ، كاتێك لێ نه‌گه‌ران جیا ببێته‌وه ، به‌لاى كه‌مه‌وه با مافه‌كانى له چوارچێوه‌ى عێراق پارێزراو بێت ..
دواجار ده‌ڵێم ، عادل عه‌بدولمه‌هدى كاندیى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه له عێراق ، كه هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك ستراتیژى واشنتۆنه هاتووه پارێزگاریان لێبكات ، به قیژه قیژى په‌رله‌مانتارێكى كه‌تره كاریگاری دروست نابێت بۆ دووباره بهلارێدابردنهوهى عێراق ..
PM:01:01:03/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2672
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی