عه‌ساكه‌ى مووسا له عێراق ...
کەنعان بەهادين
له دواى ده‌ركه‌وتنى میلیشیا و گروپی چه‌كداری حه‌شدى شه‌عبی و دروست بوونى به فه‌رمانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه ( سیستانى) له عێراق ، ترس و نیگه‌رانیه‌كى زۆر له‌لایه‌ن پێكهاته‌ى تری غه‌یره شیعى له عێراق هه‌ستى پێده‌كرێت ، بێجگه له‌وه‌ش ووڵاتانى ناوچه‌كه و ئیقلیمى و زلهێزانیش به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕواننه چالاكییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی ، كه ڕیمووت كۆنتڕۆڵه‌كه‌ى له تارانه‌وه‌یه ، ئه‌وجا به‌ره‌و به‌غدا و به‌یروت و یه‌مه‌ن و سوریا و چه‌ندین وو‌ڵاتى دیكه‌ى ناوچه‌كه ، كه زۆر به ئازادى چالاكى له‌و میحوه‌ره فراوانه ده‌كه‌ن ...
ئیسرائیل یه‌كێكه له‌و ووڵاتانه‌ى كه موكه‌له‌فى سه‌ره‌كییه له‌ناوچه‌كه تا چالاكى و فراوان بوونى ده‌سه‌ڵاتى شیعه له ناوچه‌كه كه‌م بكاته‌وه و كۆنتڕڵى بكات ، ئه‌مه ئه‌ركى ته‌ل ئه‌بیبه ، پێش رووخانى سه‌دام حوسێنیش ، ئێران وه‌ك ستراتیژى سه‌ره‌كى و ئه‌وله‌ویه‌ت ته‌ماشاى عێراقى كردووه..
بۆیه لێدانى بنه‌كه و باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبی له عێراق له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانى ئیسرائیل ، پێم وایه هه‌نگاوێكى تازه نیه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت ، له‌حاڵى گوێپێنه‌دانى به‌رپرسانى عێراقى به‌و پرسه ، پێم وایه چالاكى سه‌ربازى ووڵاتان به تایبه‌ت ئیسرائیل له‌عێراق فراوان ده‌بێت ، ئه‌میش بۆ ته‌حجیمى چالاكییه‌كانى میلیشیاى چه‌كداری حه‌شدى شه‌عبی ، كه بۆته مه‌ترسییه‌كى گه‌وره بۆ سه‌ر پێكهاته‌كانى عێراق و ته‌واوى ووڵاتانى ناوچه‌كه ..
به ڕاى من ته‌شیع له عێراق بیرۆكه‌یه‌كى پلان بۆ دارێژراوه ، ئێران پاڵپشتى ده‌كات ، ئه‌میش بۆ فراوان كردنى هه‌یمه‌نه‌ى خۆی ، به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مریكا رێگری لێده‌كرێت ، ئیسرائیل له رێگه‌ى دار عه‌ساكه‌ى مووسا كه (ئه‌هشو بیها عه‌لا غه‌نه‌مى - كشه له مانگاكانمى پێ ده‌كه‌م ) ، له حاڵى ئێستا كشه له حه‌شدى شه‌عبی ده‌كات و ئیسرائیل رێره‌وه‌كه‌ى چه‌وته‌كه‌ى بۆ ڕاست ده‌كاته‌وه ، مه‌ترسییه‌كانى ئه‌و گروپه میلیشیاییه بچووك ده‌كاته‌وه ..
AM:10:41:27/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی