عیراق له لێواری شه‌رێكی تری ناوه‌خۆیی
کەنعان بەهادين
ده‌وڵه‌تی عیراق كه له دوای 2003ه‌وه كه‌وته قۆناغێكی مه‌ترسیدار كه قۆناغی ته‌سفیه‌ی پێكهاته‌كانیه‌تی، له‌و ساته‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق هه‌ن، هه‌وڵی ته‌سفیه‌ی یه‌كتر ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارن و حوكم له به‌غدا ده‌گێڕن، نه‌یانتوانی ببنه كۆكه‌ره‌وه‌ی ده‌نگی ته‌واوی پێكهاته عیراقییه‌كان...
پێكهاته‌ی شیعی، كه زۆرینه‌و هێزی یه‌كه‌می عێراقن، درێژه به‌و ململانێ تایفییه ده‌ده‌ن، به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی كه سوپای ئه‌و وولاَته ئێستا زۆرینه‌ی میلیشیای تایفی حه‌شدی شه‌عبیه و له‌ناوچه سوونییه‌كان و كوردنشینه‌كان به‌ر بلاَون ، بۆیه ئاماژه مه‌ترسیداره‌كان له موسڵه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئیدی نیازی ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه له عێراق به‌رامبه‌ر پێكهاتته‌كانی عێراق باش نیه..
دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی داعش له عێراق، كه بووه هۆی له‌ناوچوونی ده‌یان هه‌زار عێراقی و هه‌روه‌ها ملیۆنان ئاواره‌ی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی، هێشتا ئه‌و بۆچوونه‌ی كه له به‌غدا ده‌سه‌لاَت به‌رێوه ده‌بات نیازی خراپه و بیری ته‌شیع و داگیركاری له پیلانه‌كانیاندا هه‌ن..
ده‌بینرێت دیموگرافیای كه‌ركووكیش به شێوه‌یه‌كی نه‌وعی له باره‌ی دانیشتوان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، (عه‌ره‌بی شیعه) یه‌كی زۆر به به‌رنامه روویان له كه‌ركووك و ناوچه كوردییه‌كان كردووه، هاوشێوه‌ی ته‌عریب و ته‌بعیسه‌كه‌ی سه‌رده‌می حزبی به‌عس و سه‌دام حوسێن..
ئه‌و شێوه داگیركارییه تازه‌یه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی به‌غدا، زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ ته‌واوی پێكهاته عێراقییه‌كان كه ئیدی ته‌همیش و زوڵم و سته‌م و داگیركاری كاری قۆناغی داهاتووه ، به‌وه‌ی كه تا ئێستا ناوچه خاپوور كراوه ئازاد كراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش و ( داگیر كراوه‌كانی بن ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی) ده‌ستی ئاوه‌دانی بۆ نه‌چووه و ناشهێڵن ئاوه‌دان بێت، چونكه بیریان له‌وه كردۆته‌وه كه به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به ته‌واوه‌تی رێژه و ئاستی دانیشتوان به شێوه‌یه‌ك بگۆڕن كه سوودی بۆ ئه‌وان هه‌بێت و ئه‌وانی دی لاواز له عێراق ده‌ر بكه‌ون..
هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراق نایه‌وێت له ئێستادا هه‌موو ئاواره سووننیه‌كان و مه‌سیحی و یه‌زیدییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان، ئه‌وه بۆ ئه‌وان زیانه، زیانیشه بۆ هه‌رێمی كوردستان كه هه‌م خاك و هه‌م بار گرانی ئه‌و یه‌ك ملیۆن و نیو ئاواره‌یه بۆ سه‌ر بار‌و دۆخی هه‌رێم كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه..
ره‌نگه ئه‌و شێوه حوكمكارییه‌ی شیعه‌كان له عێراق، ئه‌و وڵاته به‌ره‌و ئاقارێكی تر و كه‌نار و لێواره‌كانی جه‌نگێكی تری ناوه‌خۆیی ببات، چونكه ئه‌گه‌ر وا به‌رده‌وام بێت، عێراق پێویستی به لێكترازانێكی تر و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌كی تر هه‌یه.
PM:02:11:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی