رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی(تاران –واشنتۆن) روو نادات
کەنعان بەهادين
(1)
كۆمه‌ڵێك راپۆرتی رۆژنامه‌وانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تا ساڵی 2050 ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئارامی و سه‌قامگیری به‌خۆوه نابینێت ، هه‌ر ئه‌و راپۆرتانه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چیتر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گۆڕانكارییه‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ پێشی 2011 و دروست بوونی به‌ناو (به‌هاری عه‌ره‌بی) ، جیا له‌وه‌ش تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گۆرانكارییه خێراكان تا 2022 ده‌بێت و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زۆرترین پێگه‌ی سه‌ربازی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جێگیر ده‌كات ، كۆمه‌ڵێك ووڵات و نه‌ته‌وه‌ش وه‌ك كورد و ناوچه‌ی كه‌نداو هاوكار و یارمه‌تیده‌ری ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌بن ، چونكه كورد به‌تایبه‌ت میله‌تێكی مه‌زڵوومه و زیاتر له 100 ساڵه له‌و ناوچه‌یه سزا ده‌درێت ..
پێم وانیه وا زوو رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریكا ببینرێت ، به‌ڵام ئێران له رووی ئابوورییه‌وه داته‌پیوه ، سیناریۆ به‌هێزه‌كه له‌وه‌دا ده‌بینرێت كه ئێران له‌ڕو لاوازتر ده‌بێت و ده‌كه‌وێته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ واشنتۆن ، هاوشێوه‌ی كۆریای باكور ...
كه‌وایه 100 ساڵه سایكس بیكۆ به‌رده‌وامه ـ بۆیه به كوون فه‌یه‌كونێك ئه‌و سایكس بیكۆیه هه‌ڵناوه‌شێته‌وه ، به‌ڵكو دتوانین بڵێن قۆناغی سه‌ره‌تایی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی سایكس بیكۆ ده‌ستی پێكردووه ، له راستیدا ده‌بێت بگوترێ كه هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مریكا بۆ گه‌یشتنه به بیره نه‌وتییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له حاڵی ئێستادا ئێران و روسیا لێی سوودمه‌ندن ..
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین له ئێستادا له كوڵاندایه ، به‌هۆی بێكاری و گرانی و نه‌بوونی خۆراك و زۆربوونی باج و ده‌یان كێشه‌ی تری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ، ره‌نگه هه‌ندێك رژێمی دیكه‌ش بگۆڕدرێن كه لای ئه‌مریكا ئه‌وه گرنگ نیه كێ ده‌بێت سه‌ركرده‌ی ئه‌و ووڵاته ، گرنگ گوێڕایه‌ڵ بێت بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ..
كۆمه‌ڵێك سیناریۆی چاوه‌ڕوان كرا‌و هه‌ن بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، له‌وانه :
یه‌كه‌م : دوای لاواز بوون و تێكشكاندنی داع شله عێراق و شام و په‌رته‌وازه‌یی سه‌ركرده‌كانیان و نیشته‌جێ كردنییه‌كان له سه‌ربازگه بیابانییه‌كان ، ده‌كرێ ئه‌مجاره بۆ كۆمه‌ڵێك ووڵاتی كه‌نداو ره‌وانه بكرێت و دووباره ناوچه‌كه بشێوێنرێت ..
دووه‌م : له رووی سه‌ربازییه‌وه ئه‌و ووڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین لاوازن ، ئه‌مجاره به‌هارێكی تر له‌و ناوچه سه‌ر هه‌ڵده‌دات و سنووریش ده‌به‌زێنی بۆ وڵاتانی دیكه‌ش ، بۆیه ئه‌و ووڵاتانه خه‌ریكی كێشه ناوه‌خۆییه‌كانیان ده‌بن و هورده هورده ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پلانه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سایكس بیكۆ جێبه‌جێ ده‌كات ...
سێیه‌م : ئیمزا كردنی رێكه‌وتنێكی تازه له نێوان تاران و واشنتۆن كه سیاسه‌ت شتێكه و مه‌سه‌له‌ی سه‌ربازی بابه‌تێكی تره ، واته هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌مریكا كات كووشتنه ، له‌بیرمان نه‌چێت ئێران به‌ته‌نها نیه به‌ڵكو هاوپه‌یمانێتی سه‌ربازی هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا و چین و رووسیا و عێراق و سوریا و قه‌ته‌ر ، ئه‌مریكا ناتوانی ئه‌م به‌ربه‌ستانه به ئاسانی بشكێنێت ..
چواره‌م : گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆڵی عێراق و سوریا له ناوچه‌كه ، به‌وه‌ی كه له‌باره‌ی ئابوری و سیاسی به‌هێز ده‌بن ، كوردیش له‌و نێوه‌نده به‌هێز ده‌بێت و ئه‌مریكا ئاشووب له عێراق و سوریا كه‌متر ده‌كاته‌وه ..
ماویه‌تی ....
AM:09:39:24/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی