میدیا و سۆشیالی سێبه‌ر
کەنعان بەهادين
له‌ماوه‌ی 4 ساڵی رابوردوو، زۆرێك به‌ناو ده‌زگای ئیعلامی و رۆژنامه‌نووس و كۆمه‌ڵێكی ناسراوی ریزه‌كانی سۆشیال میدیای به‌ر سێبه‌رو مشه‌خۆر، له‌ژێر چه‌تری هه‌بوونی قه‌یرانه‌كان خۆیان كرده پاڵه‌وان و له سه‌عاتێكدا چه‌ندین زانیاری درۆینه‌و بێ بنه‌مایان ده‌خسته به‌رده‌می خوێنه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان ، له‌و ماوه‌دا گاڵته‌یه‌كی زۆریان به هه‌ستی فه‌رمانبه‌ران كرد.
كاتێك به‌ناچاری كلیك ده‌كرایه سه‌ر هه‌موو هه‌واڵێكی تایبه‌ت به مووچه‌و بوودجه‌ی كوردستان، پاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ گه‌یشتنه رێكه‌وتنی كۆتایی و ده‌ست كرا به ناردنی مووچه‌و بوودجه‌ی كوردستان، له ماوه‌ی 20رۆژی دابه‌ش كردنی مووچه، خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران بووژانه‌وه و دڵخۆشی و ئارامی كه‌وته ناو خه‌ڵك.
له‌و كه‌ین و به‌ینه‌دا ، كۆمه‌ڵێك له ماڵپه‌ڕ و سۆشیال میدیای سێبه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن ناوه ناوه زانیاری نادروست بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه گوایه مووچه‌ی خه‌ڵك كه‌وتۆته مه‌ترسی و یاخود بڕین، واته به‌رده‌وامن له‌و ئیشه‌ی پێشووتریان.
به‌داخه‌وه ئه‌و شێوازه كاركردنه‌ی هه‌ندێ ده‌زگای راگه‌یاندن دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌وێته یاسای ئه‌و زنجیره خیانه‌ته‌ی كه له رابوردوو له ریزی سیاسییه‌كانی كوردستان كراوه، كاتێك له‌ماوه‌ی 100ساڵی رابوردووی خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری خه‌ت مایل دژی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان كردوویانه ، ئیستاش كورد به‌هه‌مان رێچكه ئه‌و شێوازه خیانه‌ته به جۆری تر لێی ده‌كرێت، كاتێك به‌و شێوازه هه‌ر له‌لایه‌ن خوودی ئه‌وانه‌وه پێشنیاری نان بڕین كرا.
به بڕوای من سیاسه‌تكردن به‌و شێوه‌ی كه له‌عێراق هه‌یه، ئاست نزمترین شێوازی ئه‌دای سیاسه‌ت كردنه، چونكه له‌سه‌ر ئه‌ساسی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك نیه به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌ساسی رازی كردنی دووژمنه، به‌ده‌یان نموونه‌ی زیندوو هه‌ن له رێكه‌وتنی ژێر به‌ژێر و چاوساغی كردن بۆ دووژمنان، كه له‌هه‌موو كاتێكدا كورد زیانبه‌خشی گه‌وره بووه.
له دواین قۆناغی سیاسی و چه‌كداری خه‌باتی كوردایه‌تی، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بوو، كاتێك مه‌سعود بارزانی به جه‌رائه‌ته‌وه له‌ناوچه‌یه‌كی گه‌رمی پڕ له كێشه ئه‌و پڕۆسه‌ی به‌رێوه برد‌و زۆرترین بۆچوونی (به‌ڵێ)ی به‌ده‌ست هێنا، تا ئه‌و ئاسته‌ی نه‌یارانی بارزانیش (به‌ڵێ)یان بۆ ریفراندۆم دا، چونكه شه‌رم دایانیگرت كه بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌ڵێن به‌ڵێ، له‌حه‌ژمه‌تی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ریفراندۆمه مه‌زنه، چه‌ندین هه‌ڵس و كه‌وتی نابه‌جێ ده‌رهه‌ق به ویست و حه‌ونی كورد ئه‌نجام درا، سه‌رتۆپكی ئه‌و دوژمكارییه چاوساغی كردن بوو بۆ دووژمنانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردان ، كاتێك زۆرترین ناوچه‌ی ئازاد كرا‌و ته‌سلیم به‌دوژمنان كرایه‌وه، بودجه‌و مه‌عاشی خه‌ڵكیان بڕی، تا ئه‌و ئاسته‌ی كورد به جه‌ماعی برسیكرا.
ئه‌مانه‌ی كه له‌چوار ساڵی رابوردوو روویدا هه‌وڵدان بوو بۆ تێكشكاندنی عه‌زیمه‌تی كورد ، به‌ڵام كورد له‌نێو ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه نه‌گریسه‌ی ده‌ولی و ئیقلیمی و نێوخۆیی نه‌یتوانی به‌رگه‌ی برسێتی زیاتر بگرێت ، به‌ناچاری رازی كرا كه به مووچه و بودجه و به‌شداری كردن له كابینه‌كه‌ی عادل مه‌هدی رازی بێت، كورد چی تری له‌ده‌ست نه‌ده‌هات كاتێ عێرا ق به ته‌وجیهی برێت ماكگۆڕك و ئێران و توركیا و سوریا و به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا( بینیمان كه چۆن تیریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا دوای هیرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركووك و شكانیان له پردێ گه‌یشته عێراق ) دژی كورد بوه‌ستێته‌وه و وابكات برسی بن و ناچار بن له ریفراندۆم سارد ببنه‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه‌مان له بیره كه خه‌ڵك له‌برسان كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێنا ، چوار ساڵه قوتابیان كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزن دانه‌مه‌زراون، كه‌سابه‌ت و كار وه‌ستا، بۆیه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌وه رازی بوو كه كه‌مێك و بۆ قۆناغێكی دیكه پرسی سه‌ربه‌خۆیی بوه‌ستێنێت.
بۆیه ئه‌و ماڵپه‌رو سۆشیاله سێبه‌ره دووژمنكارانه له ئێستاشدا دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری كار ده‌كه‌ن و بانگه‌شه و زانیاری نادروست بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه رۆژانێك دێت دیراسه‌و توێژینه‌وه‌ی مێژوویی له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ر و كه‌سایه‌تییه سیاسیانه ده‌كرێت كه بۆ پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندی چیان كردووه له رابوردوو.
PM:06:50:14/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی