رێكه‌وتنى هه‌ولێر هاوشێوه‌ى رێكه‌وتنى واشنتۆن گرنگ بوو
کەنعان بەهادين
له دواى راپه‌رینى گه‌وره‌ى ساڵى 1991 ، كاتێك كورد له‌باشوور دژى سه‌دام حوسێین هه‌ڵیگیرساند و ده‌زگا داپڵوسێنه‌ره‌كانى حزبی به‌عسیان تێك‌شكاند و كوردستان ئازاد كرا ، كورد په‌رله‌مان و حكومه‌تى پێكهێنا ، سنووری ئاسمانیشى به بریاری ژماره‌ى 688ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش له‌لایه‌ن ووڵاتانى زلهێزه‌وه پارێزرا ..
به‌ڵام كورد له‌و ماوه‌دا نه‌وه‌ستا و كه‌وتنه شه‌ڕكردن و یه‌كتر كووشتن ، ئه‌میش له‌په‌ناى حزب حزبێنه و تایفه‌گه‌ری و ئاینداری ، كاتێك به‌كورتییه‌كه‌ى ته‌نها ئه‌وه‌بوو كه كه‌س ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ری قبووڵ نه‌بوو ، بۆیه كه‌وتنه یه‌كتر كووشتن ، تا ئاستى به‌كار هێنانى چه‌كى قورسیش ، كه به‌ده‌یان گه‌نج و لاوى كورد له‌و پێناوه نه‌گریسه بوونه قوربانى ..
سه‌رۆك بارزانى و جه‌لال تاڵه‌بانى كۆتاییان به‌و كلتووره نامۆ و ناشرینه هێنا ، كه ئیدى كورد پێویسته یه‌كگربێت و ده‌ست له شه‌ڕ هه‌ڵبگرێت ، بۆ ئه‌مه له سێپتێمبه‌ری ساڵى 1998 به حزووری مادلێن ئۆلبرایت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وكاتى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ، سه‌رۆك بارزانى و مام جه‌لال رێكه‌وتنى پارتى و یه‌كێتیان ئیمزا كرد ، به‌مه كۆتایی به جه‌نگى درێژخایه‌نى نێوخۆیی كوردستان هێنرا ، پاش ئه‌مه‌ش له دواى كه‌وتنى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حوسێن له 2003، پارتى و یه‌كێتى رێكه‌وتنێكى گه‌وره‌ى ستراتیژیان ئیمزا كرد ، كه بووه هۆكاری بووژانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى هه‌رێمى كوردستان ..
به‌راى من هه‌رچه‌نده كه‌م و كوڕی و كێشه له كوردستان هه‌بێت ، ناكرێت رێگه به‌خۆمان بده‌ین ئاگر بخه‌ینه نێو ووڵاتمان و ته‌پڵى شه‌ری براكوژى بكووتین ، چونكه هه‌ر هه‌موومان خزمه‌كانمان و ده‌رو دراوسێی و ناسیاومان یان پارتین و یان یه‌كێتین ، یانیش حزبی دیكه‌ى كوردستانن ، ناكرێ دووباره كورد به‌وه به‌ره‌و پاش ببرێ كه ئیدى كوردستان هه‌نگاو بنێ بۆ دوو ئیداره‌یی و شه‌ری نێوخۆیی ، ئه‌و قۆناغه رۆیشت ..
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه من دڵم به رێكه‌وتنى نێوان پارتى و گۆرانیش خۆش بوو ، وه‌كو ئه‌وه‌ى رۆژى 4ى ئازار پارتى و یه‌كێتى گه‌یشتنه رێكه‌وتن ، كه‌وایه ئه‌گه‌ر پارتى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك حزبی گه‌وره‌و كاریگه‌ر و خاوه‌ن جوگرافیا رێك بكه‌وێت ، پێم وایه له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه كه كوردستان به‌ره‌و بووژانه‌وه‌یه‌كى تر ببات ...
من رێكه‌وتنه‌كه‌ى هه‌ولێری نێوان پارتى و یه‌كێتیم زۆر لاگرنگ بوو ، هاوشێوه‌ى رێكه‌وتننامه‌كه‌ى واشنتۆنى ساڵى 1998 كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر دۆخى ئابووری و ئه‌منى و دیموكراسی و پێشكه‌وتنى هه‌رێم ، پێویسته قاعیده‌ى هه‌موو حزبه‌كانیش له‌و سۆنگه‌وه به‌رپرسیارانه كار بكه‌ن بۆ سه‌رخستنى هه‌موو شێوازێكى رێكه‌وتن ، چونكه كوردستان پێویستى به هه‌ستانه‌وه‌یه‌كى تره ، ...
PM:07:21:05/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی