نامه‌ی ڕوونی تره‌مپ بۆ كورد
کەنعان بەهادين
كورد نه‌وتێكی كه‌میان هه‌یه ، ئه‌ویش ده‌یفرۆشنه ئێران !! زۆریش پێمان ناخۆشه كه كورد ئه‌و كاره ده‌كات ...
ئه‌م دێره‌ی تره‌مپ ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه ئیدی وڵاته‌كه‌ی نابێته پاڵپشتی نه‌ته‌وه‌ی كورد ، چونكه باسی له‌وه‌ش كرد ئیدی له سوریا نامێننه‌وه ، وه‌ك كه خۆی گووتی : سوریای بیابان و بێ سوود ...دواجار تره‌مپ گووتی : كورد كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌جه‌نگن جه‌نگاوه‌ری باشن...
ئه‌وه وه‌ك ئه‌و مه‌سه‌له كوردیه‌وه دێت كه تره‌مپ هه‌م كهریشمان پێ هین ده‌كات و هه‌م شههادهشمان پێ ده‌هێنێ ، چونكه كاتێك كورد نه‌وتی ده‌فرۆشته توركیا له‌وێوه بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا و دوونیا ، هات پیلانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری دروست كرد به‌هه‌ماهه‌نگی كۆمه‌ڵێك لایه‌نی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی، له‌هه‌مووی باڵاتر ماكگۆڕك، كه به ئه‌ندازیاری ئه‌و پیلانه ئه‌ژمار ده‌كرێت و له‌حاڵی ئێستادا هه‌موو نه‌وتی ئه‌و ناوچانه ده‌فرۆشرێته ئێران به‌هۆی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه...
هیچ رێگایه‌ك له‌به‌رده‌می نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌ماوه ته‌نها رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ مه‌ركه‌زه‌كانی سایكس بیكۆ كه پێكهاتووه له (به‌غدا و دیمه‌شق و تاران و ئه‌نكه‌ره)، كه‌سی تر نیه كورد ئه‌مجاره رووی تێ بكا و نه‌جاتی بكات له‌و قۆناغه..
خاڵێكی تریش بوونی هه‌یه، كورد له‌و 28ساڵه نه‌یتوانی ببێته خاوه‌ن پره‌نسیپێكی سیاسی روون و هه‌ڵبژاردنی یه‌ك ئاراسته و گووتار، كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش خیتابێكی یه‌كگرتووی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بێت، له‌وه‌یان كورد له‌ناوه‌خۆ یه‌كگرتوو نه‌بوو، هۆكاره‌كه‌شی بۆ مێژوونووسان جێده‌هێڵم كه به ووردی قسه له‌سه‌ر ئه‌مه بكه‌ن..
قه‌ت نه‌بووه له‌هیچ قۆناغێكی ژیانی سیاسی كورد وه‌ها وه‌ك ئێستا ئیداره‌ی زلهێزان به‌و شێوه پشت له‌و نه‌ته‌وه بكه‌ن ، به ئاشكرا بێ به‌ری خۆیان له‌و نه‌ته‌وه رابگه‌ینن، ده‌كرێ كورد خۆنیشاندانی گه‌وره له‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا و فه‌ره‌نسا رابگه‌ینێ كه به‌م شێوه نابێت كورد جێبێڵن..
ده‌كرێت لایه‌نه كوردییه‌كانیش بێ ده‌نگی بشكێنن له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و گووتاره سیاسیانه‌ی كه ئاراسته‌ی كورد ده‌كرێت له‌ده‌ره‌وه، ناكرێت هه‌موو نوێنه‌رایه‌تییه فه‌رمییه‌كانی حزبه‌كان و حكومه‌ت له‌ده‌ره‌وه ده‌سته وه‌ستان بن و دوو قسه‌ی له‌باره‌وه نه‌كه‌ن..
PM:01:32:03/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1911
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی