عێراق ، ووڵاتی بێ ده‌رگا
کەنعان بەهادين
دوای ئه‌وه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شوێك بێ پرس سه‌ردانی عێراقی كرد و نه پرسی به‌كه‌س كرد‌و نه به‌ده‌رگاش هاته ژووره‌وه ...
سه‌یره له‌و سه‌رو به‌نده‌دا ، كه ده‌گوترێ عێراق خاوه‌نی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران ودادگاو په‌رله‌مان و ئه‌و شتانه‌یه ، ده‌بوای دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ی تره‌مپ ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئه‌وه‌ی پله‌داره ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه ...
كۆشكی سپی به‌م شێوه باسی سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپی كردووه‌و ده‌ڵێت : تره‌مپ به 11 كاتژمێر ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌نجامداوه ، له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك فرۆكه‌ی جه‌نگی تایبه‌ت ، دره‌نگه شه‌وێك فرۆكه جه‌نگییه‌كانی تره‌مپ و یاوه‌ر له‌گه‌ڵی له قاعیده‌ی عه‌ینولئه‌سه‌د له نزیك به‌غدا دابه‌زیون كاتێك مێلانای خێزانی و جۆن بۆڵتنی راوێژكاری ئه‌نی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریكا یاوه‌ری تره‌مپ بوون ..
تره‌مپ گووتی : به‌ژیانم نه سه‌ردانی وام كردووه ، نه فرۆكه‌ی جۆراو جۆری وام بینیووه ، ..
په‌نتاگۆنیش یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی پاسه‌وانی بۆ پارێزگاری كردن له‌تره‌مپی نارده عێراق بۆ پارێزگاری كردن له هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی ووڵاته‌كه‌یان ....
له‌و كاته‌ی كه ئه‌و هه‌راو هۆریایه قه‌وماوه ، دكتۆر به‌رهه‌م و عادل عه‌بدولمه‌هدی و هادی عامری و هه‌موو وه‌زیره‌كانی عێراق له‌ناوچه‌ی سه‌وزی نازدار و هێمن له خه‌وی قووڵدابوون ، چونكه نازانن حه‌زه‌ر له‌كام ده‌رگاوه بكه‌ن ، ده‌رگای داعش ، یان ئێران ، یاخود هه‌موو ئه‌و ده‌رگا كراوانه‌ی میلیشیاو حزبه عێراقییه‌كان ، چ جای ده‌رگا و كوونی گه‌وره‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه له سه‌ر پشتی عێراق كراوه ، بۆیه یه‌ك ده‌رگا پارێزراو ده‌بێت ئه‌ویش ده‌رگای ناوچه‌ی سه‌وز ..!!!
هه‌موو عێراق پێكهاتووه له‌ناوچه‌ی سه‌وز ، چونكه تره‌مپ دێت و ده‌ڕوات كه‌س ئاگادار نیه ، مووشه‌كی ووڵاتان به‌سه‌ر ئاسمانی عێراق تێده‌په‌ڕێ ، مه‌لاكان ده‌ڵێن نه‌یزه‌كه ، سه‌دان فرۆكه‌ی جه‌نگی دێن خاكی عێراق بۆردوومان ده‌كه‌ن ، هه‌موو سه‌ریان ده‌خورێنن و له‌ئاستی خۆیان گێل ده‌كه‌ن ....
بۆیه بڕوام پێبكه‌ن ، عێراق ووڵاتی بێ ده‌رگایه و بێ خاوه‌نیشه ....
PM:07:05:28/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1453
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی