ده‌گوترێ نۆره‌ى زۆمبیه
کەنعان بەهادين
ده‌گوترێ هه‌موو ئه‌و فیلمانه‌ى كه له هۆلیووده‌وه به‌رهه‌م دێت و (سه‌ربازی و هه‌واڵگری)، په‌یوه‌سته به سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و نامه‌یه‌كه بۆ گه‌لانى دوونیا كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هێشتا به‌ره‌و به‌هێزبوون و فراوان بوون ده‌چێت، به‌وه‌ى كه هه‌موو هێزێكى رۆشنبیری و هونه‌ری خۆی به‌ره‌و جیهان ئاراسته ده‌كات ، ئیستیعمارییه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیه‌تى..
چونكه هه‌روه‌ك ده‌گوترێت سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ، پێكهاتووه له داهات كۆكردنه‌وه بۆ ئه‌و ووڵاته، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوین و هه‌وڵدانى بۆ ده‌ستكه‌وتنى زیاتری نه‌وت و داهاتى سروشتى و بێ به‌ش كردنى گه‌لانى ناوچه‌كه له ئارامى و سه‌قامگیری و دروست كردنى كۆمه‌ڵێك سیناریۆ كه پێشتر له فیلمه ئه‌كشنه‌كانى رامبۆ و ئارنۆڵد ده‌بینرا.
به‌م دواییه‌ش له ئه‌رزى واقیع میلانه‌كه‌ى رامبۆ و شه‌ڕى ده‌سته یه‌خه‌ى جیتللى و ئارنۆڵدمان له موسڵ و گوێڕ و ئه‌نبار و تكریت و كه‌ركووك و ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق بینى، كه فیعله‌ن هه‌موو ئه‌مانه‌ى كه له هه‌شتاو نه‌وه‌ده‌كان وه‌كو فیلم نمایش ده‌كرا، ئه‌مڕۆ به واقیعى هه‌موومان بینى، كه چۆن داعش به به‌له‌م و به هه‌ڵكوتینى تونێل و داگیركردنى شاره‌كان و كووشت و بڕیان ئه‌نجام دا..
ده‌كرێ بگوترێ قۆناغى دواتر قۆناغى زۆمبی بێت و هه‌موو مردووه وونه‌كانى جیهان به‌كار بهێنن و نیمچه زیندوویان بكه‌نه‌وه و شه‌رێكى گه‌وره‌یان پێ بكه‌ن ؟؟ بۆ نابێت، ئه‌قڵ هه‌موو شت ده‌بڕێت..
پێده‌چێت شه‌ڕى ئه‌مجاره‌ى جیهانى كه ئه‌مه‌ریكا قیاده‌ى ده‌كات، له رۆژهه‌ڵاته‌وه بێت و بۆ نه‌وتیش بێت، هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك وێران و ته‌خت ده‌كه‌ن تا بگه‌ن به‌هه‌موو پێگه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى نه‌وت..
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه‌س ناكات به ده‌وڵه‌ت، ته‌نها ئه‌وه‌ى نه‌وتێكى خه‌یاڵى هه‌بێت، هه‌رزانیش به گران ده‌فرۆشێت، نموونه‌ش قه‌ته‌ر به سعودیه، سه‌ركووت كردنى سعودیه به توركیا، غه‌درى له‌كوردان كرد له‌رێگه‌ى عێراقى ده‌وڵه‌مه‌ند، ئیدى زۆرن كه به‌یه‌كیان دا ده‌دات و كێ گیرفان پڕتر بێت له‌دوایه‌وه ده‌وه‌ستێ، نموونه‌ش ئیمارات كه دواى خۆی دووه‌م سه‌نته‌ری بازرگانى جیهانییه و قه‌تیش نه ده‌كه‌وێت نه لاوازیش ده‌بێت، چونكه بێجگه له‌نه‌وت كه پێنجه‌م وڵاتى جیهانه، پێگه‌ى جوگرافیشى زۆر گرنگه...
سه‌باره‌ت به كورد و ئه‌مه‌ریكا، له ساته وه‌ختى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى مه‌زن، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیژه باڵاكانى ، واشنتۆن له‌گه‌ڵ عێراق، نه‌یتوانى پاڵپشتى كورد بكات، هه‌تا به رێنمایی عێراق ئه‌مه‌ریكا چاوپۆشى له رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ریش كرد و زانیاری ته‌واویشیان هه‌بوو..
AM:11:27:12/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 250
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی