‌ئابڵوقه‌ى سه‌ر هه‌رێم كۆتایی ناێت ...
AM:11:29:30/10/2018
کەنعان بەهادين


مێژووى سه‌پاندنى ئابلوقه‌ى ئابووری به‌غدا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له‌ دواى چه‌سپاندنى هێڵى 36 بۆ 34 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و چاودێری كردنى ئاسمانى كوردستان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانى جیهان ، به‌غدا له‌ رقى به‌ واقیع بوونى ئه‌م ناوچه‌یه‌ وه‌كو كیانێكى سه‌ربه‌خۆ له‌ساڵى 1992ه‌وه‌  ، ئابڵوقه‌یه‌كى به‌هێزى خسته‌ سه‌ر شاره‌كانى كوردستان ، ته‌نانه‌ت له‌بازگه‌كاندا نه‌یده‌هێشت جووتێك گۆره‌ویش داخیلى كوردستان بێت ..

به‌داخه‌وه‌ سیاسه‌تى به‌غدا له‌هیچ سات و قۆناغێك ده‌رهه‌ق به‌كورد گۆڕانكاری به‌سه‌ر نایه‌ت ، ته‌نانه‌ت له‌ سه‌پاندنى ئابڵوقه‌ى ئابووری و دارایی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ى كورد له‌ حاڵى ئێستادا كه‌ له‌لایه‌ن هاوئۆپۆزسیۆن و هاوڕێى و دۆسته‌ كۆنه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورده‌ ، به‌هۆی ریفراندۆمى مه‌زن و  كه‌مێك سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م گه‌له‌ ، ده‌ستیان كرد به‌ دووباره‌ سزادانه‌وه‌ى گه‌لى كورد ...

بێجگه‌ له‌وه‌ى كه‌ ئه‌مجاره‌ سزاكان به‌ پێشنیاری كۆمه‌ڵێك هه‌رزه‌ سیاسی كورد روویدا ، به‌رده‌وامیشن له‌  بوونیان وه‌ك ده‌ستكێشى كورد فرۆشتن ، به‌و حاڵه‌وه‌ش خه‌ڵك برسی و ماندووه‌ ...
به‌ڕاى من به‌غدا چیدیكه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ى كورد ڕه‌وانه‌ ناكات كه‌ پێشتر ده‌ینارد ، چونكه‌ نایانه‌وێت دووباره‌ هه‌رێمى كوردستان به‌هێز ببێته‌وه‌ ، ده‌سه‌لاتى شیعه‌ له‌ به‌غدا ترسیان هه‌یه‌ كه‌ كورد له‌ یه‌كێ له‌ قۆناغه‌كانى داهاتوو پرسی ریفراندۆمى مه‌زن دووباره‌ زیندوو بكه‌نه‌وه‌و به‌كاری بێنن ...

بێگومان ئه‌مه‌ له‌ ساته‌ وه‌ختى پته‌و بوونى دارایی و ئابوورییه‌كى به‌هێز ده‌كرێت ، ده‌بێت بشزانرێت بژارده‌ى مافى چاره‌ى خۆنووسین دوا بژارده‌ى گه‌لى كورده‌ ، هه‌ر ده‌بێت ببێت به‌ كیانێك و ده‌وڵه‌تیش ...
له‌ ئێستادا سه‌یری ئه‌وه‌ مه‌كه‌ن كه‌ خیانه‌تێك كراوه‌ ، به‌رده‌وام مێژوو سزاى ئه‌وانه‌ى داوه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ چاوساخى دووژمنان ، هه‌ر نه‌بێت (ئه‌زعه‌فولئیمان) میژووه‌كه‌ به‌ زه‌قى نووسراوه‌ته‌وه‌و نه‌وه‌ى دواى راپه‌رینیش هه‌ستى به‌هه‌موو شتێك كرد و ده‌نگیشیان به‌ ریفراندۆمى مه‌زن دا ..

به‌ راى من گۆڕانكارییه‌ك له‌ جوگرافیا له‌ ناوچه‌كه‌ دروست ده‌بێت ، ئه‌و هه‌یه‌جانه‌ى كه‌ هه‌یه‌ ده‌بێت دابمركێته‌وه‌ ، نه‌ كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌ ده‌توانێت چیدیكه‌ عێراقى بێت ، نه‌ عێراقیش مه‌به‌ستێتى كوردستانى لێ جیابێته‌وه‌ ، كه‌وایه‌ ئه‌مه‌ قه‌یرانێكى زه‌قه‌ كه‌ به‌غدا نه‌ ماف و ئیستیحقاقى پێده‌به‌خشێت ، نه‌ رێز و حورمه‌تێك بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كى تری زیندوو له‌ ناوچه‌كه‌ داده‌نێت كه‌ ماف له‌لایه‌ن خواوه‌ دراوه‌ته‌ كورد كه‌ به‌لانى كه‌م بۆ خۆی (كورد) بێت ...

ئه‌م بابه‌ته 243 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.