عێراق، چاڵی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان
کەنعان بەهادين
له‌هه‌ر هه‌موو دوونیا كاتێك هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ده‌كرێت ، به‌ماوه‌یه‌كی كورت ده‌ره‌نجامی راده‌گه‌ینرێت و هه‌موو لایه‌كی به‌شدار بووش به فه‌رمی دان به ئه‌نجامه‌كه‌ی داده‌نێت و پیرۆزبایی له لایه‌نی براوه ده‌كات ، دواتر پاش هه‌فته‌یه‌ك یان ئه‌گه‌ر زۆر بخایه‌نێ مانگێك حكومه‌تێك دروست ده‌كرێت ..
پێی ناوێت ئاماژه بۆ مێژوو و نموونه‌ی ووڵاتانی دوونیا بكه‌م ، چونكه ئێستا هه‌موو لایه‌ك بایی هه‌ندێ چاو كراوه‌و مێشك زیندووه و ده‌توانێ رووداوه‌كان بخوێنێته‌وه‌و ده‌ره‌نجامیش ده‌سته‌به‌ر بكات ...
به‌ڵام له عێراق ، دوای هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی (ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران) كرا كه له 12-5 ئه‌مساڵ بوو ، دوای مشتومڕی ته‌زویر و ده‌نگ بزر بوون و ئاشكرا بوونی ده‌یان وێنه و ڤیدیۆیی كاندیدان و له‌فه و پیاو و په‌تاته دابه‌ش كردن ، ئێستاش كه‌س نازانێ كێ براوه‌یه !!! و كێش دۆڕاو بووه !!
یه‌ك به‌یاننامه‌ی پیرۆزبایمان نه‌بینی كه لایه‌نێكی عێراق ئاڕاسته‌ی حزبی براوه بكات ، چونكه هه‌موو لا ده‌ستیان داوه‌ته چه‌ك و هه‌ندێ بیر له كوده‌تا ده‌كه‌نه‌وه ، هه‌ندێكیش پێشبینی شه‌ڕی ناوه‌خۆ ده‌كه‌ن ، كۆمه‌ڵێكیش هانی داعش ده‌ده‌ن تا له‌ناوچه نه‌یاره‌كانیان دروست ببنه‌وه ، هتد ...
وا خه‌ریكه دوو مانگه ده‌ره‌نجامه‌كان دیار كه‌وتوون ، به‌ڵام چونكه ناكۆكیه سیاسییه‌كان قوڵن ، حكومه‌ت تا ئێستا دروست نه‌بووه ، كاتێك عێراق كێشه‌ی سنوری هه‌یه ، هه‌روه‌ها كێشه‌ی چه‌ندین ملیۆن ئاواره‌ی نێوخۆیی هه‌یه ، هه‌روه‌ها قه‌یرانی دابه‌شبوون و داگیركردنی خاكی هه‌یه ، جیا له‌وانه‌ی خاوه‌نی حكومه‌تێك تایفی ناچالاك و مه‌هه‌بییه ، نه‌یتوانیووه ببێته ده‌نگی هه‌موو عێراق ...
ئه‌مانه هه‌موو به‌لایه‌ك / لایه‌نه گرنگه‌كه كه عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌تێك لێی بێ به‌شه ، پرسی خزمه‌تگوزاری ئا و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و خوێندن و ته‌ندرستییه ، نه‌توانراوه ئه‌و پاره زه‌به‌لاحه بۆ خۆشگوزرانی هاوڵاتیانی به‌كاری بێنی .....
كه‌وایه له‌حاڵی ئێستادا ، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه له عێراق كرا ، بووه چاڵێكی تر تا هاوڵاتیانی به قووڵتر بكه‌ونه نێوی ، چونكه تاكی عێراقی ماوه‌ی 100 ساڵه نه‌یتوانیووه وه‌ك مرۆڤ به‌رده‌وامی به‌ژیانی ئاسایی بدات ,,
PM:05:32:04/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1133
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی