بۆ یادى رۆژنامه‌گه‌ری كوردی
کەنعان بەهادين
پێش 120 ساڵ ، خانه‌واده‌یه‌كى خوێنده‌واری كورد ، له‌قاهیره ، بڵاوكراوه ، یاخود رۆژنامه‌یه‌كیان ده‌ركرد به‌نێوى كوردستان ، بۆیه ئه‌مه كرایه ده‌ستپێكى رۆژى رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌هه‌موو به‌شه‌كانى (بیستن و بینین و سۆشیال و ئه‌لیكترۆنى ) ، كه پێم وایه كورد هێنده له‌مێژ نیه فێری كارى راگه‌یاندن بووه ، بۆ ئه‌مه خاوه‌نى ئه‌زموونێكى كورته..
ئه‌وروپایی و ئه‌مریكاییه‌كان له‌سه‌ده‌ى شانزده‌هه‌مه‌وه خاوه‌نى رۆژنامه‌ن ، خۆشحاڵم كه كورد پێشى عه‌ره‌ب بۆته خاوه‌نى رۆژنامه ، به‌ڵام كورد به‌هۆی قۆناغه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورییه‌كانى كه به‌سه‌ریدا تێ په‌ڕیوه ، نه‌یتوانیوه له‌ماوه‌ى ئه‌و 120ساڵه‌دا به به‌رده‌وامى رۆژنامه ده‌ربكات ، بۆ نموونه نێوانى هه‌ر رۆژنامه‌یه‌ك 20ساڵ تا 30 ساڵ بووه ....
به‌كورتى له دواى راپه‌ڕینه‌وه ، ئه‌و پچڕپچڕییه كۆتایی پێهات ، له ساڵى 1991 تا 2018 ، سه‌دان رۆژنامه‌و تى ڤى و رادیۆ و ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌نووسی و كه‌ناڵى ئاسمانى به پێشكه‌وتووترین كه‌ره‌سه ده‌رده‌چێت ،..
به‌ڵام...
كارامه‌یی و لێهاتووى عه‌قڵى رۆژنامه‌نووسی و كاری ئیعلام په‌یوه‌ست نیه به ئامێری پێشكه‌وتوو ، به‌ڵكو به جۆری ئاراسته‌ى ئیش كردن و شێوازى گه‌یاندنى په‌یامه رۆژنامه‌وانییه به‌و په‌ڕى كوالیتى به‌رز و پارێزگاری له ئیتیكى رۆژنامه‌وانى...
له‌حاڵى ئێستادا هه‌موو پیشه‌وه‌رێك كاره ره‌سه‌نه‌كه‌ى خۆی جێهێشتووه ، بۆته ئیعلامى ، له وورده‌كاری په‌یامه‌كانى رۆژنامه‌نووسی تێ ناگات ، ئه‌و واده‌زانێ كاری رۆژنامه‌نووسی ته‌نها نووسینى ئینشایه‌كى فه‌یس بووكه...
ئه‌و په‌یامه‌ى به‌درخانییه‌كان نه‌پارێزرا ، كاری رۆژنامه‌نووسی له كوردستان بووه كاری بزنس و شه‌خسی ، هه‌ر یه‌كه‌و بۆ كه‌سێك و ئاڕاسته‌یه‌ك كار ده‌كات بۆ سه‌رخستنى په‌یامى ئه‌و كه‌سه...
سانسۆر له‌سه‌ر بابه‌ته ئاڕاسته‌كراوه‌كان نیه ، جوێندان و ته‌شهیر و ناوزڕاندنى یه‌كتر بۆته به‌شێكى گه‌وره‌ى كاری رۆژنامه‌نووسی ، وا تێ گه‌ینراون ئه‌گه‌ر جوێنت دا ئه‌وا كه‌سێكى رۆژنامه‌نووسی...
له راستیدا ، كاری راگه‌یاندن نێوه‌ندیه له‌نێوانى هاوڵاتى و ده‌زگاى جێ به‌جێ كردن، رۆژنامه‌نووس بێ لایه‌نانه له‌و نێوه‌نده په‌یامه‌كان ده‌گه‌ینێ....
رۆژنامه‌نووس له‌كاتى گه‌یاندنى هه‌واڵێكدا نابێت ره‌ئى هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ، رۆژنامه‌نووس ده‌بێت خاوه‌نى ته‌خه‌سووس بێ له‌كاری میدیایی خۆی ، ئه‌گه‌ر په‌یامنێره ـ باكاری په‌یامنێری بكات ، ئه‌گه‌ر ستوون نووسه ده‌بێت ته‌نها ستوون بنووسێ ، ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشیه یاخود ئابوریه ، پێویسته له‌و هێڵه تایبه‌ته‌ى خۆی لانه‌دات..
مرۆڤ به‌په‌یامێكى له تۆرێكى كۆمه‌ڵایه‌تى نابێته نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس ، یاخود به ده‌ستكه‌وتنى بڕوانامه‌یه‌كى تایبه‌ت به كاری رۆژنامه‌گه‌ری نابێته رۆژنامه نووس، ده‌بێت به فیعلى كاری راگه‌یاندنكاری بكات و په‌یامه‌كانى رۆن بن و كاریگه‌یان هه‌بێت بۆ سه‌ر شه‌قام و راى گشتى....
به‌داخه‌وه، له هه‌رێمى كوردستان 25هه‌زار رۆژنامه‌نووس له سه‌ندیكاى رۆژنامه‌وانان ناویان تۆمار كراوه ، كه ئه‌مه جێی ئه‌سه‌ف و داخه، كاتێ ئه‌و گووناحه بكرێت و 25هه‌زار كه‌س سته‌مى لێبكرێت و بۆ موجامه‌له و رازى كردن بیكه‌ى به ئه‌ندامى ئه‌و سه‌ندیكایه..
ده‌بێت به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بایه‌خ به‌وه بدات كه هه‌موو كه‌سێك نابێت رۆژنامه‌نووس ، ده‌بێت سه‌ندیكا بێژینگێك له‌و 25هه‌زار رۆژنامه‌نووسه بدات ، چونكه هه‌ن ته‌نها پسپۆڕن له‌كاری میدیایی ، مرۆڤى واش هه‌یه له4سه‌ندیكا ئه‌ندامى كارایه ، كه ئه‌مه ده‌بێت به‌ته‌نسیق بكرێت و ناویان ره‌ش بكرێته‌وه ..
دواجار له‌و رۆژه پیرۆزه‌دا ، سڵاو له قه‌ڵه‌مى ئازاد ، سڵاو بۆ هه‌موو هاوكارانم كه به‌جدیی رۆژنامه‌نووسن ، سیسی نین ، یاخود جوێن فرۆش و ئینشانووس نین...
من ده‌مێكه له نووسین وه‌ستاوم / چیتر ناتوانم له‌م كه‌ش و هه‌وایه پڕ له تێكه‌ڵ پێكه‌ڵییه ، تاقه‌تى نووسینم هه‌بێت یاخود بنووسم ، زۆری وه‌كو من هه‌ن ، سه‌لیقه‌ى كاركردنیان نه‌ماوه و تاقه‌تى نووسینى یه‌ك دێڕیشیان نیه .....
AM:11:05:22/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1373
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی