شه‌ڕی ناوخۆ به به‌رگێكی نوێوه
کەنعان بەهادين
دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991 ، كورد به‌یه‌كگرتوویی دابه‌زییه نێو گۆڕه‌پانی سیاسه‌تكردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی عێراقی ، تا ئه‌و ئاسته‌ی كورد له رێگه‌ی به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه بووه كۆكه‌ره‌وه‌ی هێزه سیاسییه ئۆپۆزسیۆنه عێراقییه‌كانیش ، ..
ئه‌و ڕه‌وته تا ساڵی 1993 به‌رده‌وامی نه‌كێشا ، كورد كه‌وته موناقه‌شه‌ی ئایۆلۆژی و سیاسی و كێبڕكێی ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندیخوازی ، دووباره كه‌وته دوای سووده باڵاكانی حزب و كه‌س و پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان .. هێنده‌ی نه‌كێشا شه‌ڕێكی زۆری ناوه‌خۆ هه‌ڵگیرسا ..
جه‌نگی ناوخۆیی یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ، كه ئه‌و كات بزووتنه‌وه كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ته‌یارێكی ئیسلامی بوو له كوردستان ، بۆیه ماوه‌ی ساڵێك كه‌وتنه یه‌كتر كوشتن و له‌به‌ین بردن و داگیركردنی مۆڵگه‌و باره‌گای یه‌كتر و ڕه‌شكردنه‌وه‌و په‌رتكردنی پێكهاته‌ی حزبی یه‌كتر ..
هێنده‌ی نه‌برد ، جه‌نگی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستی پێكرد وه‌كو دوو حزبی گه‌وره‌ی كوردی ، كاتێك له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1992 پارتی %51 و یه‌كێتی %49ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا ، به‌ڵام رێك نه‌كه‌وتن و نیقاشی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ، هه‌روه‌ها (هاتنه نێوانی) دووژمنه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌و گه‌رم تر كردنی جه‌نگه‌كه ، بووه هۆكاری كووشتنی زۆرێك له گه‌نجانی ئه‌و ووڵاته‌و دواكه‌وتنی پێگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ...
بۆیه رێكه‌وتنی واشنتۆنی نێوانی پارتی و یه‌كێتی ، كه به‌حه‌زو ویستی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش بوو ، ئه‌و دوو حزبه گه‌یشتنه رێككه‌وتن و له‌ساڵی 1997 كوردستان هه‌نگاوی نا به‌ره‌و ئاوه‌دانی و هه‌موو ئابڵووقه ئابوورییه‌كانی سه‌ر به‌غدا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌ولێر لاچوون و بارودۆخه‌كه گۆڕا ...
من مه‌به‌ستمه بڵێم ، شه‌ڕی ناوه‌خۆ ئه‌وكاتی زۆرێك له بابه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری له كوردستان گۆڕیبوو ، كورد هه‌مووی بووه دووبه‌ش و دووژمنی بابكووشته‌ی یه‌كتر ، چه‌ندین ماڵبات و خانه‌واده له‌سه‌ر حزبیبوون جیابوون ، دراوسێ و برا به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه له‌یه‌كتر بوون ، تا ئه‌و رێكه‌وتنه كرا ، شێوازێك له ئاشتی نیشانی خه‌ڵكی كوردستان درا كه یه‌كێتی و پارتی ئیدی یه‌ك حزب و یه‌ك ئاراسته و یه‌ك ئامانجن ، بۆ یه‌ك مه‌به‌ست كاری سیاسی ده‌كه‌ن ..
له دوای ساڵی 1997ه‌وه ، له‌و كاته‌وه كه‌سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و خوالێخۆشبوو جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆسه‌ی ئاشته‌واییان ده‌كرد له كوردستان ، هه‌موو كایه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری پێشكه‌وت ، ئه‌و ئیراده‌یه دروست بوو كه پێویسته كورد یه‌ك ده‌نگ بێت ..
به‌داخه‌وه ئه‌و زه‌رفه‌مان دیسان بۆ دووباره بۆوه ، له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ، كاتێ رووداوی نه‌خوازراو هاتنه پێش ، كورد خه‌رێكه به‌م هۆیه‌وه‌و هاتنی نێوانی دوژمنانمان ، خه‌ریكه دووباره زه‌رفی شه‌ڕی ناوه‌خۆ ده‌ربكه‌وێته‌وه ، به‌ڵام له ئێستادا له‌قۆناغی سه‌ره‌تایه ، ئه‌گه‌ر حیكمه‌تی هه‌ندێ سه‌ركرده نه‌بێت ئه‌م وه‌زعه له‌دوای 16ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ته‌قییه‌وه و ئه‌زموونی سیاسی كوردستان له‌بار ده‌چوو ..
بۆیه ده‌بێت حزبه كوردستانییه‌كان مه‌سئولانه ئه‌م قۆناغه به‌رێبكه‌ن ، ده‌بێت ته‌وجیهاتی حزبیان بۆ قاعیده به‌ره‌و ئاشتبوونه‌وه ته‌وجیه بكه‌ن ، چونكه زه‌رفه‌كه ناسكه‌و ده‌كرێ مه‌سئولانه ژیانی سیاسی و مێژوویی كورد پارێزراو بێ ..
ئه‌گینا دۆخه‌كه به‌و شێوه نیقاش و به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌ی كۆمه‌ڵێك حزب و كه‌سی به‌رژه‌وه‌ندی خواز كوردستان به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار ده‌بات ..
له ئێستادا ته‌پڵی جه‌نگێكی ناوه‌خۆیی له‌دووره‌وه ده‌بیسترێت ، ده‌بێت تاك و حزبی كورد له‌و هه‌موو پیلان و قۆڕت و به‌رپێنانه خۆی بپارێزی ، دواجار ووڵات ماڵی هه‌موو كورده و دوو هه‌زار ساڵی دیكه‌ش بێ هه‌ر ده‌بێ بست به‌بستی ئازاد و پاك بكرێته‌وه ، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی و گه‌نده‌ڵیانه‌ی بوونیان هه‌یه كۆتایی دێت و مێژوو به شه‌رمه‌زارییه‌وه ناوی خیانه‌تكارو كوردفرۆشان تۆمار ده‌كات ..
PM:04:00:12/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1017
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی