عه‌بادى چى له‌مێشكه !!
کەنعان بەهادين
له‌سه‌رو به‌ندى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكانى نێوانى هه‌ولێر و به‌غدا دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ، به‌غدا و هه‌ولێر به‌ساردوو سڕییه‌وه دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، بێمنه‌تى و سارد‌و سڕییه‌كه له‌ته‌ڕه‌ف به‌غداوه‌یه ، ئه‌گینا كورد به سه‌ركردایه‌تى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران زۆر به گه‌رمییه‌وه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك بكه‌ون ..
ئه‌وه‌ى گرنگه لێره‌دا باسبكرێت ، مه‌وقیفى شیعه به‌گشتى به‌رامبه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ى كورد زۆر دوژمنكارانه‌یه و به‌چاوى تۆڵه و زه‌بروه‌شاندن سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ كورد گفتوگۆ ده‌كه‌ن ، به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كاتێ موتابه‌عه‌ى ماڵپه‌ڕ و پێگه‌و په‌یجه‌كانى شیعه ده‌كه‌یت ئه‌وسا ده‌زانی كه په‌یامه‌كانى ئه‌وان بۆ كورد پڕن له بیركردنه‌وه بۆ له‌ناوبردن و برسیكردنى زیاتر و گاڵته‌كردن به‌كات ..
هۆكار ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان ئه‌و جه‌نگه‌ى پردێ و سحێله له‌بیر ناكه‌ن ، ئه‌و زه‌بره‌ى نه‌ته‌وه‌ى كوردیان بیرناچێته‌وه كاتێك له‌شه‌و رۆژێكدا 500 كوژراو تابووته‌كانیان گه‌یشته‌وه نه‌جه‌ف ...
بۆیه ئه‌وه‌ى بیر له‌وه بكاته‌وه كه عه‌بادى مووچه‌و بودجه بۆ كورد ده‌نێرێت ، ساویلكه‌و و نه‌زان و خۆش باوه‌ڕه ، ئه‌وه‌ى عه‌بادى ده‌یكات ، بریتیه له پێڕه‌وكردنى سیاسه‌تێكى پڕ له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ، كاتێك وانمایش ده‌كات ، ئه‌وه‌تا ئێمه كورد برسی و تێنوو ده‌كه‌ین و فڕۆكه‌خانه‌كانو سنووره‌كانیان له‌سه‌ر داده‌خه‌ین ..
ئه‌و سیاسه‌ته‌ش له رێگه‌ى كاتكووشتن به پڕۆسه‌ى ووردبینى كردنى لیستى فه‌رمانبه‌ران و پێدانى هه‌ندێ به‌ڵێنى مایه‌پووچ به كۆمه‌ڵ و گۆران و یه‌كێتى كه مووچه‌ى مامۆستا‌و ته‌ندروستى ده‌نێرێت ، به‌ڵام هه‌روه‌ك ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید فه‌رمووى سێشه‌ممه مووچه‌ى مامۆستا دابه‌ش ده‌كرێت ، دابه‌ش نه‌كرا !!!
كه‌وایه كورد پێویسته به‌و وه‌زعه‌وه به‌دواى سه‌رچاوه‌ى دارایی دیكه‌دا بگه‌ڕێ ، من بۆچوونم وایه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ كورد له سیاسه‌ت و له‌بوون و نه‌بوونى خۆی دابشۆرێ ، ده‌بێ هه‌موو مێژوو و كلتوور و بوونى كورد ته‌سلیمى شیعه‌كان بكرێت ، كه ئه‌مه‌ش غه‌درێكى گه‌وره‌یه ...
بۆ داهاتووش عه‌بادى ته‌نها بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه چۆن زیاتر كورد ده‌وره‌بدات و ئابووری و سیاسه‌ت و پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و مرۆییشى ته‌خت و وێرانتر بكات ، بۆیه وا پێویست ده‌كات كورد به خۆپیشاندانى ملیۆنى و جه‌ماوه‌ری گه‌وره رووبه‌رووى ئه‌و نه‌هج و سیاسه‌ته‌ى به‌غدا و جیهان ببێته‌وه ، ...
دواجار ده‌ڵێم ، عه‌بادى ناتوانێ بڕیارى ناردنى مووچه ده‌ربكات ، ده‌بێت ئیجماعى شیعه‌ى پێ بێت ، كه له ئێستادا ناتوانێ ئه‌مه بكات ، چونكه شه‌قامى شیعه بۆته شه‌قامێكى تووڕه و دوژمنكار به‌رامبه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ى كورد ، ئه‌میش به‌هۆی ریفراندۆم و پڕۆسه‌ى جیابوونه‌وه‌ى كورد له عێراق كه مافێكى نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی خۆیه‌تى ..
PM:12:32:08/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 889
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی