هه‌ر كوردێك له‌هه‌ر كوێ بێت ، توركێك دوژمنیه‌تى
کەنعان بەهادين
ئه‌م ناونیشانه گووته‌یه‌كى گه‌وره هونه‌رمه‌ندى كوردى كوردستانى باكوور ئه‌حمه‌د كایا یه ، كاتێك ئه‌و پیاوه تا جوانه‌مه‌رگ بوونى ، تورك دژایه‌تى كرد و تا به‌خه‌م و كه‌سه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ى له غوربه‌ت سه‌ری نایه‌وه ..
به‌ر له دووساڵ ، به‌سه‌فه‌رێكى 10 رۆژه به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌رێكه‌وتم ، له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌م له‌و سه‌فه‌ره‌دا ، له‌فڕۆكه خانه‌ى ئه‌تاتۆرك له ئیسته‌نبۆڵ ئێمه راگیراین ، ئه‌و كات نه‌مانزانى مه‌سه‌له چیه ، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌ك بیركردنه‌وه ئینجا زانیمان ستاف و ئه‌فسه‌رانى نێو فڕۆكه‌خانه زانیان ئێمه به كوردی قسه‌مان كردووه ، بۆیه به‌رامبه‌ر سزاى ئه‌مه 4سه‌عات به‌پێوه ئێمه‌یان راگرت ، بێ ئه‌وه‌ى بۆمان هه‌بێت پرسیار بكه‌ین كه ئێمه چیمان كردووه ..
هه‌ر جارێك كه پرسیارمان ده‌كرد ، دوونیایه‌ك ئیهانه و سووكایه‌تى و گاڵته‌یان پێ ده‌كردین ، ناچار ته‌حه‌موولمان كرد تا وازمان لێبێنن و ئازادمان بكه‌ن ، هه‌ر به‌میزاجى ئه‌فسه‌رێكى گه‌نجى تورك ئێمه ده‌ستبه‌سه‌ر كراین ، هه‌ر به‌بزه‌و پێكه‌نینى یه‌كێكى تریش ئازاد بووین ..
بۆیه تورك زۆر بیانووى له نه‌ته‌وه‌ی كورده ، تا هێزى هه‌یه بیانسووتێنێ و له‌ناویان ببات ...
به‌م به‌یانییه ته‌له‌فۆنێكى هاوسه‌ری ئه‌زیزم بۆم هات ، ئه‌و به‌گریانه‌وه پێى و گووتم سه‌یری ڤیدیۆیه‌ك بكه كه بۆم ناردى ، ببینه ئه‌و هه‌موو منداڵه بێنازانه له‌ژێر قورسایی بێ رۆحمى چه‌مه‌نتۆ و باڵه‌خانه رووخاوه‌كان كه‌وتوون و گیانیان سپاردووه ، منیش كه بینیم ، راچڵه‌كام و دیسانه‌وه ئه‌و پرسیاره گه‌وره‌یه له هزرم دروست بوو كه كێ خاوه‌نى كورده بێ كه‌سه‌یه !!!!
ئه‌م هه‌موو دۆسته وه‌همیه چیان به‌سه‌ر هات ، ئه‌م هه‌موو لێكترازانه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد له دژى یه‌كتر بۆچیه! ئایه هه‌ر دوژمنه‌كان نین كه كوردیان له‌یه‌كتر كردۆته حه‌زیاو جاش و دوژمنى بابكووشته ..
ئه‌م كورده بۆچى نه‌بۆته خاوه‌نى خۆی ، بۆچى هه‌ر یه‌كیان چوونه‌ته بن پاڵى دوژمنێكى خۆی ، كه ساڵه‌هاى ساڵه ئه‌وها وه‌كوو منداڵه‌كانى عه‌فرین ئه‌نفال و كووشتاری ئه‌م نه‌ته‌وه مه‌زڵوومه كراوه ..
كورد كه‌ى تێرى پاره خواردن و دزى و خاك فرۆشتن ده‌بێت !!
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه جاشایه‌تى بۆ دوژمنان ده‌كه‌ن و خاك ده‌فرۆشن ، چۆن به‌دیار ئه‌و ڤیدیۆ ترس ئامێز و مه‌ترسیدارانه ژیان ده‌كه‌ن و چۆن به‌یانیان منداڵه‌كانى خۆیان به‌رێده‌كه‌ن بۆ باشترین قوتابخانه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى و ( منداڵه‌كانى عه‌فرینیش ئاوها !!!!)
ئه‌و ویژدانێكه ئه‌و به‌ناوكوردانه هه‌یانه ، ...
ئه‌و دیندارانه‌ى كه ئه‌مڕۆ لافى ئاینفرۆشى به‌خه‌ڵك ده‌ده‌نه‌وه ، چۆن ده‌رباره‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌وه‌ستنه‌وه ، ئایا هه‌ر براى موسڵمانه یاخود بكووژه ....
بۆ مێژوو ئه‌وه‌تان پێده‌ڵێم ، كه كورد ئه‌گه‌ر یه‌كده‌نگ نه‌بێ و پاڵپشت نه‌بن بۆ یه‌كتری ، ئه‌وا دووژمنان زۆر له‌وه خراپترمان به‌سه‌ر دێنن ،..
به‌ر له‌عه‌فرینى ئازیزیش ، كه‌ركووكیش به‌و ده‌رده بردرا ، خورماتووش له‌مان خراپتر ، كووشتن و بڕین و خانوو و دوكان سووتاندن ، بۆیه ده‌بێت كورد شۆڕشێكى گه‌وره به‌رپا بكات ، ئه‌و شۆڕشه ده‌بێت ئه‌وجاره به قیاده‌ى سیاسییه‌كان نه‌بێت ، به‌ڵكو خه‌ڵك و رۆشنبیران و نووسه‌رانى دڵسۆز بیكه‌ن ، دژى هه‌موو دوژمنێكى نه‌ته‌وه‌ى كورد ، به‌ڵام ئه‌مه مه‌حاڵه و هه‌موو كودرێك ده‌بێت به‌ده‌رده‌كه‌ى ئه‌حمه‌د كایا بڕوات و بێ سه‌ر و خاك له‌غه‌ریبى بمرێت ...
PM:03:08:01/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی