بریمه‌ر چى به جه‌نگاوه‌ره چیاییه سه‌خته‌كه گووت
کەنعان بەهادين
پۆڵ بریمه‌ر ، یه‌كه‌مین حاكمى مه‌ده‌نى عێراق دواى كۆتایی هاتنى حوكمى سه‌دام حوسێن ، له‌كتێًبه به‌ناو بانگه‌كه‌ى (ساڵه‌كه‌م له‌عێراق) ده‌ڵێت : دواى تێپه‌ڕ بوونى چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر ئیمزاكردنم سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى سوپاى سه‌ر به‌سه‌دام حوسێن ، سه‌ردانى مه‌سعوود بارزانیم كرد له‌ماڵه شاخاوییه‌كه‌ى له‌نزیك سه‌لاحه‌دین له كوردستان ، كه خاوه‌نى فه‌رمانڕه‌واییه‌كى خۆییه ،له‌ناوچه‌كه‌ى ..
پۆڵ بریمه‌ر له درێژه‌دا ده‌ڵێت : بارزانى خێزان و هۆزه‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ده‌یه به‌ده‌ست هێزه به‌عسییه‌كانه‌وه ناڵاندوویانه ، لاى شوێنى نیشتنه‌وه‌ى هه‌لیكۆپته‌ره‌كه كه له‌سه‌ر چیایه‌ك كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له ماڵه‌كه‌یه‌وه دوور بوو ، له‌كاتى سه‌ركه‌وتن به رێگه قه‌مچ و پێچاوییه‌كه تا ماڵه‌كه‌ى ، بارزانى ئاماژه‌ى بۆ گۆڕه‌پانێكى فراوان ده‌كرد كه به‌ره‌و باكور رێگه‌كه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ به‌رزایی چیاكه ، به‌شێوه‌یه‌ك كه ڕه‌زامه‌ندى پێوه دیار بوو ووتى ، له‌ساڵى 1991 لێردا سوپاى سه‌داممان تێك‌شكاند ، نه‌مانده‌توانى له دۆڵه‌كه‌دا تانكه‌كانى 72 رێپێبگرین ، به‌ڵام كاتێك كه سه‌ركه‌وتن بۆ ئێره ، تێكمان شكاندن ..
بریمه‌ر ده‌ڵێ : جه‌نگاوه‌ره چیاییه سه‌خته‌كه (كه‌مه‌به‌ستى بارزانییه) ده‌ستى جوڵان بۆ ئاماژه‌دان بۆ لاپاڵه چیاییه تیژه‌كه ، گاتێك هه‌ندێكیان ئاسه‌واری به‌فری زستانى به‌سه‌ره‌وه مابوو ، چه‌ندین سه‌ده‌یه ئه‌وێ مه‌نزڵگاو هه‌واری گه‌له‌كه‌یه‌تى ، ده‌كرا شانازى به‌و دیمه‌نه سروشتییه‌وه هه‌ست پێ بكه‌ى ..
بریمه‌ر ده‌ڵێت : بارزانى كه هێشتا له گۆڕه‌پانه‌كانى جه‌نگى ده‌ڕوانى ، ده‌ستى گرتم و گووتى : پیرۆزبایت لێ ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى فه‌رمى سوپاى سه‌دام حوسێن ئه‌وه‌ى ئه‌نجامتداوه كارێكى نایابه ، ووتم : تۆ ده‌زانیت هه‌ندێك كه‌س هانیان ده‌داین بۆ ئه‌وه‌ى نوسخه‌یه‌كى بچووكراوه‌ى سوپاكه‌ى سه‌دام پێك بهێنینه‌وه ..
ئه‌و بۆچوونه‌ى پۆڵ بریمه‌ر له ئێستادا زۆر به روونى به‌دیار كه‌وت ، كاتێك ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پشتى له دیموكراتیه‌ت و فره‌یی له‌عێراق كرد ، دواى له‌ناوبردنى هێزى سووننه‌كان له‌عێراق و ده‌ركردنى سه‌ركرده‌كانى ئه‌وان و ئاواره بوونى 2ملیۆن كه‌س موسڵ و ئه‌نبار و فه‌لووجه و سه‌ڵاحه‌دین ، ..
له‌ولاشه‌وه دروست كردنى هێزێكى یه‌كگرتووى مه‌زهه‌بی وه‌كو حه‌شدى شه‌عبی ، كه هه‌مدیس بۆچوونه‌كه‌ى بارزانى و پۆڵ بریمه‌ر روون ده‌كاته‌وه ، كه هه‌بوونى هێزێكى تایفى یاخود نه‌ته‌وه‌په‌ست ، ناتوانێ له‌عێراق سه‌ركه‌وتوو بێت و یه‌كپارچه‌ییه‌كه‌ى بپارێزێ ، ئه‌وه‌ته بینیمان عێراق له ئێسته‌دا پتر له %45ى خاپوور و وێران بووه ، خه‌ڵكه‌كه‌شى په‌رته‌وازه و ئاواره‌ى كوردستان و توركیا و ئورده‌ن و لوبنان و ته‌واوى ئه‌وروپا و ئه‌مریكان ..
دواتر پۆڵ بریمه‌ر له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ى (ساڵه‌كه‌م له‌عێراق ) ده‌ڵێت : بارزانى ووتى ، ، ئێمه وه‌كو كورده‌كان له‌عێراق جیابووینه‌وه ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دژى سوپاى به‌عس جه‌نگاین ، ئێستا ئێمه دوانزده ساڵه فه‌رمانڕه‌وایی خۆیمان هه‌یه ، ئه‌گه‌ر جارێكى تر به‌عس بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وا جه‌نگێكى ناوه‌خۆیی هه‌ڵده‌گیرسێت ..
بریمه‌ر له‌وه‌ڵام بارزانى ده‌ڵێت : ئاماژه‌م بۆ زنجیره‌یه‌ك له‌چیاكان كرد ووتم : سوریا‌و توركیا‌و ئێران هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه كوردیان تێدایه ، ئه‌و جه‌نگه ناوه‌خۆییه‌ش سه‌رده‌كێشى بۆ جه‌نگێكى هه‌رێمى(اقلیمى) ..
كه‌وایه پێشبینییه‌كانى و حه‌زه‌ره‌كانى بارزانى زووتر له ئێسته‌دا بووه ، پۆڵ بریمه‌ریش ئه‌وكات زۆر ئازایانه پشتگیری ئه‌و بۆچوونه بووه كه ئه‌گه‌ر تایفه‌یه‌ك یان پێكهاته‌یه‌كى تایبه‌ت سوپا له عێراق پێكبهێنێ ، هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت كه حه‌شدى شه‌عبی و پێكهاته‌كانى دیكه‌ى گروپه شیعه‌كان له‌عێراق سوپایان پێكهێناوه‌و له‌په‌رله‌مانیش ئیقرار كراوه ، ئه‌وا ووڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌چێت ، هه‌روه‌كو ئێستا ده‌بینرێت كه عێراق بۆته مه‌یدانى جه‌نگى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى كورد‌و شیعه‌و سووننه ...
ره‌نگیشه ئه‌و جه‌نگه بگوازرێته بۆ به‌شه‌كانى دیكه‌ى ووڵاتانى دراوسێ ، ئه‌وه‌تا ده‌بینرێت توركیا خه‌ریكى هێرشكردنه بۆ سه‌ر عه‌فرین ، یان خۆپیشاندانه‌كانى رۆژهه‌ڵات و كێشمه‌كێشمى سه‌ركرده‌كانى هه‌ده‌په له باكوور و ده‌یان كێشه‌ى دیكه ..
هه‌روه‌ها هه‌وڵى چڕى شیعه‌كان بۆ لاوازتر كردنى نه‌ته‌وه‌ى كورد له هه‌رێمى كوردستان له‌په‌ناى شه‌ڕى گه‌نده‌ڵى و پاراستنى یه‌كپارچه‌یی خاكى عێراق و و بڵاوه‌پێكردنى سوپا به‌نێوى چه‌سپاندنى فیڕاڵیه‌ت له‌عێراق و دروست كردنى جاش و ته‌مویلكردنیان دژ به‌یه‌كتر ..
PM:06:57:19/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی