عێراق و كتێبخانه‌كانى بوخووم
کەنعان بەهادين
بوهوم ، بیسته‌م گه‌وره شارى ئه‌ڵمانیا ، ده‌كه‌وێته باكوری رووبار‌ى ڕاین ، 373هه‌زار مرۆڤى تێدا ده‌ژى ، له ریزى دۆرتمۆند و ئیسن و دۆسلدۆرفه ..
له دووسه‌ردانى جیاوازم بۆ بوهوم ، كه پێم وایه 4 شه‌و لێى خه‌وتووم ، یه‌ك تێبینى سه‌یرم له‌و شاره به‌خه‌یاڵدا هات ، ئه‌ویش ئێواره‌یه‌ك به‌ده‌م پیاسه‌وه له‌نێو بازاڕى ئه‌و شاره‌دا گوزه‌رم ده‌كرد ، له‌م سه‌ین به‌ینه فراوانه‌و بازاڕى جیاوازدا ، ده‌رگایه‌كى بچووكى مه‌ترو نیویم بینى ، سودفه چوومه ژوره‌وه ، قادرمه‌یه‌ك به‌ره‌و ژێرزه‌مینێكى فراوان ، ..
چیم بینى له‌و ژێر زه‌مینه ، به‌حری كتێب ..
هه‌رچه‌ند به‌په‌یژه‌كان(قادرمه) رۆده‌چووى ، ملیۆنه‌ها ناونیشانى كتێب نمایش كرابوو ، هه‌ر نهۆمێك تایبه‌ت كرابوو به تایبه‌مه‌ندێتى بابه‌تى كتێب (منداڵان . زانستى .. ئه‌ده‌ب ..ریزَزمان ..چوزانم ... ئیدى به‌حری كتێبم بینى ..
پیاو و ژنى ئه‌و شاره ، له‌ته‌نیشت ڕه‌فه‌كانه‌وه كورسى تایبه‌تیان بۆ دانرابوو ، به‌ر له كڕینى ، تێستى بابه‌ته‌كانیان ده‌كرد ..
ژیانێكى هێمن و له‌سه‌ر خۆ ..
مرۆڤى ئاسایی و ژیاندۆست ...
تازه به‌تازه لاى ئێمه مرۆڤ هاوڕێكه‌ى بۆ دوو فلس ده‌فرۆشێت ..
هه‌موومان ڤیدیۆكه‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یڕانمان بینى له به‌غدا ، كه خۆكوژه‌كه چۆن هاتبووه نێو كرێكاران و دوا گفتوگۆ و كۆكردنه‌وه‌یان ، خۆی كرده خه‌ڵوز و ئاگر ، پێیاندا ته‌قییه‌وه ... ئه‌وه چ رق و كینه‌كه مرۆڤ له‌و مه‌مله‌كه‌ته له‌به‌رامبه‌ر یه‌ك هه‌یه‌تى ..
مه‌مله‌كه‌ت فرۆشتن و كردنه‌وه‌ى زانكۆی ئه‌هلى پووچ و حزب گۆڕین و په‌تپه‌تێنه ..
ریشدار له‌گه‌ڵ لیبڕاڵ هاوپه‌یمانى سیاسین !!
كه‌ر و عاقڵ ناناسرێنه‌وه و تێكه‌ڵن ..
بوغز و رق له‌گه‌ڵ یه‌كتر ، به‌هۆی میزاج و بیركردنه‌وه‌و ئایدۆلۆژیا ..
هه‌مووى ئه‌وانه‌م وه‌بیر هاته‌وه ، كاتێك ئه‌مشه‌و ئه‌و كتێبخانه گه‌وره‌یه‌ى نێو سه‌نته‌ری شارى بوخوومم بیر هاته‌وه ، دیسانه‌وه ده‌یڵێم ئێمه له‌كام سووچى دواكه‌وتوویی و مێش تێ ئاڵاوى زبڵخانه‌كانى به‌غدا و كابوول كه‌وتووین ..
PM:12:10:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی