ئه‌مڕۆ رۆژى له دایك بوونمه
کەنعان بەهادين
له‌ماوه‌ى 39ساڵى رابوردوو ، ته‌نها شه‌ڕه‌كانى (ئێران عێراق) و ( عێراق كوه‌یت) ( راپه‌ڕین.... و شه‌ری پێشمه‌رگه‌و حكومه‌تى عێراق و هه‌رێ هات ناسراو به كۆڕه‌و ..) و (شه‌ڕى پارتى و یه‌كێتى) و (شه‌ڕى یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كه زۆربه‌ى ئه‌حزابه ئیسلامییه‌كانى ئێستا تێیدا به‌شدار بوون) و ( جه‌نگى ئازادى عێراق و رووخاندنى سه‌دام ) و (جه‌نگى داعش) و (جه‌نگى حه‌شدى شه‌عبی گروپه تیرۆریستى و میلیشیاكانى دیكه‌ى ئێستاى عێراق) و ( بێ كاره‌بایی) و ( بێ ئاوى ) و ( بێ نه‌فتى) و ( چرا و فانۆس و لاله و لایت شه‌حن) و (كاسبی سه‌ر جاده‌كان ) و ده‌یانى شتى دیكه‌ى ناخۆش له‌و عێراقه بۆگه‌نه‌م بینى ..
بیرمه له‌هه‌شتاكان دایكم ناردمى بۆ كڕینى یه‌ك ده‌سكه كه‌ره‌وز لاى مام ئیسماعیلى سه‌وزه فرۆش له ته‌یراوه كه له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی (زانین) بوو ، ئه‌وكات شه‌ڕی ئێران عێراق بوو نیوه‌ڕۆیه‌كى مات بوو ، له‌هیكڕا (ئینزاره)كه‌ى ناو مه‌كته‌بی زانین به‌و ده‌نگه ناشرین نه‌شازه‌ى ده‌نگى به‌رز بۆوه ، من له‌ترسان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگه نیو مه‌تر به‌رز بوومه‌وه ، مام ئیسماعیل پێكه‌نى ، هه‌ستم كرد ئه‌و راهاتیه له‌گه‌ڵى (ئینزاره‌كه ده‌نگێكى ترسێنه‌ر و نه‌شیاو بوو بۆ ده‌روون و ئیحساس و گوێچكه‌ى مرۆڤ) ، ئاماژه بوو بۆ ئه‌وه‌ى ته‌یاره‌ى ئێرانى بۆ بۆردوومانكردن هاته نێو خاكى عێراق ، ئاوڕت له‌و شاره ده‌دایه‌وه گه‌وڕه‌و گچكه رایان ده‌كرد بۆ بن دیوار و ژێر زه‌مینه‌كان ، تا ئینزاری دووه‌م لێیده‌داوه‌و ئه‌ویش وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى كه ته‌یاره ئێرانییه‌كه له خاكى عێراق ده‌رچوو !!!! تێبینى ئێستا مام ئیسماعیلى ته‌ڕه فرۆش (تووشى نه‌خۆشى ده‌روونى هاتووه) ، ئه‌مه له جه‌نگى كوه‌یت –عێراقیش دووباره بۆوه ، ده‌روونى ئه‌و خه‌ڵكه به‌م شێوه په‌روه‌رده كرا ، بۆیه ئێستا عێراقى به‌وه ئارام نابن ئه‌گه‌ر ده‌نگى شه‌ڕ و بۆردوومان و تێكدان نه‌ێیت ..
.له‌ماوه‌ى 39 ساڵى ته‌مه‌نم ، زۆرێك ووڵاتانى دوونیا و ئه‌وروپام بینى ، هه‌ستم كرد هه‌موو ئامرازێكیان بۆ هێور كردنه‌وه‌ى مرۆڤ و مرۆڤایه‌تى ره‌ها كردووه ، هه‌موو شت بۆ خزمه‌تى مرۆڤایه‌تییه ، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ دابین كردنى ئاشتى و ژیانێكى شایسته بۆ مرۆڤ ...
ئه‌گه‌ر چى له‌و ماوه‌یه‌ى ته‌مه‌نم 3 كتێبم نووسییه‌وه ، دووانیش حازره بۆ چاپ ، ده‌یان نووسین و ووتارم بۆ خزمه‌تى مرۆڤایه‌تى بڵاو كردۆته‌وه ، به‌ڵام هه‌ستێك له ناخم به‌رز بۆته‌وه كه ئه‌و ژیانه‌ى تێپه‌ڕى كرد ، هه‌مووى به‌هه‌دةر چووه ، چونكه خۆشى و شادى له‌و ماوه‌یه‌دا كورت و كه‌م بوونه ، ته‌نها ئه‌و ساتانه‌ى كه له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانم به‌سه‌ری ده‌به‌م هه‌ست ده‌كه‌م ئاسووده‌م ...
9-12-1978، ئه‌و رۆژه بوو كه به ته‌ندروستییه‌كى خراپ له‌دایك بووم ، ئه‌وكات دایكم نه‌زرى له‌خۆی گرت كه ئه‌گه‌ر من بمێنم هه‌موو ساڵ خێرم بۆ بكات ، تا ئێستا دایكم له‌و خێركردنه به‌رده‌وامه و قوربانى ده‌بم كه به‌منه‌وه ماندوو و هیلاك بوو و شه‌و و رۆژى ته‌مه‌نى بۆ من ته‌رخان كرد ، تا گه‌یشتم به‌و رۆژه‌ى ئێستام كه وێڕاى تاریكى و تۆنێل و چاڵه بێ بنه‌كان و به‌رپێنه گه‌یشتم به ئێستا ، رێزیشیم بۆ ئێوه‌ى سه‌روه‌ت و سامان ...
PM:12:46:09/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1238
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی