سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى بۆ فه‌ڕه‌نسا
کەنعان بەهادين
رۆژنامه‌ى ئه‌لحه‌یاتى چاپى له‌نده‌نى بڵاوى كرده‌وه ، كه نێچیرڤان بارزانى له‌رێگه‌ى ووشكانییه‌وه خۆی گه‌یاندۆته فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى توركی و له‌وێوه به‌ره‌و كۆشكى ئه‌لیزێ له‌پاریس سه‌فه‌ری كردووه و له‌سه‌ر فه‌رشى سوور پێشوازى لێكراوه ..
ئه‌و رۆژنامه‌یه بۆ نێچیرڤان بارزانى ده‌ڵێت : كورد ترسی له‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و ده‌روازانه‌ش له ده‌ست بدات كه ئێستا له ده‌ستیه‌تى ، ترسی ئه‌وه‌شى هه‌یه كه ناوى(هه‌رێمى كوردستان) له‌ده‌ستووردا نه‌مێنێ و شیعه‌كان به زۆرینه ئه‌وه بچه‌سپێنن ، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌لێت: داواكاری نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌یه كه %17 ى پشكى بودجه‌ى كورد له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق كه‌م نه‌كرێته‌وه بۆ %12 ، چونكه كاریگه‌ری ئابووری تووندى ده‌بێت بۆ سه‌ر ژیان و دۆخى هه‌رێم ..
رۆژنامه‌ى ئه‌لحه‌یات ده‌ڵێ : نێچیرڤان بارزانى داواى كردووه ده‌ستوور و مادده‌ى 140 جێ به‌جێ بكرێ ، هه‌روه‌ها سه‌روه‌ت و سامانى عێراق به دادگه‌ریی دابه‌ش بكرێ ..
من پێم وایه داواكانى نێچیرڤان بارزانى خاڵى جه‌وهه‌رین له‌م قۆناغه‌دا كه ده‌نگێك هه‌یه له چوارچێوه‌ى عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و له‌باربردنى ئه‌م ئه‌زموونه‌ى كه 26ساڵه بوونى هه‌یه ....
جگه له‌وه‌ش ، كه‌مكردنه‌وه‌ى بوودجه‌ى یاسایی هه‌رێم ، هه‌وڵێكى تره بۆ لاواز كردنى پێگه‌ى ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تى كوردستان ، به‌داخه‌وه له دواى ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌ى ریفراندۆم ، زۆرێك لایه‌نى عێراقى به بیانووى فه‌رزى ده‌ستوور و ده‌سه‌ڵاتى فیدڕاڵى ده‌یانه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان دا بگرن..
دواى ئه‌مه له ئێستادا هه‌رێم به دۆخێكى تایبه‌ت تێ ده‌په‌رێ ، چونكه مامه‌ڵه‌و سوداى سیاسی له‌نێو پارته كوردییه‌كانیش ناڕوونه ، ئه‌میش په‌یوه‌سته به‌نه‌مانى متمانه كه زۆر زه‌روور و پێویسته په‌یوه‌ندى لایه‌نه‌كان پێداچوونه‌وه‌ى جدى بۆ بكرێت و بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌ر مێزى گفتوگۆ و یه‌ك ده‌ست و یه‌ك ده‌نگ بن..
ویڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌ش ، پرسی ته‌عریب له ناوچه داگیركراوه‌كاندا به‌زه‌قى و به ئاشكرا سه‌ریهه‌ڵداوه ، ده‌كرێت رێكخراوه‌كانى مرۆیی له‌وه به راپۆرتى به‌هێز ئاگادار بكرێنه‌وه..
بۆیه ئه‌ركى نێچیرڤان بارزانى له ئێستادا ئێجگار قورسه، هه‌روه‌كو چۆن رۆژنامه‌ى ئه‌لحه‌یات ئاماژه‌ى پێداوه كه بارزانى به رێگاى ووشكانى خۆی گه‌یاندۆته ماكڕۆن، تا په‌یامی كوردان له‌م دۆخه تایبه‌ته و قورسه بگه‌ینێ ، ده‌كرێت ئه‌و هه‌وڵه جدیه‌ى سه‌رۆك حكومه‌ت به‌پاڵپشتى نێوخۆیی ئه‌نجامى هه‌بێت ، به‌تایبه‌ت كه قوباد تاڵه‌بانى (مامى بچووك) هاوسه‌فه‌ری نێچیرڤان بارزانییه ، ببێته ده‌رگاى ئه‌مان بۆ ئه‌و به‌شه یه‌كێتییه‌ى كه له‌گه‌ڵ به‌غدا په‌یوه‌ندى قووڵیان هه‌یه..
AM:11:55:04/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1169
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی