كۆمه‌ڵگه‌ی به‌دار ئاڕاسته‌كراو
کەنعان بەهادين
رۆژهه‌ڵات ناسی عیراقی دكتۆر عه‌لی ئه‌لوه‌ردی، له‌نامه‌كانیدا ئاماژه‌ی پێداوه‌و ده‌ڵێت: له‌وكاته‌وه ده‌به‌نگی مرۆڤ زه‌ق دیار ده‌بێت، كاتێ به‌رده‌وام پێداگیر بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بیركردنه‌وه‌كانی راسته‌و هه‌موو دوونیا هه‌ڵه‌ن..
رێك ئه‌و دووفاقییه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتیم دێته به‌رچاو، كاتێ ووڵاتی خۆی وێران ده‌كات و روو ده‌كاته نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تری وه‌ك ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ئوسترالیا، له‌وێ ده‌بێته دوژمن و بابكووشته‌ی ئه‌وان و له‌هه‌ل ده‌گه‌ڕێت تا زه‌ڕبه‌یه‌ك له‌و مرۆڤانه‌ی ئه‌وێ بوه‌شێنن ، به‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی كه گوایه ئه‌وان بوونه‌ته مایه‌ی وێران كردنی ووڵاته‌كه‌یان و یاخود دژی ئاینه‌كانی ئه‌وانن !!
له‌ئه‌ساسدا وانیه، چونكه، هه‌موو مرۆڤێك ده‌توانێ سه‌روه‌ری و سنوور و ژیان و بیری خۆی ئازاد بكات و بیپارێزێ، بۆ نموونه هه‌ندێ ووڵات و مرۆڤ هه‌ن له رۆژهه‌ڵات زۆر ئازایانه دیموكراسیانه و ئازادانه به‌و په‌ڕی ره‌فاهیه‌ته‌وه ده‌ژین، عه‌قڵێكی گه‌وره‌ی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیان به‌گه‌ڕ خستووه، بوونه‌ته پێشه‌نگی جیهانیش، نموونه‌ش، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی.. كه خۆیان په‌یوه‌ست كردووه به خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ جیهانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و ئوسترالیا و چین و ژاپۆن و رووسیا..
به‌ڵام ووڵاتانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵات كه ئێستا گه‌یشتنه ئاستی وێران بوون، ئه‌مان په‌یوه‌ستن به بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری شۆڤێنستی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤ و ئاین و مه‌زهه‌ب په‌رستی، كه له‌م رێگه‌وه تیرۆر به‌رهه‌م هات و ده‌ره‌نجام كووشتار و كاول بوون و وێرانكاری دروست بوو ، نموونه‌ش سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن، كه زۆر گه‌مژانه پێكهاته‌و كۆمه‌ڵگه‌كانی كه‌وتنه ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتر ، له‌سه‌ر بنه‌مای ئاین و نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌بیه‌ت..
كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كه له‌حاڵی ئێستادا له‌ئاستێكی زۆر دواكه‌وتوودا ژیان ده‌گوزه‌رێنێ ، جگه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دوونیا باش نیه ، له‌نێو خۆشدا كۆمه‌ڵگه‌ی داڕما و ته‌ماعگیر و چاوبرسین (له‌هه‌موو ڕوێكه‌وه)..
بۆیه ئه‌گه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوا و ئه‌مریكا ببینین، خاوه‌ن داهاتێكی سنوورداری مانگانه‌ی خۆیه‌تی و به‌و هۆیه‌وه خێزانه‌كه‌ی دروست ده‌كات ، به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌و ماف و زه‌مانه‌تانه‌ی كه حكومه‌ته‌كان بۆیان دابین ده‌كات ، وه‌كو زه‌مانه‌تی ته‌ندروستی و پیشه‌سازی و خانه‌نشین بوون هتد، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی هه‌روه‌كو گووتم پێكهاته‌یه‌كی ناته‌ندروستی چاوبرسی و ته‌ماعگیره، ئامانجی داهات كۆكردنه‌وه‌یه نه‌وه‌ك ژیانێكی ته‌ندروست ، بۆیه‌ش ئه‌و جیاكارییه گه‌وره‌ی كه هه‌یه له‌نێوانی پێكهاته‌ی مرۆیی ، به‌زه‌قی ده‌بینرێت ، بێگومانیشم له‌وه‌ی كه كاریگه‌ری زۆر خراپی حكومه‌ته‌كانیش كه له‌ماوه‌ی 100ساڵی رابوردوو هه‌بووه ، رێگر بوونه له پێشكه‌وتن و ده‌ركه‌وتنی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین.
مرۆڤی رۆژئاوایی ، ژیانێكی ساده ده‌باته سه‌ر تا كۆتایی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه هه‌یه‌تی ، به‌ڵام مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای له‌دایكبوونییه‌وه هیلاك و ماندووه تا رۆژی دوایی..
كه‌وایه ده‌ره‌نجام ئه‌و شێوازه ته‌قلیدییه ژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه ئێستا بوونی هه‌یه ، ده‌بێت له ڕه‌گ و ریشه‌وه بگۆردرێت ، تا ئه‌و ئاسته‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كردن و مه‌زهه‌بداری كردن و دینداری كردن ده‌بێته مه‌سه‌له‌ی شه‌خسی و په‌یوه‌ست ده‌بێت به ئازادییه مرۆییه‌كان ، كاتێكیش نابێت له‌مه‌ودوا مرۆڤ یه‌كتر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسیاتانه له‌ناو ببات ، چونكه دوا شت كه پیرۆزه‌و ده‌بێته پڕه‌نسیپ (مرۆڤ بوونه)..
من پێم وایه مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی ، پێكهاتوون له كۆمه‌ڵگه‌ی به‌دار ئاڕاسته كراون ، ناتوانن ببنه خاوه‌نی خۆیان و به‌ته‌نها بیر بكه‌نه‌وه و ئیجتیهاد بكه‌ن و بگه‌ن به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ده‌ره‌نجامی به‌رهه‌می عه‌قڵی خۆیه‌تی په‌یدای ده‌كه‌ن (ئه‌مه خه‌ونه) ....
AM:10:36:16/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 1333
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی