دوای شكسته‌كه‌ی به‌غدا كورد چی بكات ؟
کەنعان بەهادين
دوای به‌رێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی گشتپرسی له هه‌رێمی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی %93 ی ده‌نگی ( به‌ڵی ) ، كه پێكهاتووه له ده‌نگی ئیراده‌ی میلله‌تێكی زوڵملێكراو و ماف زه‌وت كرا‌و ، به‌غدا له‌و كاته‌وه ده‌نگی هه‌ڕه‌شه ئامێزی لێبه‌رز ده‌بێته‌وه ، هه‌ر له حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه بگره ، تا مالیكی و خه‌زعه‌لی و فه‌تلاوی و ئه‌بوو عزڕائیل و ده‌یان ناوی دیكه‌ی شیعه مه‌زهه‌ب ، كه بانگه‌شه‌ی هێرش كردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد ..
ئه‌م هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه وای له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد كرد بیر له‌وه بكاته‌وه تاكه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكرێت و دووژمنان ته‌ماعگیری خاك و ووڵاتیان بكه‌ن ، ئیدی زه‌مه‌نی ئه‌وه به‌سه‌رچوو كه دووژمنان به گه‌ف و چاوسوور كردنه‌وه له‌چوارده‌وری شار‌و ووڵات كۆببنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن بێنه ژووره‌وه و كوردیش رابكات ..
كورد له‌ناوچه‌كه له‌ماوه‌ی 100ساڵی رابوردوو زه‌بری گه‌وره‌ی پێكه‌وت ، به ملیۆنه‌ها مرۆڤی به زوڵم و سته‌م له‌نێو براوه ، له‌م قۆناغه‌دا بڕیاری دا كه ئیدی ئه‌و سته‌مه به‌رده‌وامی نه‌كێشێ و خه‌ڵكی كوردستان به ئیراده پڕ له‌هێزه‌كه‌ی ویستی ته‌ماعگیری و داگیركاری دووژمنانی له كه‌ركووك تێك شكاند ، ئیدی كورد ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه نه‌ما كه ژێرده‌سته بێت و ببێته خۆراكی سته‌مكاران و داگیركه‌ران ..
شه‌وی 14/15ی ئه‌م مانگه ، كاتێ هێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدڕاڵی ویستیان دووباره ئه‌م نه‌ته‌وه به‌زه‌بری تۆقاندن بترسێنن ، به‌ڵام له‌م به‌رواره‌دا كورد به كۆده‌نگی رژایه سه‌ر شه‌قامه‌كان ، له‌هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كاندا گه‌نجانی ووڵات چه‌كیان خسته سه‌ر شان و له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركاران وه‌ستانه‌وه ، داگیركا‌ر كه ئه‌م ئیراده پۆڵاینه‌ی بینی و هه‌ره‌سی هێنا و پاشگه‌ز بۆوه له هێرش كردن ..
ئه‌م شه‌وه كورد ، به‌تایبه‌ت كه‌ركووكییه‌كان دیرۆكێكی مه‌زنیان تۆمار كرد ، كه ئیدی دوژمن ناتوانێ به هێز و چاو سوور كردنه‌وه بیانترسێنێت و خاكیان داگیر بكات ..
پێویسته سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌م قۆناغه تازه‌وه ، هه‌نگاو بنێت بۆ سه‌ربه‌خۆ بوون و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت ، چونكه روئیای به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن روئیایه‌كی خراپه ، پێویسته كورد له‌سه‌ر ئه‌و بژارده‌یه باز بدات .، چونكه ئه‌گه‌ر به‌غدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوایه و بیتوانیبایه ، له‌و شه‌وه‌دا هێرشی ده‌كرد ، كوردستانی وێران ده‌كرد ، به‌ڵام ئه‌م شێوه زه‌مانه به‌سه‌رچوو كه پۆستاڵ و ده‌بابه‌كان كورد بترسێنن ..
PM:12:52:15/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2025
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی