ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی گشتپرسیمان هه‌ڵپه‌سارد
کەنعان بەهادين
دوای ساڵێك له رێكه‌وتنی 11ی ئاداری 1974 ، رژێمی عێراق به سه‌ركردایه‌تی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كرو سه‌دام حوسێن پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی خۆیان له ناوه‌رۆكی رێكه‌وتنه‌كه راگه‌یاند و ده‌ستیان كرد به زوڵم و سته‌مه‌كانی دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد ، كه رێكه‌وتنی 11ی ئادار له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌دا هه‌نگاوێكی نه‌وعی بوو ، كاتێك رژێمێكی خوێن رێژ دان به زمان و خوێندن و جل و به‌رگی كوردی دابنێت.
هه‌روه‌ك دوێنی به‌رێز هۆشیار زێباری له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی له شه‌رقیه نیوز بۆ عه‌لی ئه‌لعه‌لاق وتی : ئێوه چه‌ندین ساڵه تۆڕی راگه‌یاندنی ئه‌لعراقیه‌تان هه‌یه ، تا ئێستا نه‌تانتوانیوه نه‌شره‌یه‌كی هه‌واڵ به كوردی په‌خش بكه‌ن!!
كه‌وایه بیرێك له پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیش بكه‌ینه‌وه ، كاتێ شاندی سیاسی كوردستان ده‌چوونه به‌غدا ، به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی چۆن خۆیان دووره په‌رێز ده‌گرت تاوه‌كو چاویان به‌و شاندانه نه‌كه‌وێت، ئه‌مانه هه‌موو ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كانی به‌غدا به درێژایی مێژوو قه‌ناعه‌تیان به‌وه نیه كه كورد مرۆڤ بێت...
ئه‌و مكوڕ بوونه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد گرتوویه‌تییه به‌ر له‌م قۆناغه‌دا زۆر گرنگه، پێویسته هه‌موو لا سه‌برو ته‌حه‌موولیان هه‌بێ، چونكه ته‌سلیم بوونه‌وه واته رووخانی كۆماری مه‌هاباد، واته كۆتایی هاتنی حوكمی زاتی، واته له‌ناو چوونی كورده..
عه‌ره‌بی عیراق وه‌ها راهێنراوه‌و تێ گه‌ینراوه، كه یه‌كپارچه‌یی عێراق وه‌كو ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز گرنگه و ده‌بێ به‌رگری له‌و یه‌كپارچه‌ییه بكرێت ، ئه‌وه‌یان (ئینتیباع) ه و زۆر ژیرانه‌و سیاسیانه له هزری عه‌ره‌بی عێراقی دروست كراوه، پێویسته كوردیش له رێگه‌ی یه‌كگرتووییان ئه‌و شێوازه بیركردنه‌وه‌یه دروست بكات كه جیابوونه‌وه‌مان له عێراق كارێكه زه‌رووره‌و هیچ رێگه‌و به‌دیلێكی تر بۆ ئه‌وه نیه..
بۆیه هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌نجامی گشتپرسی، خۆ كووشتنه، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خاڵی سفر، كه پێم وایه به‌غدا ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی له‌لا نیه بتوانێ كورد وه‌كو هاوڵاتییه‌كی پله‌یه‌كی عیراقی ببینێت ، یاخود كوردیش ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ مێژووی به‌ر له25ی ئه‌یلوول، چونكه له‌ناخدا ده‌روخێت و هه‌ست به‌وه‌ش ده‌كات كه ئیتر ووڵات و بیر‌و هه‌ست و ئیراده‌ی داگیر ده‌كرێت..
PM:01:17:10/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی