دوای به‌شبوونی، كامه به‌شی عیراقه !!
کەنعان بەهادين
مێژوی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عێراق مێژوێكی روون و ئاشكرایه‌و هه‌ر له‌پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ئه‌و ووڵاته به رێكه‌وتنی ده‌ستڕۆیشتووان و زلهێزانی ناوچه‌كه دابه‌شی سه‌ر 4 ووڵات كراوه ، به‌شكردنه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بووه.
له‌ماوه‌ی ئه‌و 100ساڵه‌ی دابه‌شكردنی ناوچه‌كه ، ته‌نها ئه‌وانه به‌رگری سیاسی و سه‌ربازی له‌و پێگه جوگرافیانه ده‌كه‌ن كه به‌ریان كه‌وتووه، ئه‌گینا وڵاتێك بوونی نیه ناوی عیراق بێت و هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته شانازی پێوه بكه‌ن..
عسراق له ووشه‌ی (عرق)ه‌وه هاتووه ، واته پێكهاته‌ی زۆر و جیاواز ، كه‌وایه پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و 3 به‌شه‌ی(كورد و سووننه و شیعه) كه بۆ عێراقی دوای كۆتایی رێكه‌وتنی سایكس بیكۆ دانراوه ، كامه به‌شی ناوی عێراقه!!؟
من ئه‌م پرسیاره ته‌نها له روانگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه، كه پێویسته كورد ئه‌وه بزانێ ، شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و سۆران ، عێراق نیه ، چونكه پێكهاته‌ی ئه‌و شارانه ته‌نها پێكهاته‌ی كوردین و له رووی كلتوور و پێكهاته‌ی زمان و رۆشنبیری ته‌نها ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه دیمۆگرافیای هه‌رێمی كوردستان (كوردستانییه) و په‌یوه‌ست بوونی به‌عێراقی كۆن ته‌نها له‌و سۆنگه‌وه بووه كه داگیر كراوه..
خاڵێكی تریش ئه‌وه ده‌سلمێنێ كه هه‌رێمی كوردستان عێراق نیه ، ئه‌ویش خه‌باتی 100 ساڵه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه سته‌مدیده‌یه كه له‌و ماوه‌یه‌دا (100ساڵی رابوردوو) كۆمه‌ڵێك تراژیدیای به‌سه‌رداهاتووه ، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بڵێت عێراقین و ده‌ست له‌مافه‌كانی هه‌ڵبگرێت ..
ئه‌و رژێمه داگیركارییه‌ی كه له‌به‌غدا بوونیان هه‌بووه ، هه‌موو شێوازێكی له‌ناوبردنی تاك و كۆمه‌ڵی دژ به كورد به‌كار هێناوه تا بڵێت ئێمه‌ش عێراقین ، كه‌وایه پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ده‌كرێت جه‌خت له ئه‌ڵمانێك یان فه‌ڕه‌نسییه‌ك یان رووسییه‌ك بكرێت له رێگه‌ی كووشتن و له‌ناو بردنه‌وه بلێت من رووسیم یان ئه‌ڵمانم یاخود فه‌ڕه‌نسایم !!!!
بۆیه پێویسته كورد داوای وه‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بكات ، تاوه‌كو له سته‌می عێراقی بوون ده‌ربازی ببێت .. كورد عێراقی نیه ، به‌ڵكو كوردستانییه ..
ڕه‌نگ بێت سووننه‌كان و شیعه‌كان بتوانن شانازی به عێراقبوونی خۆیانه‌وه بكه‌ن ، كه پێوه دیاره جه‌خت له‌مانه‌وه‌ی ئه‌و ووشه‌یه ده‌كه‌ن ، به‌ڵام كورد له‌م قۆناغه‌دا ده‌یه‌وێت رزگاری بێت له ووشه‌ی عێراق..
PM:01:55:08/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 1668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی