ئێره له‌نده‌نه
کەنعان بەهادين
نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی میسری ، محه‌مه‌د مسته‌فا ئه‌بو شامه له ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن ، سه‌باره‌ت به په‌ناهه‌نده بوونی خۆی له به‌ریتانیا ده‌نووسێت : له سه‌ردانی یه‌كه‌مم ، ساتی گه‌یشتنم بۆ له‌نده‌ن ڕقم له‌و شاره هه‌ستا ، له سه‌ردانی دووه‌مم نه‌فره‌تم لێی كرد ، له سێیه‌م سه‌ردانیمدا یه‌كترمان ناسی ، له چواره‌م سه‌ردانمدا له‌نده‌ن ژه‌هری خۆی خسته خوێنمه‌وه .
نوسه‌ر ده‌ڵێت : له‌نده‌ن گه‌وره‌یه ، پڕه له نهێنی ، له‌نده‌ن زۆری پێبه‌خشیم ، سیحری بارانی به لێشاوی له‌نده‌ن ئه‌و هێزه‌ی پێنه‌دام كه چه‌ترێك بۆ باران بكڕم ، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه چه‌ترم كڕی سوودی نه‌بوو ، نه‌مزانی بارانی له‌نده‌ن نغرۆی كردووم ده‌مێكه .
دواجار له‌نده‌نم جێهێشت ، تا نه‌توانی ئه‌و ئاگره‌ی نێو هه‌ناوم كه قاهیره‌یه بكوژێته‌وه .
منیش ئه‌م نامه‌یه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه میسرییه ده‌گه‌ینمه كۆچكردووان و په‌ناهه‌ندانی ولاَته‌كه‌م له گشت دوونیا ، هیچ خۆرێك له ئه‌وروپا ناتوانێ سارد و سڕی دووری وه‌ته‌نتان بۆ گه‌رم بكاته‌وه ، بگه‌ڕێن له‌نێو سیحری به‌رلین و ڤییه‌ننا و برۆكسل و له‌نده‌ن و لاهای و پاریس ، كه‌ی زانیتان مۆنالیزا پێئه‌كه‌نێ یاخود ده‌گری ، ئه‌وكات بگه‌رێنه‌وه ، كه‌ی زانیتان هیتله‌ر بۆ دوونیای داگیر كرد ، ئه‌وسات بگه‌ڕێنه‌وه .
ته‌نها خۆر و هاوینی نیشتیمان ، هه‌ناوی پڕ له ساردی غه‌ریبیتان گه‌رم ده‌كاته‌وه ،
ئێره نیشتیمانه ، ئێره ولاَتی كوردانه .
AM:11:28:20/09/2015
ئه‌م بابه‌ته 7204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی