بۆچى زلهێزان به هێزى زه‌مینى به‌ره‌نگارى داعش نابنه‌وه ؟
کەنعان بەهادين
دواین لێدوانه‌كانى باراك ئۆباما سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و فلادیمێر پۆتن سه‌رۆكى رووسیا به یه‌ك ئاڕاسته وه‌ك یه‌ك بوون ، كاتێ دووشه‌ممه‌ى رابوردوو هه‌ردوو سه‌رۆك له لوتكه‌ى بیسته‌م كه له توركیا به‌سترا ئه‌وه‌یان گووت : ئێمه ئه‌و بابه‌ته ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه به شێوه‌ی زه‌مینى بكه‌وینه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رێكخراوى تیرۆریستى داعش .
هه‌روه‌ك پێشتر توركیاش نیازى ئه‌وه‌ى هه‌بوو به شێوه‌یه‌كى زه‌مینى به‌ره‌ه‌نگارى داعش ببێته‌وه ، به‌ڵام پاشگه‌ز بۆوه ، دواتر ڕووسیا بڕیارى دا به شێوه‌یه‌كى ئاسمانى له ڕێگه‌ى مووشه‌كى دوور هاوێژ و فرۆكه به‌ره‌نگارى داعش ببێته‌وه .
ئه‌مانه دووره‌وه شه‌ڕه‌كه‌یان كردیان ، به‌ڵام پێشمه‌رگه له ئه‌رزى واقیع ئه‌مه‌ى ئه‌نجام دا ، چونكه ئه‌م نهێنییه له یه‌ك خاڵدا كۆ ده‌بێته‌وه ، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هه‌ر هێزێكى گه‌وره‌ى وه‌كو ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى ئه‌وروپایی و رووسیا و توركیا بێته گۆڕه‌پانه‌كه و بچێته نێو جه‌نگه‌وه ، ئه‌وا داعش وه‌ك هێزێكى فكرى و سه‌ربازى ره‌نگه بڕیاڕى كۆچ و جه‌بهه گۆڕین بده‌ن ، یاخود په‌رته‌وازه‌ى دوونیا ببنه‌وه ، ئه‌وكات خه‌ته‌ره‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌موو جیهان .
گرنگترین خاڵ ئێستا ئه‌وان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ، هاوكارى مه‌عنه‌وى و سه‌ربازى و لۆجیستى پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن ، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت زۆرترین داعش ڕوو له‌و ناوچانه‌ى عێراق و سوریا بكات تاوه‌كو له‌وێ به‌هۆى هێرشه ئاسمانییه‌كان له‌به‌ین بچن .
كورد توانى ئه‌م هه‌له بقۆزێته‌وه ، ئه‌م جه‌نگه له برى مرۆڤایه‌تى بكات ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى پاڵپشتى پرۆسه‌ى هه‌نارده كردنى نه‌وت و پشتگیرى دوونیا بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئابورى ، چونكه هه‌ر كورد بوو له كۆى 40 وڵاتى ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى شانى دایه به‌ر ئه‌و جه‌نگه قورسه ، به‌ڵام پێویسته هه‌ندێ خاڵ به جددى دیراسه‌ى بۆ بكرێته‌وه ، ئه‌وانیش پێداچوونه‌وه‌ى پرسى هێنانى حه‌شدى شه‌عبی بۆ هه‌ندێ ناوچه‌ى كوردستانى كه له گۆڕه‌پانه‌كه ده‌بینرێت ئه‌وان سته‌م له نه‌ته‌وه‌ى كورد ده‌كه‌ن ، پاشان هه‌وڵدان بۆ یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزى نیشتیمانى له‌نێوان پێكهاته‌كانى كورد ، تا ئه‌و وێنه كۆنه‌ى پێشتر بۆ خوێندنه‌وه‌ى كورد هه‌بووه ، بگۆڕدرێت ، كاتێ ده‌گوترێ كورد هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكۆكن .
AM:11:00:17/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 6861
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی