پرته‌و بۆڵه
کەنعان بەهادين
زاناى به‌ناوبانگى كورد مسته‌فاى زه‌ڵمى كه ئێستا ته‌مه‌نى زیاتر له 95 ساڵه و له گێڕانه‌وه‌كانى خۆیدا ده‌گێرێته‌وه‌و ده‌ڵێت : سه‌رده‌مانى تافى لاوێتى مه‌لاى مزگه‌وتێك بووم ، گیرم خواردبوو به‌ده‌ست خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه ، ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێت : كاتى ته‌واو بوونى نوێژ و له‌گه‌ڵ سه‌لام دانه‌وه ، پیاوێك په‌یدا ببوو به ده‌نگى به‌رز ده‌یگووت : جه‌نابى مه‌لا دواى ته‌واو كردنى سوره‌تى ئه‌لفاتیحه به قسه‌ى كامه ئیمام ئه‌م ئامینه‌ى كۆتایت وا كورت كردۆته‌وه ، مامۆستا گیان درێژى كه‌وه هیچى تێ ناچێت ، مامۆستا ده‌گیرێته‌وه‌و ده‌ڵێت : كاتێ ئامینهكهم درێژ كرده‌وه ، ئێواره‌یه‌ك كابرایه‌كى دیكه لێم هه‌ڵسایه‌وه‌و به ده‌نگى به‌رز له‌نێو ئاپۆڕاى نوێژكه‌ران پێى گووتم : جه‌نابى مه‌لا ئه‌م ئامینه بۆ وا درێژت كردۆته‌وه ، به قسه‌ى كامه مه‌زهه‌ب ئه‌م بیدعهیهت كردووه ، مامۆستا دڵى ته‌نگ ده‌بێت و له درێژه‌ى گێڕانه‌وه‌كانى ده‌فه‌رمووێ : ئیدى حوجره‌و مه‌لایه‌تیم بۆ هه‌ندێ خه‌ڵك جێهێشت كه ته‌نها حه‌زیان به موداخه‌له‌ى بێسوودو كات كووشتنه و له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان كه‌سانى سه‌ركه‌وتوو زیره‌ك بشكێننه‌وه ، له كاتێكدا مامۆستا موسته‌فا زه‌ڵمى ئه‌و كاته‌ى مه‌لاى مزگه‌وت بوو ، موجاز بوو و ده‌رسى ئاینى له فه‌تح و لقهریبهوه بڵێته‌وه تا كۆتایی وانه سه‌خت و قورسه‌كان .
ئه‌م گێڕانه‌وه‌ى مامۆستا زه‌ڵمى ، بۆ حاڵى هه‌نووكه زۆر به كه‌ڵكه ، كورد هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه به دواى هه‌ندێ پرس بووه كه بێسوود و بووه‌و نه‌یگه‌یاندۆته هیچ ده‌رگایه‌كى كراوه .
كورد خاوه‌نى واقیع حاڵێكى تاڵه ، كه زیاتر له 100 ساڵه به هه‌ماهه‌نگى ده‌وڵه‌ته زلهێزو ئیقلیمییهكانى دوونیا داگیر كراوه‌و چه‌وسێنراوه‌ته‌وه ، نه‌یتوانیوه ئازاد بێت ، یان ئه‌وه‌تا ده‌بوایه ملكه‌چى وڵاتێكى داگیركا‌ر بێت ، یانیش ده‌بوایه بمرێت ، ئه‌م قۆناغانه‌ى كه كورد له رابوردوو پێیدا تێپه‌ڕیوه ، سه‌خت بوون و دژوار بوونه ، ئه‌م هه‌موو كوژرا و وێرانكارییه بۆ ئه‌وه بووه كورد رازى نه‌بووه به داگیركارى ، ئه‌وانه‌ى له‌ژێر چه‌پۆكى داگیركاریش ژیاون ، ئه‌مانیش له‌پێناو مانه‌وه‌و پاراستنى كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌ف ماونه‌ته‌وه ، ئه‌گینا هه‌موو ئه‌و رژێمه داگیركاریانه‌ى كه له پێشوودا هه‌بوونه ، تا ئاستى ئیهانه‌و ئهتكى ئافره‌تانى كورد ئه‌م میله‌ته‌یان چه‌وساندۆته‌وه ، پیاویان كوشتوون ، ناكرێت له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا تۆمه‌ت و تانه له یه‌كتر بدرێت كه زۆرجاران ئه‌م لا ئه‌ویتر به جاش و خۆفرۆش تاوانبار ده‌كات .
له زۆر قۆناغى جیاوازیشدا ، سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد پێویستى به‌وه هه‌بووه كه بچێته ژێر بارى گفتوگۆ و دیدارى دكتاتۆره‌كان ، كه ئه‌مه یاسای جه‌نگ و سیاسه‌ت كردنه ، ده‌بێت ناوه ناوه بۆ خۆ كۆكردنه‌وه‌و ده‌ستكه‌وت پاراستن دیدارى دوژمنانیش هه‌بێت .
كورد میله‌تێكه زۆر به گله‌ییه‌وه مه‌شغوڵه ، زۆر به‌وه كات ده‌كوژێ كه براكه‌ى بێنێته سه‌ر سفر و بیر له‌وه بكاته‌وه له‌ناوى ببات ، قۆناغه‌كانى شه‌ڕى ناوه‌خۆ زۆر روونن به‌نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌ى كورد ، تا ئه‌مڕۆش ئه‌م كلتوره هه‌ر باوى ماوه ، كه پێویسته ئه‌و گله‌یی یه‌كتر نه‌فى كردنه كۆتایی پێبێت ، كورد بۆ ژیانێكى تازه‌تر و قۆناغى پێكه‌وه ژیان هه‌نگاو بنێت ، ئه‌گینا ئه‌وه‌تا دووژمن ، زۆر دوور نیه و 35 كیلۆ مه‌تر لێمانه‌وه دووره .
AM:10:53:12/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 6521
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی