غیره‌تتان بێت .. ئاڵاى عیراق داگرن
         
         سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم
        
        
        
          
	
ئه‌گه‌ر خۆتان ، وه‌ك په‌رله‌مان و حكومه‌ت و حزبه سیاسییه‌كان ، ئاڵاى كوردستان-تان لا پیرۆزه ، به ئاڵاى خوێنى شه‌هیدان و به‌رى ڕه‌نجى خه‌بات و تێكۆشانى ده‌یان ساڵى كوردى ئه‌زانن ، ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن و كه‌وتنه ژێر پێى ئاڵاكه‌مان به تاوان ئه‌زانن ، فه‌رموون ئاڵاى عیراق داگرن له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمدا .. ومه‌رجى هه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵایه به مه‌رجى هه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئاڵاكه‌مان به ده‌ستى خۆیان ، گرێبده‌نه‌وه .
	
ئه‌گه‌ر ناشتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن ، فه‌رموون ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانى هه‌رێم داگرن با به ته‌نها  ئاڵاى سامناكى عیراق شه‌كاوه‌ى سه‌ر دام دهزگاكانتان بێت .
	
ئاڵاى كوردستان ، هێماى مێژووى مییلهتێك ، له ژێر پێ ئه‌نرێت به‌به‌رچاوى هه‌موانه‌وه، به به‌رچاوى سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیر وپهرلهمانتاره كورده‌كانى به‌غدا ، به به‌رچاوى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكى حزبه‌كانه‌وه.
	
شه‌رم نییه ته‌نها به لێدوانى كورت و كوردى .. تهرجومهنهكراو بۆ عه‌ره‌بى ، ئه‌ستۆى خۆتان ئازاد ئه‌كه‌ن ؟!
	
ئه‌مڕۆ و ئێستا ، له‌هه‌ر كوردێكى ناوچه كوردستانییه‌كان و دانیشتوانى به‌غدا بپرسن ، هه‌ست به چى ئه‌كه‌ن .. ؟  (ناكوردهكان) به چ چاوێك سه‌یرتان ئه‌كه‌ن .. ؟ ئه‌وكات ئه‌زانن شكست هێنانى حوكمڕانیتان له ناوخۆى هه‌رێم ، په‌لى كێشا بۆ نه‌هێشتنى شكۆى كه‌سایه‌تى هه‌ر كوردێكى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم .
	
داگرتنى ئاڵاى عیراق پێویستى به بودجه نییه ، پێویستى به غیره‌ته ، به تۆزێك ڕێزلهخۆگرتنه ، به تۆزێك هه‌ستكردن به كوردبوونه .. ئه‌گه‌ر ناتوانن ، وه‌ك هه‌میشه ، له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێست ڕێكبكه‌ون ، ئاڵاى كوردستان له هه‌رێمدا داگرن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چیتر به به‌ڕێزتان ناپارێزرێت .
 
	
        
        PM:09:34:17/10/2020 
    
                             
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3484
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز  بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی