كورد و 25ی ئۆكتۆبه‌ر له به‌غدا
        
         سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم
        
        
        
          
	
بڕیاره هه‌ینی داهاتوو (25 ئۆكتۆبه‌ر) گوڕی دوهه‌می خۆپیشاندهنهكانی به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عیراق ده‌ستپێبكاته‌وه ، وه‌ك درێژه‌پێده‌ری گه‌ڕی یه‌كه‌می خۆپیشاندانه‌كانی 1ی ئۆكتۆبه‌ر ، كه نزیكه‌ی 150 كوژراو و هه‌زاران برینداری لێكهوتهوه .
	
خۆپیشانده‌ران داوای ئه‌نجامدانی چاكسازی له سستمی سیاسی و باشتركردنی گوزه‌رانی گشتیی هاوڵأتیانیان كرد ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ توندكردنی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت و خۆپیشانده‌ران ، داخوازییه‌كان په‌ره‌یان سه‌ند بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت و گۆِرینی سستمی سیاسی و هه‌مواركردنی ده‌ستوور .
	
ئێمه‌ی كورد له هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ند پرسیارێكمان ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه له ده‌ستپێكی گه‌ڕی دووه‌می خۆپیشاندانه‌كاندا رۆژی هه‌ینی داهاتوو 25ی ئۆكتۆبه‌ر :
	
ئایا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق گۆڕینی سستمی سیاسی وهه‌مواركردنی ده‌ستووری عیراق لهبهرژهوهندیمانه ؟؟ 
ئایا به داهاتنی هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌سه‌ر ئاستی عیراق ، ئێمه‌ی هاوڵأتیانی هه‌رێم چ چارهنوسێكمان ده‌بێت ، چ پشك و پریشكێكمان به‌ر ده‌كه‌وێت ؟؟
	
ئایا بێ ده‌نگی وسه‌یركردنی ڕووداوه‌كان له هه‌رێمه‌وه به بێ ده‌نگی ئه‌مانپارێزێت له گۆڕانكارییه‌كانی داهاتوو یان ئه‌مانكات به قوربانیی ؟؟
	
ئه‌م پرسیارانه وه‌ڵامی جۆراوجۆر و جیاواز هه‌ڵده‌گرن لای هاوڵاتیانی هه‌رێم ، به‌ڵام گرنگترین پرسیار كه پێویستی به وڵامێكی یه‌كگرتووه ، ئه‌مه‌یه : ( ئه‌وانه‌ی ئێستا له به‌غدان، له پله و پۆسته جیاجیاكانیانه‌وه به ناوی ئێمه‌وه نیشته‌جێ بوون ، ئایا له ئاستی پێشهات و ڕووداوهكاندان ؟؟ ) 
	
من دڵنیام نوێنه‌ره نیشتهجێكانمان له به‌غدا بێ ئاگان له چاره‌نوسی گۆڕانكارییه‌كان ، به‌ڵكو شه‌ڕی مان ونه‌مان له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و سستمه سیاسییه‌ی ئێستای عیراق ئه‌كه‌ن ، له‌سه‌ر هیچ نه‌بێت ، شه‌ڕ له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی پۆسته‌كانیان ئه‌كه‌ن .
	
 پێویسته خۆمان ، وه‌ك هاوڵاتیانی كوردستان هه‌ڵوێستمان هه‌بێت ، با پشتگیری خۆپیشانده‌رانی به‌غدا بین له گۆڕینی سستمێكی سته‌مكاری چوارده ساڵه ، سستمێكی (به ناو فیدرالی) ده‌رچوویه‌كی كوردی زانكۆ وپهیمانگاكانی سلێمانی وهه‌ولێر و دهۆك تیایدا دانهمزرابێ ، بازرگان و وه‌به‌رهێنێكی هه‌رێم  كارێكی بۆ تیانهكرابێت ؟ جوتیارێك خێری له ڕه‌نجی به‌رهه‌مه‌كانی تیا نه‌بینیبێت ، سستمێك تاپۆكراوی سه‌ر چه‌ند ده‌موچاوێكی دوباره‌بوو بێت ، به‌ناوی كورده‌وه .
 
        
        PM:08:55:22/10/2019 
    
                             
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									6548
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز  بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی