دەستەی باڵای زانایانی سعودیە مامەڵەکردنی بە بتکۆین حەرامکرد

‌دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین

وێستگه‌ نیوزـ
عەبدوڵا مونیع، ئەندامی دەستەی باڵای زانایانی سعودییە رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی دراوی بتکۆین واتایەکی بەهاداری نیە و هیچ لایەنێکی وەک دەوڵەت و دامەزراوەیەک نیە گرنتی بکای لەکاتی درسوتبوونی هەر گرفتێکدا، کەواتە مامەڵەکردن پێیەوە حەرامە.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا و لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی دروستی و نادروستی مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆینەوە، عەبدوڵا مونیع ئەندامی دەستەی باڵای زانایانی سعودییە رایگەیاند، "ئەم جۆرە دراوە هیچ واتایەکی بەهاداری نیە، ئەگەر من 10 هەزار ملیۆن بتکۆین بکڕم نەزانم بۆ لای کێ دەگەڕێمەوە، ئەم بڕە پارەیە بەکێ بفرۆشمەوە و کێ لێم دەکرێت؟".

راشیگەیاند، "رازیبوون و دەست بەدەست پێدان و هەرشتێکی دیکەی پەیوەست بەم رێکارەوە، ئەگەر سبەینێ هەڵوەشایەوە بگەڕێینەوە بۆلای کێ؟"

ئاماژەی بەوەشکرد، لە مامەڵەی دراودا دەبێت سێ مەرج هەبێت. یەکەم، پێوەرێک هەبێت بەهای دیاری بکات. دووەم، دەبێت سامانێک دەست بخات. سێیەم، دەبێت بەشێوەیەکی گشتی لەلای خەڵکی بەگشتی قەبوڵکراوبێت.

دەشڵێت، هەرسێ مەرجەکان بەدینایەن ئەگەر لایەنێک نەبێت گرەنتی هەر سێ مەرجەکە بکات. بۆ ئەوەش دەبێت دەوڵەتێک هەبێت لە پشتەوە گرەنتی بکات، یان کەسێک، لایەنێک هەبێت بتوانێت گرەنتی ئەم بابەتە بکات.

کەواتە لەکاتێکدا  هیچ کەس و لایەنێک نەبێت گرەنتی بکات مامەڵەکردن پێیەوە دروست نیە، چونکە وەک قومارکردن وایە، ئەگەر چی قومارێکی روننیە. بەڵام جۆرێکە لە خواردنی ماڵی خەڵکی بە رێگەی نادروست.


AM:11:17:15/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 5720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت